diff options
Diffstat (limited to 'Master')
-rw-r--r-- | Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README | 28 | ||||
-rw-r--r-- | Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf | bin | 0 -> 54521 bytes | |||
-rw-r--r-- | Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex | 93 | ||||
-rw-r--r-- | Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty | 1158 | ||||
-rwxr-xr-x | Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check | 2 | ||||
-rwxr-xr-x | Master/tlpkg/libexec/ctan2tds | 5 | ||||
-rw-r--r-- | Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc | 1 | ||||
-rw-r--r-- | Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc | 0 |
8 files changed, 1281 insertions, 6 deletions
diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README new file mode 100644 index 00000000000..2ce801a3d64 --- /dev/null +++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README @@ -0,0 +1,28 @@ +The kurdishlipsum package + +A package similar to the lipsum and ptext +packages for the Kurdish language with more than 100 paragraphs of the Diwany Vafaiy, Ahmedy Xani, Naly, Mahwy,... + +Author: Asaad Abozeid Jund <asaad.jund@soran.edu.iq> +Copyright (C) 2018 by Asaad Abozeid Jund + +============================================================ +1. Contents of the package +-------------------------- + + kurdishlipsum.sty + kurdishlipsum.tex + kurdishlipsum.pdf + README (this file) + +To run the documentation, you must have the XB Niloofar, XB Yas or the Yas fonts on your computer. + + + +2. License +-------------------------- +This material is subject to the LaTeX Project Public License. See + + http://www.ctan.org/tex-archive/help/Catalogue/licenses.lppl.html + +for the details of that license. diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf Binary files differnew file mode 100644 index 00000000000..5edd309aa31 --- /dev/null +++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex new file mode 100644 index 00000000000..5da7c78125e --- /dev/null +++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex @@ -0,0 +1,93 @@ +\documentclass[a4paper,12pt]{article} +\usepackage[left=2cm,right=2cm]{geometry} +\usepackage{fancyvrb} +\usepackage{hyperref,url} +\usepackage{xepersian} +\settextfont{XB Niloofar} +\title{بهستهی +\textsf{kurdishlipsum}\RTLthanks{ڤێرژن +$1,1$} +}\author{اسعد ابوزید جند% +\LTRthanks{\href{mailto:abozeid84@gmail.com}{\texttt{asaad.jund@soran.edu.iq}}}} +\date{\latintoday} +\begin{document} + \renewcommand{\abstractname}{پوختهی باسهكه} +\baselineskip=.7cm +\maketitle +\begin{abstract} +بەستە (Package) ـی +\verb|\kurdishlipsum|، + بە کەڵک وەرگرتن لە بەستەی + \verb!\ptext! + نووسراوە. +کاری ئەم بەستەیە، چاککردنی بەند (Paragraph) ـه له شیعر و غەزەل و قەسیدەی شاعیرانی بە وێنەی وهفایی، نالی، مەحوی و خانی و ...، هەروەها بۆ لێنووسینی لاپەڕەکان بەکار دێ. +\end{abstract} +\section{شێوازی بهكارهێنان} +بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین ئەم بەستەیە بە +\verb|\usepackage{...}| +بنووسین. + + وەکوو بەستە (Package) ـەکانی تر، کە لەگەڵ +\verb|xepersian| +بهكاردههێنرێن، وا چاکترە پێش ئەم package ـە بەکاری بێنین. +وەک دەیبینن چوار کۆدی گرنگ لەم بەستەیەدا هەن، گرنگترینیان كۆدی، +\verb!\kurdishlipsum! + ـه. ئەم کۆدە، بەند (Paragraph) ـەکانی ۱ تا ۷ ـی ئەم بهستهیهمان بۆ چاپ دەکا، کە پتر لە لاپەڕەیەکی $A4$ ، +\verb!a4paper!، + دەبێ. بۆ گۆڕین و دەستکاریکردنی ژمارەی بەند (Paragraph) ـەکان، لە + \texttt{n} تا \texttt{m} + سوود لە کۆدی +\LRE{\verb!\setkurdishlipsumdefault{n-m}!} + وەردەگرین و پێی چاپ دەکەین. + دەتوانین بە جۆرێکی تریش کۆدی +\verb!\kurdishlipsum! +بەکار بێنین، بە نموونە: + +\LRE{\verb|\kurdishlipsum[4-|\verb|57]|}، +بهندهكانی $4$ تاكو $57$ چاپ دهكات، یا كۆدی +\verb!\kurdishlipsum[23]!، +پاراگرافی $23$ـی پێ چاپ دهكرێ. + +ئهو بهند (Paragraph) ـانەی کە بە كۆدی +\verb!\kurdishlipsum! +چاك دهكرێن، به كۆدی +\verb!\par! +له یهك جیا دهكرێنهوه. به مانایهكی تر، ههر بهند(Paragraph) ـێك به كۆدی +\verb!\par! +كۆتایی دێ. ڕەنگە هەندێ جار ئەم کارە، کێشەی لابهلا درووست بکا، بۆیە ئەم بەستە (Package) ـە، بژارهی +\textsf{nopar} +ـی ههیه. بۆ ئهم مهبهسته، به شێوهی +\begin{Verbatim} +\usepackage[nopar]{kurdishlipsum} +\end{Verbatim} +بهكار دههێنرێ. +سهرهڕای ئهم كۆدانهی كه باسمان كردن، كۆدی +\verb!\kurdishlipsum!، +پێناسهیهكی تریشی ههیه، ئهگهر بێتو ئهستێره * ـی لهگهڵ دابنێین (واتا بهم شێوهیه: +\verb!\kurdishlipsum*!)، +وەکوو ئەوە وایه کە کۆدی +\textsf{nopar} +ـمان پێناسه كردبێ. به واتایهكی تر، ئهگهر كۆدی +\textsf{nopar} +بهكار نههێنرێ، ئهوا كۆدی +\verb!\kurdishlipsum*!، +بهندهكان به بێ كۆدی +\verb!\par! +چاپ دهكا. +كۆدی +\verb!\par! +بهو مانایه دێت كه بهندهكان جیا بن و بەسەریەکەوە نەنووسرێن. + + +\section{سوپاس و پێزانین} + +سوپاس و پێزانین بۆ هەردوو بەڕێز: وەفا خەلیقی\LTRfootnote{\url{persian-tex@tug.org}}، کە هەریەک لە بەستەکانی +\verb!\xepersian! + و +\verb!\bidi! + و وەحید دامەن ئەفشان\LTRfootnote{\url{www.damanafshan.ir}}، کە بەستەی +\verb!\ptext! + ی درووست کردووە. + + سوپاسی بهرێز: زیاد اسعد عەلی دهكهین بۆ پێداچوونهوهی دهقه كوردییهكه. +\end{document}
\ No newline at end of file diff --git a/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty b/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty new file mode 100644 index 00000000000..138a9ad44c1 --- /dev/null +++ b/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty @@ -0,0 +1,1158 @@ +%% +%% This is file `kurdishlipsum.sty', +%% Inspired by Vahid Damanafshan's ptext package +%% +%% +%% Copyright © 2018 by Asaad Abozeid Jund +%% <asaad.jund@soran.edu.iq> +%% +%% +%% This file may be distributed and/or modified under the +%% conditions of the LaTeX Project Public License, either +%% version 1.2 of this license or (at your option) any later +%% version. The latest version of this license is in: +%% +%% http://www.latex-project.org/lppl.txt +%% +%% and version 1.1 or later is part of all distributions of +%% LaTeX version 1999/12/01 or later. +%% +\NeedsTeXFormat{LaTeX2e} +\ProvidesPackage{kurdishlipsum}[2018/04/21 v1.1 A package similar to the lipsum and ptext +packages for the Kurdish language with more than 100 paragraphs of the Diwany Vafaiy, Ahmedy Xani, Naly, Mahwy,...] +\RequirePackage{biditools} +\newcounter{kurd@count} +\setcounter{kurd@count}{0} + +\def\kurd@par{\par}% + +\DeclareOption{nopar}{\let\kurd@par\relax} +\ProcessOptions + +\bidi@newrobustcmd\kurd@default{1-7} +\bidi@newrobustcmd\setkurdishlipsumdefault[1]{% + \bidi@renewrobustcmd{\kurd@default}{#1}} + +\bidi@newrobustcmd\kurd@dokurdishlipsum{% + \ifnum\value{kurd@count}<\kurd@max\relax% + \addtocounter{kurd@count}{1}% + \csname kurdishlipsum@\roman{kurd@count}\endcsname% + \kurd@dokurdishlipsum% + \fi +} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum{% + \@ifstar\@@kurdishlipsum\@kurdishlipsum +} + +\bidi@newrobustcmd\ChangeKurdishlipsumPar{% + \ifx\kurd@par\relax + \def\kurd@par{\par}% + \else + \let\kurd@par\relax + \fi +} + +\bidi@newrobustcmd\@@kurdishlipsum[1][\kurd@default]{% + \begingroup + \ChangeKurdishlipsumPar + \@kurdishlipsum[#1] + \endgroup +} +\bidi@newrobustcmd\@kurdishlipsum[1][\kurd@default]{% + \expandafter\kurd@minmax\expandafter{#1}% + \setcounter{kurd@count}{\kurd@min}% + \addtocounter{kurd@count}{-1}% + \kurd@dokurdishlipsum% +} + +\def\kurd@get#1-#2;{\def\kurd@min{#1}\def\kurd@max{#2}} +\def\kurd@stripmax#1-{\edef\kurd@max{#1}} +\def\kurd@minmax#1{% + \kurd@get#1-\relax;% + \edef\kurd@tmpa{\kurd@max}% + \edef\kurd@relax{\relax}% + \ifx\kurd@tmpa\kurd@relax\edef\kurd@max{\kurd@min}% + \else\expandafter\kurd@stripmax\kurd@max\fi% +} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@i{% +درێغا بای خەزان دایە بەھاری شۆخ و ڕەعناکەم لە ئیزھاری عەمەل کەوت ئافتابی عالەم ئاراکەم +وەرەق ڕێزان،خەزان کەوتە ڕەزان،وەزعی چەمەن گۆڕا بەسەرچوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحراکەم +خەزان ھات و چەمەن چۆڵ بوو لە نەغمەی بولبول و قومری درێغا! حەسرەتا! بۆ گوڵعیزارە سەروباڵاکەم +لە گریان ئاسمان دامانی سوور بوو شینی گێڕاوە مەگەر گیراوە یا مایل بە شامە ڕۆژە ڕووناکەم؟ +ئەدیمی بەختی من ڕەش بوو تەرازوو وا ترازاوە دەبێ مەیلی بە تائیف کردبێ تەئسیری شەعراکەم؟ +لە من دوور بۆتەوە خورشیدی ئەوجی مەعریفەت، شایەد بە تیغی غەم سەری خۆم ھەڵگرم ھەمڕەنگی جەوزاکەم +لە من وەحشی بووە ئاھووخەرامی لالەڕوخسارم مەکەن مەنعم کە ھەروەک شێت و ھاران ڕوو لە سەحراکەم +بە مەحروومی لەگەڵ بەختی سیادا ماوە فرمێسکم لە تازیەی ھیجرەتی خورشیدی عالەم واسورەییاکەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@ii{% +وەفایی پێت بڵێم: دونیا و دینت بۆچی بەرھەم بوو دەڵێن: ڕۆیی لەسەر دونیایێ قیبلەی دین و دونیاکەم +نیشات و عوشرەتی دونیا بە نەشئە و قووەتی چاوە ئەمن چ بکەم لە دونیادا کە ڕۆیی نووری بیناکەم +کە تۆ ڕۆیی، لەبەر چاوم کورەی خاکی بە ئاوا چوو! لە پاش تۆ، ئەی گوڵی نەوڕەستە، خاکی کوێ بەسەرداکەم؟ +خۆشا بەو ڕۆژە عەکسی پڕتەوی حوسنت لە سینەم دا ئەوێستاش مەست و مەخمووری تەجەللای تووری سیناکەم +خۆشا بەو وەقتە تۆ میرئاتی دولبەر بووی بە دڵدارم ئەوێستاش مەحوی دیداری جەمالی ڕۆژە حیرباکەم +بە یادی پێکەنینی تۆ کە دەگریم و دەبارێنم دەبێتە مەنبەعی شیر و شەکەر شۆراوی دەریاکەم +کە دەگریم بۆ جەمالی تۆ دیارە ئەشک و ئاھی من لە خورشیدی دەداتن دەم، ستارەی شامی یەلداکەم +بە یادی تۆیە وا دەم دەم خورۆشی ئاھ و ناڵەی دڵ لە تاو گوڵشەن دەناڵێ عەندەلیبە شێت و شەیداکەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@iii{% +فەلەک - خانە خەرابێ - بەزمی مەستانی وەھا تێکدا نەما داری لە سەر بەردی، بە دەردی سەر چ ئاواکەم؟ +لە ژێر باڵی ھوما جێی بازی شاھی قەسری شاھان بووم درێغا! ئێستە وێرانەی، سیسار و جوغدە جێگاکەم +لە ناڵێن کەوتووم بۆ دەستی یاری موتریب و مەجلیس وەکوو تاری گوسەستە تێک چووە بەند بەندی ئەعزاکەم +دڵم بێھۆش و خوێنبارە لە دووریی نێرگسی ساقی سوراحی کەوتووە دەگری، دەڵێ: کوا بادە پەیماکەم؟ +شکا پشت و دڵی من بۆ وەفاتی پیری مەیخانە بە چەرخێکی فەلەک وای کرد نە جامم ما نە میناکەم +لەسەر حەوزی دەروونی، چی بەسەر ھات ھاتوچۆت قوربان؟ کوا دەم کەوسەر و خولد و خەرام و نەخلی تووباکەم؟ +سەدای یاحەییی دەروێشان، نەوای یاھوویی دڵڕێشان لە دەوری خانەقادا بوو بە جیسم و ئیسمی عەنقاکەم +ھەتاکەی قەلبی من دەرھەم بێ ئەی ئیکسیری خاکی من؟ لە خاکی کوێ موقیمی پێم بڵێ؟ قوربانی ئەو خاکەم!. + \kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@iv{% +لە سەر خاکی دەرت، قوربان، ھەتا من بم ھەتا سەر بێ ئەگەر تاجی سکەندەر بێ سەرم ناوێ لەسەر ناکەم +ھەتا ڕۆژی ئەبەد، قوربان، لە سەر عەھدی قەدیمی تۆم بەھەشتم لێ حەرام بێ گەر بەبێ ڕووی تۆی تەمەنناکەم +ئەمن شاییم بە تۆ بوو؛ چونکە شاھی غەم ڕەوێنم بووی کە من شاییم لە دڵ ڕۆییوە، ئیدی دڵ بەکێ شاکەم +جەنازەم دی سەری ڕاگرت و فەرمووی: گوێم لە ناڵەت بێ درێغا! جێبەجێ بوو، ھاتەجێ تەعبیری ڕوئیاکەم +خودا بۆ خۆی دەزانێ مەنبەعی نووری خودایی بووی درێغا! نەخلی ئەیمەن، مەزھەری نووری تەجەللاکەم +نەسیمی فەیزی تۆ دین و دڵی دووبارە ئیحیا کرد درێغا! وەک مەسیحا باعیسی ئیحیایی مەوتاکەم +دەلیلی تالیبان بووی، بۆ خودا، وەک ڕۆژ ھوەیدایە درێغا! مورشیدی دەوران و خورشیدی ھوەیداکەم +لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوونە عاریف، ڕێی خودایان گرت درێغا! عاریفی ڕێگەی خودا و ئەھلی تەقواکەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@v{% +موریدانی دەری تۆم دی بە چاوی خۆم، لە ئینس و جان درێغا! بۆ ئیمامی ئینس و جان مەولایی ئەولاکەم +بەڵایێک ھات و پێی گیرا، بە بایێک نووری کووژاوە درێغا! شەمسی عیرفان و چرای تاریکە ڕێگاکەم +لە حەڵقەی تالیبان وا ھەر دەبارێ نوور لە تەشریفت درێغا! بۆ سەر و سەرحەڵقەیی ئەولادی تاھاکەم +ئەمن نادان و نەمزانی، ئەرێ بۆچ عاریف و عامی وەکوو پەروانە سووتابوون لەبەر شەمعی شەب ئاراکەم؟ +لەبەر چاوی نەزانان ساحیر و زەندیق و کافر بووی درێغا! پیری بەستام، قوتبی خەرقان، غەوسی بەغداکەم +بە داوی دانە بۆ گیرا، بە دەریای عیلمی ئەسماوە لەبەرچی ھاتەخوار ئادەم لەسەر فیردەوسی ئەعلاکەم؟ +پەنای بۆچ بردە بەر دار ئەو کە دەیزانی دەبێ شەق بێ؟ نە ئاخیر ساحیبی ئایات و موعجیز بوو زەکەریاکەم؟ +لە سیڕڕی نووری چاوانی عەجەب بێنوور و حیکمەت بوو بڵێ بۆچ پیری کەنعانی دەگریا، نووری عەیناکەم؟. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@vi{% +لەبەر قەومی مونافیق بوو دەبێ ھەڵبێ کە دەیزانی مەقامی خۆی وەکوو ڕۆژ ڕوونە روح اللهیی عیساکەم +سەحابەی بۆچ شکا؟ بۆچی شەھید بوو گەوھەری پاکی؟ موحەممەد: باعیسی بوون، شاھی تاج و تەختی لەولاکەم +شەھیدی دەستی کافر بوون کە ئەکسەر ئەولیایی دین جەوابی موددەعی چ بدەم؟ سکووتی بێحەد ئینشاکەم +نە «ئاو» موختارە بڕوێنێ، نە «ئاور» تا بسووتێنێ نە «خاک» چی پێیە بینوێنێ، ئەگەر سەدجاری بەر «با»کەم +عەدەم «باری» سەبەبکارە، وجودێکی حەقە دیارە بۆ خۆی فەععال و موختارە، خوداوەندی تەواناکەم +بە مینھاجی خەلیلی حەق، بە میعراجی رسول الله دەبێ ھەر بێتەجێ ئەمر و ئیرادەی حەق تەعالاکەم +ئەتۆ چووی بۆ جیواری حەق ئەمن مام حەبس و زیندانی غەمی بەندەت ھەبێ ئەی سەیید و سەردار و مەولاکەم +بە سووڕەت گەرچی لێم دووری، بە مەعنا بەرقی مەستووری بەڵێ بەرچاو و مەنزووری دەڵێی تۆی نووری بیناکەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@vii{% +لە کوێ بتبینمەوە، شاد بم بە ڕووی تۆ، بێیە سەرچاوم؟ مەگەر چاوم لە دڵ بێ سینەکەم ئایینە سیماکەم +دەمت بێنە دڵم مەشکێنە دەستم بگرە ئەو جارەش بە ھۆشیاریم دەیێ ساقی، کە نەڕژێ جامی سەھباکەم +غەریب و بێکەس و ئاوارە کەوتووم، دوور لە ڕۆحی خۆم بە دەردی بێدەوا ماوم، ڕەفیقان کوا مەسیحاکەم +خوداوەندا! ڕەحیما! قادرا! ئامورزگاری خۆم کەریم و، حەییی و غەففار و، قەدیم و فەردە یەکتاکەم +بە حەققی نووری وەجھی پاک و بێمانەند و بێمیسلت بە ئیسمی ئەعزەمی خۆت ئەی خودای سەتتار و داناکەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@viii{% +بە سەرمەستانی بادەی ساغیری عەھدی ئەلەستت کەی بە قەترێکی نەجاتم دەی لە دەست خۆم ڕوو لە دەریاکەم +وەفایی بێکەس و داماوە پابەندی تەلیسمێکە مەدەد یا ڕۆحی غەوسی ئەعزەم و شاھی بوخاراکەم +بە حەققی نووری موتڵەق، جەددی ئەمجەد، شاھی لەولاتان ئیمامی یەسریب و، قیبلەی مەلایک، ماھی بەتحاکەم +بە حەققی چار یار و ئال و ئەولادی نبي الله بە ئەنسار و موھاجیر قائیدانی قیبلە گومڕاکەم +بە ڕۆحی خواجەگانی نەقشبەند و قیبلەگاھی خۆم غەریب و جانسپاری کەعبە قوتبی دین و دونیاکەم +بە قووەی جازیبەی دڵتان وەفایی دەست و دامانە چ نابێ گەر لە سایەی ئێوە قەتعی ماسوی الله کەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@ix{% +ئیرۆ ل تەختێ دلبەرێ، یا رەب چ شێرین ئەسمەرە ژێ نابتن من دلبەرێ، ئەو دلبەرە یا دل بەرە +دل بوو کو بریا جانە ئەو، دین بوو وە یا ئیمانە ئەوھەم لوتفە ھەم ئحسانە ئەو، ھەم لاڤە ھەم گەردەن زەرە +کاکول ژ بەر تاجێ ب زەر،تا تا وەکی پڕ بێنە دەر سەرعەسکەرێ تیپا تەتەر، سەردارە یانە سەروەرە +یا رەب حەبیبا ڕەنگ فەلەق، جۆرێ تەتەق داگرت شەفەق یا بەلگێ نوورە یا وەرەق، یا قشتە یانە چەنبەرە +زولفن گەلۆ پوڕ پێچ و خەم، یا سونبولا باغێ ئرەم زنجیرە یا سەر تا قەدەم ڕەشمارە یانە ئەژدەرە +ئەو توررە یا گیسۆنە ئەو، زەنجینە یان ھندۆنە ئەو شوترینە یا شەببۆنە ئەو، یان تۆغ و شاھێ سەنجەرە +ئەبروونە یا مەھ بوو ھلال، ھندۆنە یا نیشان و خال گیسۆنە یا حەزرەت بلال، مەشغوولێ ئەللاھ ئەکبەرە +چاڤن گەلۆ یا سەرخوەشن، ەشن ڕ یا کافرن یا دل بیمارن ئەو یا نەخوەشن، یا نەرگسە جادووگەرە +روخسارە یا رەب یا قەمەر، گوفتارە یا رەب یا گوھەر ئەو قەیدە یا رەب یا خەبەر ئەو شەھدە یانە شەککەرە +ڕوونە گەلۆ یا وەردێ ئال، ئالالە یان دێما ب خال قندیلێ نوورا ذو الجلال، مرئاتە یانا مەزھەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@x{% +دێم شووشە نوورا حەق د ناڤ، دەو غونچەیا شێرین گولاڤ روخ وەردێ گول ڕەنگین خوناڤ، خال بسک و نیشان عەنبەرە +لێڤن گەلۆ یا قووتێ جان، یاقووتە یا قووتێ رەوان یان قۆتییا دورجا دوڕان، یان حەوزە یانە کەوسەرە +یا رەب خەتێ رەیحانییە، سەر سوورەئێ قورئانییە یان خاتەما سولتانییە، فەرمانە یانە دەفتەرە +خالن گەلۆ یا فولفلن، ئەو عارزن یان سۆرگولن ئەم عاشقن یان بولبولن، زکرێ مە وەردا ئەحمەرە +ئەو گەردەنا شوبھی شەمال، سەرچەشمەیا ئاڤا زەلال قاروورە یا خەمرا حەلال یا شووشەیە یا شەککەرە +یا رەب قەدا زیبایە ئەڤ، یان کەعبەیا عولیایە ئەڤ یان مسجد الأقصىیە ئەڤ، یان سدرە یانە عەرعەرە +یا رەب دلێ دیوانەیە، یا عاقلێ فەرزانەیە یان بولبولێ وێرانەیە، یان عوودە یانە مەجمەرە +ئەو خانییێ دل دادەیە، مەشرەب ژ بەنگ و بادەیە دەردێ وی یارەک سادەیە، لەو ھەر زەعیف و ڕەنگ زەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xi{% +ژ دەردێ عشقێ بەدحالم، عەجەب بەربوویە من نارەک وەرە جانا ببین حالم، نە من دل ما نە دلدارەک +نە دلدار و نە من دل مان، نە ئالئال و نە سۆرگول مان نە رەیحان و نە سونبول مان، د دل دا من خەلی خارەک +د دل دا من خەلی پەیکان، وەرە سەر من بکە ئحسان ل گۆراھی رەقیبی مان، ببین خوەش بوو بریندارەک +ڤەدە دەستان حەبیبا من، بکە دەرمان تەبیبا من بکە دەرمان برینا من ب دەست و تللێ موبارەک +برینداران برین خوەش بوون، رەقیبان ھەردو ڕووڕەش بوون د باغێ حوسنێ گول گەش بوون نەکێشت بولبول ئازارەک +سەحەر بولبول ب ھاوارە، د دل دا ئەو بریندارە کول و نالین ژ بۆ عارە، نە گول مانە نە گولنارەک +نەکێشت بولبول ئازارێ، ل رەغما موحبەتا خارێ ل فەسلا ماھێ ئازارێ، نەمینت قەت ل دل بارەک +ل دل بارێ غەمان بارە، نە نیسانە نە ئازارە ھەڕۆ خانی ب ھاوارە، د دەستی مایە گوفتارەک. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xii{% +فات عمري في هواك يا حبيبي كل حال +آه و نالم همدمم شد در فراقت ماه و سال +گر بنم قانم دیلرسن چوق دن أولموشتر حلال +مەست و سەرخۆشم ژ عشقێ من نەما عەقل و کەمال +أنت فكري في فؤداي أنت روحي في الجسد +لشکر غمهای تو ملک دلم ویرانه کرد +داده گلدم عشق ألندن أیسترم سندن مدد +ڤان تەتاران کرنە تالان عەقل و دین و ملک و مال +طال غمي، زاد همي، شاع سري في الملا +تشنهٔ جام وصالم چون شهید کربلا +یوقسه سن دیوانه أولدن نیجه حالن أی دلا +یان ژ نووڤە عشوەیەک دا من حەبیبا چاڤ غەزال +بت هجرانا حبيبي لست مني عالماً +مُردم از درد فراقت غافلی از حال من +جان و دل دن عرض قلدم حالمی جانانه بن +عەرزێ حالا من تو غافل قەت نەپرسی عەرزحال +هل لنا من نعمة الوصل حبيبي من نصيب +اوفتادم بر درت بی چاره سرگردان غریب +درد من چوق الیك سندن اونه یوق هیچ طبیب +ئەی تەبیبێ من دەوایێ دەردێ خانی ھەر وسال. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xiii{% +ھەر دنالم شەڤ و ڕۆژان مەگەر ئەییوبم ئەز ھێستران ھەر ڤەدمالم مەگەر یەعقووبم ئەز +ب کەرەم دەست ژ مە بەردن گول و وەردان بکن وەر بپێچین ب جەفایێ خوە نە مەکتووبم ئەز +ھندەکێ غەم ھەیە دائم ل من ئەو ڤێک دکەڤن ئەز نزانم کو ب چاڤ وان خوەیی مەحبووبم ئەز +غەم تەلەبکارێ مەیە ئەم خوە تەلەبکارێ دیار وە تلسمێ تەلەبێ تالب و مەتلووبم ئەز +عەجەب ئقبالێ ژ من نھە خانی کو ل بال پادشاھێ غەم و دەردان وەھە مەرغووبم ئەز. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xiv{% +بەحری نوور +و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غەوری ناکا غیُر علم الله سبحانه +و صلى الله على ئەو زاتی پاکی قودسی ئایاتە کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابی حەیی مەننانە +و صلى الله على ئەو حەزرەتەی ساحێب کەماڵاتە کە ئەعلا موعجیزەیی، قوربانی بم من، نووری قورئانە +لە تاریکی شەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعەیێکی دا ھەزار و سێسەد و بیست دووە، دنیا چراخانە +چرایەک نووری بێچوونی مومیددی بێ، دەبێ وا بێ چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مانە +تعالى الله بە دو دەھ بوو کە ھەر دوو عالەمی داگرت بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شانە +لەگەڵ ئەم ئیحتیشامە زوھدی دنیایی تەماشا کە کە یەک لەت نانی جۆ بوو قووتی، یا خورما دوو سێ دانە +فەلەک جاھێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ تەنەززول کا علوووی ھیممەتی بۆ دەنکە زیزانە +موھیممێ غەیری زاتی حەی لە ھیممەتیا نییە، ئیللا لە بەر ئەم ئوممەتە بێ ھیممەتە دایم بە ئەحزانە +چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق الله منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە +بەیانی گەورەیی خولقی کەسێ ئایەت لە شەئنی بێ نە مەقدووری من و تۆیە، نە ئیشی قِس و سَحبانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xv{% +لە ئادەم تا مەسیحا، ئەنبیا یەک یەک بە قەومی خۆی خەبەر داوە: لە پاش ئێمە کە دێ، ئەو فەخری ئەکوانە +نوعووتی خۆی و نەعتی ئال و سەحبی وەک گوھەر دەرجە لە دورجا، یەعنی کوتوبی مونزەلەی ئەو ئەنبیایانە +چەھا ڕوھبان و کاھین، ھاتیفی غەیبی بە یەکتریان... دەدا موژدە کە جەننەت دێتە دنیا بەم نزیکانە +کە تەشریفی قدوومی ھاتە دنیا، بارشێکی فەیز لە ھەوری مەرحەمەت باری، کە ئاساری نومایانە +ڕشێنەی ئاگری بەردایە عومری ئاگری زەردەشت بە بەرقی بوو کە شەق بوو تاقی کیسڕا بوو بە وێرانە +دڵی سووتا بە زەردەشت و بە کەسری کیسڕەوی گریا ئەوەندە بەحری ساوا نم لە چاویدا بووە تانە +ئەتۆش ئەی نەفسی بەد تینە، بەبێ جێ دڵ مەسووتێنە لە بەر کسر و کەمی دنیا، بەسە ئەم شین و گریانە +ھەموو کارت بە حیلە خزمەتی فیکری عەزازیلە عەزا وەک پیرەژن مەگرە، دیارە کاری مەردانە +بە زیکر و فیکری شیمەی موستەفا وەقتت موسەففا کە کە باسی ئەو سەفابەخشە، تەرەب خێرە، دوڕئەفشانە +محمد ئیبنی عبدالله ی عبدالمطلب، هاشم سەفاوەی ولدی اسماعیل و سەفوەی ولدی عدنانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xvi{% +ئەوە ھادی سوبول، تەنیا ئەوە مەبعووسە بۆ سەر کول بەوە خەتمی ڕوسول، خاتەم ئەوە، تاجی ڕەسوولانە +شەفیعی ڕۆژی ڕەستاخێزە، بۆ ھەمووانە دەستاوێز ئەوە ئەو ڕۆژە وەک خۆ، ما بقى صُما و عُمیانه +لە زیکری ئەو دەجۆشێ ڕەئفەت و ڕەحمەت دەبارێ ھەم ڕءُوفُ هەم ڕحیمُ وەسفی ئەو وەک وەسفی ڕەحمانە +خودا لەو زیکر و فیکرەم قەت نەکا غافڵ زوبان و دڵ ھەتا غونچە دڵ و سۆسەن زوبانی باغ و بوستانە +لەگەڵ مەحزی خەیاڵی، دڵ بە جارێ بۆتە کێوی توور لە کن وەسفی جەماڵی، لێوی واسیف گوڵ بە دامانە +جەلال و شەوکەتی، ئەستۆ شکێنی سەرکەشانی عەسر جەمال و تەلعەتی، جەوھەرگودازی زوڵمەتستانە +تەماشا کردنێکی، ڕۆح بەخشی عالەمی مردوو نیگاھێکی بە توندی، ڕەستخێزی عالەمی جانە +لە ڕۆژی حەرب و زەربا، ڕوعب و سامی ڕۆح ئەکا سەرسام ئەگەر شێری ژیانی ڕوو بە ڕوو بێ، چاری نەژیانە +کە وەقتێ ئال و یارانی لە خدمەتیا دەبن وەک ڕۆح حەیاتە، نووری چاوە، ئونسی جانە، مەحزی ئیحسانە +گەھی دانیشتنی، کێوێکی تەمکینت لە بەر چاوە لە وەقتی ڕۆیینیدا، ھەر دەڵێی سەروە خەرامانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xvii{% +لە ڕوخساری لەتیفی گوڵ، لە جەعدی عەنبەرینی دڵ دەجۆشێت و دەبارێ، ئەو گولستان، ئەم دلستانە +لەبی ڕۆحی ڕەوان و نێوچەوانی ڕۆژی لێ دەتکێ زوبانی تا شەکەرڕێزە، دەھانی گەوھەر ئەفشانە +مەلاحەت مەحوی دیداری، حەلاوەت وەقفی گوفتاری تەراوەت نەزری گوڵزاری، کە ڕەشکی باغی ڕیزوانە +وەکوو یاقووت و بەردی تر، جەنابی ئەحمەدی موڕسەل کە تێفکری لە ئینسانە، بەڵێ، ما نەک وەک ئینسانە +وجوودی ئەو لەگەڵ باقی وجوودان ئەر نییە فەرقی بە قەد ڕۆح و جەسەد، بێ سێبەری خاریج لە ئیمکانە +مەگەر ئەو سێبەرانەی خەزنە مەندە کردووە بۆ حەشر چ دڵسۆزە کە لەو گەرمایەشا سایەی لە سەرمانە +لەگەڵ بێ سایەیی، سایەی خەیاڵی کەوتە سەر ھەر کەس چ کەسدار و چ بێکەس، سەییدە، سەردارە،سوڵتانە +ئەوی ساتێ لە بەر پێیا سەری تەسلیمی دانابێ ئەبەد مالیک ڕیقابی گەردنی تەسلیمی شاھانە +غول و بەندە و غوڵام و خادیم و دەربانی بەر دەرگای: نەجاشی و توببەع و ھیرقەل، عەزیزی میسر و خاقان ە +کەسێ جێ ھەڵتروشکانێکی لەو بەر قاپیە دەس کەوت بە عاری دێ بڵێن ئەم جێگە وەک تەختی سولەیمان ە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xviii{% +خودا پێداوەکانی فایزی ئیکسیری سوحبەت بوونچ من، چی تۆ، مەلائیک، ئەنبیا خۆزگەی بە خۆیانە +عولووی مەرتەبەی گەر شەممەیێکت تێ گەیێنم من دەترسم بەردەبارانم بکەن ئەم تێ نەگەیوانە +نەزەر دەرکی عولووی ھیممەتی ناکا یەقین ئەمما لەگەڵ باقی ڕوسول دا تێبگەی، بۆ فەرقی بڕوانە +شەفاعەی نووحە بۆ کەنعان و ئیبراھیمە بۆ ئازەر ڕسول الله شافیع بێ چ بۆ خزم و چ بێگانە +بە قوربانی ڕجایەک بم کە ڕاجی بێ موحابا بێ ڕجا قوربانی یەئسە، بێتە سەر خۆمانە خۆمانە +کەلیم أرني کە فەرموو ھەر جوابی لن تراني ی دی موشەڕڕەف بوو موحەممەد بێ تەڵەب بەو مەرتەبە و شانە +عورووجی عیسەوی تا ئاسمان و شەمسی عالەم بوو عورووجی ئەحمەدی تا لامکان و شەمسی جانانە +لە زەرفی یەک نەفەسدا شەو ھەزار ئەندەر ھەزاران ساڵ زیاتر بەڵکی ڕێ تەی کات و ڕیجعەت کا ھەر ئەو ئانە +چ ڕێیەک؟ بەو ھەموو شاباڵەوە جیبریلی ذی قُوۀ بە جێ مابوو لە ڕێ، دەیوت: خزم مەیدانی سووتانە +کە گەییە زاتی باری، نووری بێچوونی لە سەر باری کە ھەڵگیرسا، بە دەوری شەمعی خۆیا بوو بە پەروانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xix{% + قبوولی لێ کرا ھەرچی ڕجا بوو، پێی درا ھەرچی عەتا بوو، ھاتە جێ ھەرچی سزایی ئیکرامی میھمانە +لەگەڵ ھەر خەتوەیەک تەھسیلی عیلمێکی لدُنّی کرد لە ھی ئەو سەر دەپرسی ڕۆحی حیکمەت نووری عیرفانە +بە مافیھایەوە ھەرچی ھەیە عیلمی کورەی نۆ چەرخ بە قەترێکی بزانە، دیدەکەم، لەو بەحری عەممانە +لە بەر نوقسانی تەشبیھم پەشیمانیشم و دەشڵێم کە ڕۆیی بەدری کامیل، ھاتەوە خورشیدی پەخشانە +بە ئاوابوونی نووری ون دەبێ خورشید و ئەم شەمسە لە ئاوابوونیا نوور و ئیزاعەی سەد دوو چەندانە +ئەوەندەی لێ دەزانم بەم نەزانی خۆمەوە مەحوی بە چاوی سەر خودابینە، بە چاوی دڵ خودازانە +چ چاوێ؟ کوحلی ما زاغ البصر سورمەی سەوادی بێ مونەووەر بێ بە نووری ڕوئیەتی بێ چوون و چەندانە +چ دڵ، قەترێکە، ئەمما عەرشی ڕەحمانی تیا دەرجە چ دڵ، نوقتێکە، ئەمما مەرکەزی پەڕگاری ئیمکانە +فەقەت چاوی حەسوود و قەلبی مونکیر کوێر و بێ دەرکە لەم ئیدراکاتە، بەھرەی ھەر عەزابی یەئس و حیرمانە +دەبێ چاو و دڵێکی پاک و بێ غەش میسلی ئاوێنە ببێ ئەو سوورەت و مەعنایە بنوێنێ كما كانَ. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xx{% +خودا ئەم ئاینەی لائیق بە بو بەکر و عومەر دیوە کە ئەووەڵ سانی و سانی شەرەفیابە بە لَو کانَ +لە بەعدی ئەو دووە عوسمانی ذی النورینه ذوالانوار عەلی شاھی ویلایەت، بابی عیلم و شێری یەزدانە +بەسەریانا، بەسەر باقی سەحابە و ئال و یاران اببارێنێ خودا ھەر ئان و وەقت و ساعە رضوانَه +بە نووری عەکسی پێغەمبەر ئەوەندە مونعەکیس بووبوون غەریبی تازە ھاتوو دەیوت: ئەم پێغەمبەرستانە +خودا ھەر موعجیزەی لائیق بە ھەر پێغەمبەرێ دیوە ھەموو ئەو موعجیزاتەی داوە بەم سەرداری ھەمووانە +یەدی بەیزا چیە، ھەر تاقە ئەنگوشتێکی چەند ئیعجا ـزی لێ زاھیر بووە، ھەر یەک وەکوو ماھێ کە تابانە +ئیشارەی یەک سەر ئەنگوشتی مەھی لەو دوورەوە شەق کرد ھەر ئەو ئەنگوشتە بوو دەتوت فوارەی ئاوی حەیوانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxi{% +سەری کرد ئاو ئەوەندە لەشکرێکی سێسەدی دا ئاو لەگەڵ ئاوی وزوو، بە خوا ئەو ئاوە ئابڕوومانە +ھەر ئەو ئاوە بووە تۆفانی داغستانی کوفر و شیرک ھەر ئەو ئاوە تەراوەت بەخشی باغستانی ئیمانە +شەوی ھیجرەت کە ئەعدا زۆری ھێنا، مشتەخاکێ بوو پیا چەندن، دەبەنگ و کوێر و کەڕ مان ئەو لەعینانە +لە ناو ئەو گورگ و ورچ و سەگ گەلە دەرچوو باذن الله بە یاری غارەوە، یاری لە باری، ڕێ لە بەریانە +وەکوو خورشید و مەھ پێی سەیریان لێ ھەڵبڕی تا غار لە غارا سەیری کرد ئەعدا کە وەک سێبەر لەدوویانە +بە یەک دوو عەنکەبووت و کۆتری بێ فام و بەستەزمان شعوور و فەھمی گۆڕی لەو سەگ و ئیبلیس و دێوانە +بەھەشتی داخڵی یەسریب دەبێ، طوبىٰ لە بۆ ئەنسار بە کوففارانی مەککە تا ئەبەد یا وَیلنامانە +ئەگەر ئەم ھیجرەتە نەبوایە، دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو کە ھەر کەس تێ بگا بەم دینە نەسخی جوملە ئەدیانە +بە ھیجرەت، غیرەتی دینی موھاجیر، خدمەتی ئەنسار لە قووە ھاتە فیعل و بوو لە عالەمدا بە دەستانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxii{% +لە فەیزی ھیجرەتە ئەسحابی بەدر ئەم شەو ھیلالی بوون سبەی ھەر یەک بووە بەدرێکی کامیل ئەو ھیلالانە +چ ھیجرەت؟ شەھدی وەسڵ، ئارامی جانە بۆ ھەواخواھان چ ھیجرەت؟ بۆ عەدوو تەعزیبی ڕۆح و زەھری ھیجرانە +ھەواخواھی علیه الرحمه و الرضوانیان بۆ ما ئەعادیشی علیه اللعنه بەشیان و بەسیانە +کەسێ ئایەی عفا الله عنك مەحزی دڵنەوایی بێ معاذ الله دڵی ئەو ڕەنجە کردن عەینی خوسرانە +کەسێ بێنێتە نوتق ئاسک، بەعیر و سووسەمار و گورگ بە تەسدیقی موقیڕ بن یەک بە یەک ئەم بێ زوبانانە +بە ئەمری یا ئیشارەی بەس درەختی ڕیشە دابەستوو لە ڕەگ دەربێت و بێتە خدمەتی ڕەقسانە ڕەقسانە +بە تەکزیبی کەسی وا، ناکەسێ جورئەت بکا لا شک... سەگی ھارە، بەرازە، مولحیدە، بووجەھلە، شەیتانە +سەبیر اهبط ئیفادەی بوو، حیرا ایت الیی عەرز نە وەک ئەو وەحشییانە پڕ دەنە ئەو ڕۆحی ئینسانە +لە دەستی دا کە بەردە وردە دەستی کردە تەسبیحات چووە سێ دەستی کەو ھەر جۆشی بوو سُبحانَ سُبحانَ. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxiii{% +لە ڕۆژی ئەربەعادا بوو کە ساتێ حەپسی ڕۆژی کرد لە سەھبادا تلووعی پێ دەکا دووبارە لەو شانە +چتیرێ بوو و مەنێ جۆ ڕۆژی خەندەق قووتی دەھ سەد کەس بە تەکمیلی، بە ڕووخۆشی، عەتا فەرموو کەریمانە +لە ھەر ڕێیەک دەڕۆیی، بۆ سەلام و سوجدە بەر بردن چ جۆشێ بوو دەکەوتە دار و بەردی ئەو مەکانانە! +بە ھەوری تێ مەگەن، ئیللا مەلائیک شەھپەڕی خۆیان ھەموو دەم یەک دەدا بۆ سایەبانی ئەو سولەیمانە +دوعا فەرموونی بۆ عاھات و دەردی بێ دەوا سەیرە لە دڵیایە کە ئاساری ئیجابەی مەرھەمی جانە +چیە ئیبرا، وەرە سەر موعجیزەی ئیحیا بە حەددێکە لە ئەنفاسی نفختُ فیه من ڕوحي نومایانە +ئەوەندە چاوی پڕ بێ نووری پڕ نوور و مونەووەر کرد کە نەرگس چاوەچاوی نووریە لەو نووری چاوانە +خەبەردانی لە موستەقبەل قسەی چی لێ بکەم تا حەشر ھەموو بەر تیبقی فەرموودەی ئەوە ئەم واقیعاتانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxiv{% +بەیانی شەش حەو ئیعجازی لە جوملەیی سەد ھەزار ئیعجاز ئەوی دەیکا پەشیمانە، ئەوی نەیکا پەشیمانە +ئەگەر بێ موعجیزاتی سەد یەکێکی بێنمە تەحریر دەبێ ھەر تاقە بەیتێکم ببێتە سەد کوتوبخانە +چ قابیل من بە سەد بەیتێکی کوردی، سەد ھەزار ئەسرار بدەم شەرح و بەیانی کەم لەگەڵ ئەم عەقڵی نوقسانە! +کە ھەر سیڕڕێکی عەقڵی کول تیا کول مایەوە بالكُل کە ھەر سیڕڕێکی سەد عاریف تیا مەدھۆش و حەیرانە +فەقەت نابێ کە دەرکی کول نەبوو یەکبارە تەرکی کول بە باغێکە لە کن بولبول گوڵێ لەو باغ و بوستانە +لە هَمزیّه و لە بُردەم چونکە کەم دی ئیستیفادەی کورد منیش ئەم کوردییەم دانا لە ڕیزی ئەو قەسیدانە +زوبانی عیشقبازی خۆشە گەر کوردی وەگەر تازی قسەی بێ سۆزی عیشق ھەر گەوھەرە، مەحبووبی بێ ئانە +ئەلا ئەی فەخری عالەم رحمة للعالمینی تۆ لە دەرحەق ناکەس و کەس ڕەحم و لوتفی ئێوە یەکسانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxv{% +بدە ئیزن، ئەم قەسیدەی کوردییەش بێتە مەقامی عەرز ئەگەرچی وەک شعوورم شیعرەکانیشم پەرێشانە +موکەڕڕەڕ بوو قەسیدەی بوردە نەشئەی عالەمی پڕ کرد بفەرموو بەم قەسیدەی کوردە نۆبەی نەشئە پێوانە +ئەگەر بوردە، ئەگەر کوردە، ئەگەر سافە، ئەگەر دوردە قبوولی تۆ کە بوو لەبڕێزی نەشئەی ڕەوح و ڕەیحانە +قبووڵی تۆ نەبوو، سەد با عەرەب بێ، ھەر ئەبووجەھلە قبووڵی تۆ ئەگەر بوو، فورسی دوو سەد ساڵە سەلمانە +منم وەک ئەو زەعیفە، ئەم قەسیدە، ئەو گلە دەزوە ئەمن کڕیاری ماھی لامکان، ئەو ماھی کەنعانە +منم مووری زەعیف و ئەم قەسیدە لاقە کوللەی من فەقەت من ھەدیەکەم خدمەت سولەیمانی سولەیمانە +بە چاوی مەرحەمەت بڕوانە ھەدیە و ساحێبی ھەدیە بە زۆری ڕابوێرە ئەم کەمە لەم کەمترینانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxvi{% +قبووڵی کەم لە کەم کردن، وەھا وا تێ بگا زۆرە بە تۆ زۆری بزانم، کەمتری شیمەی کەریمانە +ئەدەب وایە کە لەم گوستاخیانەش تۆبە کەی مەحوی خەیاڵی خاوە عەنقا ناکەوێتە داوی ئەفسانە +دەبێ ھەر موو زووبانێ، ھەر زووبانێ داستانێ بێ بکەم نەختێ بەیانی ناکەسی خۆ بەو زوبانانە +ئەوەندەی زاتی ئێوە مەخزەنی فەزڵ و کەماڵاتە لە مندا بەو حەدە نەقس و ڕەزایل دەرج و پەنھانە +دەخیلی ئەو سەگی بەر قاپییەم جارێ بە یەکجاری سەرئەفرازم بکە، فەرموو: سەگی بەر دەرکی خۆمانە +وەکوو جامی دەڵێ، ئەم وشک ھەڵاتوو من سەگێکی گەڕ جگەر تینووم و دەخوازم نمێ لەو بەحری ئیحسانە +بە یەک دوو قەترە تێر ئاوی حەیاتی کە وەکوو قیتمیر لە کەھفی خۆتیا ڕێ دە، سەگی ئەسحابی خۆتانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxvii{% +دەکەم عەرزی نیاز، ئەرچی لە تۆ نایابە مەخفی ڕاز بە جان و دڵ، دڵ و جانم خودا خواھانە، خواھانە +لە تۆ حوببی خودا بۆ خۆم و بۆ ئەولاد و ئەحبابم کە حوببی ماسیوا دەرکا لە دڵ وەک بت لە بتخانە +خودایا ھەم لە تۆ حوببی ڕەسوول و ئیتتیباعی ئەو کە ئیکسیری مسی ماھییەتی مەغشووشی ئینسانە +ببارێ، یا ڕەبی ھەر لەحزە سەد لەک بارشی ڕەحمەت لە سەر ئەو، ھەم لە سەر ئەو جەمعی ئال و سەحب و یارانە +ھەتا ئاگر گڕێنی شۆڕشی تەبع و خرۆشی دڵ کزە و سۆزەی نەسیمی سوبح و ئێوارەی بەھارانە +سەبا، تا لێوی غونچەی گوڵ دەکا تەعلیمی شەککەرخەند نەسیمی سوبحدەم تا پەرچەمی سونبول دەکا شانە +ھەتا ھەوری بەھاری غازەکاری گوڵشەنە ئیشی ھەتا بولبول لە سەر گوڵ نەغمەخوان و ناڵە سەنجانە +بڵێن ئینس و مەلەک پڕ بەم زەمین و ئاسمانانە: +و صلی الله علی ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غەوری ناکا غیرُ علم الله سبحانه. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxviii{% +لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم لە خوێناوی دڵی پڕغەم کە سینەم مەوج ئەدا تا دەم +غەمم دێتێ کە بۆ وەک کۆدەک ئاگر بەردەمە کاغەز لە بۆ نوسینی غەمنامەی دڵم ھەرگا قەڵەم دادەم +ھەلە، پاڕانەوە ئەمرۆ، زوبان و دڵ لە کارایە زوباناوەر کە بەستەزمانە سبحەینێ کە قووچا دەم +بە حەق ھەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم +بڵا گوڵ ئاتەشی تێ بەر ببێ، پەروانە بێ بولبول دەبێ ھەر بچمە باغ و ڕازی دڵ شەممێکی بەر با دەم +سبەینێ وەرنە سەیری کوشتنم وادەم چەھا داوە لە سەر وادەی درۆی ئەو نادەم ئیتر وادە، قەت نادەم +وتم: گەر حاڵی مەحوی تێ بگەی ڕەم بەم حەدە ناکەی وتی: ئەو تێ نەگەیوە، من پەری م و ئەو بەنیئادەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxix{% +لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم +بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم ھەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم +ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵەتزەدە ھێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم +خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە قیامەت، ھەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم +لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ ھەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم +چیە سووچ و گوناھی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر ھەڵکەن، ھەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم +سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم +لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم +مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxx{% +بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم! بە شەمعێکی وەھا چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم! +لە خەزنەی دڵمدا ھەرچی ھەیە، ھەر داغی سەودایە دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم! +لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزھەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم! +لە ڕێی ئەو شۆخە دا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما دەسا خاکی ھەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم! +دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم! +لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەر دەریە سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم! +لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی ھەموو دنیا نەکەم، چ بکەم! +بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە! بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم! +ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی! ھەتا قامی قیامەت، ئاھ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم! +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxi{% +خوداکەی! بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین تەماشا کە ئەحیببا ساغ و ئۆیین چی ھەموو ڕۆیین +لە مانم دا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من خودا پێ دا و ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین +لە بەرچاوی بتم کەوتووم ئەمن، وەک ئەشکی نەومێدی ھەتا دەچمە فەنا، خاکم بە سەر منم و بە ڕوو ڕۆیین +بڵا نەیشگەمێ، ھەر بۆ سەرەفرازی بە سەر نەک پێ بە ڕێگەی یاردا لابدّ منه دوو بە دوو ڕۆیین +عیبارەت چی ھەیە؟ ھەر «سیمیا» تەعبیری پێ لێدەم لە دنیایەک عیبارەت بێ لە مەحزی ھاتن و ڕۆیین +برۆ داگرتنت عوششاقی پێ چوونە شەرارەی مەرگ دەھا مەرگ ئینتیزارێکن بە ئەمرێکی برۆ ڕۆیین +لە بەینی نوور و زوڵمەت ئامەشۆ سەر ناگرێ مەحوی نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من ھاتن، لە تۆ ڕۆیین. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxii{% +لە پڕ بەردی ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو فیداتم، دەست و بردێ، ساقیا، جامی شەرابێ زوو +چییە دنیا، ژنێکە ھەر شەوی سک پڕ بە سەد فیتنە سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەھلی دڵ دەکا بێزوو +کە دایەی خاکت ئاخر ھەر دەبێ بگرێتە باوەش خۆی، بکە خاکێ بە سەر خۆتا لە قاپی بو تُرابێ زوو +بە تابی عەکسی ئەو دیدارە دڵ سووتا، موزەککایە کەتانت ڕاگرە ساز و بە جیلوەی ماھتابێ زوو +دەنی تەبعی بە جارێ عالەمی داگرت ئەوا مەحوی درەنگە ئیلتیجا بە بەر ڕەئیی عالی جەنابێ زوو. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxiii{% +بە نۆشی جانی وەردەگرم پیاڵەیی زەھری ھەر نێشێ بە دەردی دڵ بچم گەر بێ لە جەوری تۆ دڵم بێشێ +بەوەم زانی لە باغا چقڵی گوڵ ھەڵچەقیە داوێنی کە لێرە دڵ لە سینەمدا برینی نەشتەری دێشێ +شوکر یار ئیزنی دام ھەم گریە کەم ھەم قوڕ بە سەردا کەم بە جارێ شاھی من بەحر و بەڕی بەخشی بە دەروێشێ +لەمێ مەیدانی عیشقە، کلکە ڕێوی ڕیشی تۆ، زاھید چ بێ قەدری؟ دەبێ گەر شێری بێتێ کلکی ڕاکێشێ +وتم ڕوخسەت دە جانا، دا بە قوربانی لەبت کەم جان وتی بەحرێکی شەھد ئەڵبەت دەنیشێ پێیەوە مێشێ +خودا گرتوو دڵم، چۆتن بە گژ شۆر و شەڕی عیشقا بە نەسسی ئایە ئەفلاک و زەمین ئەم بارە ناکێشێ +سەنەد بێ مۆر و خەت دەعوەی مەحەببەت کردنە مەحوی تەعەششوق، بێ دڵێکی داغدار و سینەیی ڕێشێ. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxiv{% +دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبز پۆشێکە وەکوو سونبول حەواسم تەفرەقەی کاکۆڵ بە دۆشێکە +کە شایەد بێتەوە بۆ سەیری شینی ئەم سیابەختە بە مەرگی مەحوی ئەی نەی ناڵەیێ، وەی دەف خرۆشێ کە! +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxv{% +کە دیم ئالۆزە چاوی، زوو وتم: ئەم فیتنە ھەڵبەستە وتی: جاران ئەتۆ دەتوت بە من: کەم فیتنە ھەڵبەستە +بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میھری تۆ من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە ھەڵبەستە +بە غەیرەز شوکر، ئەگەر شەکوەم لە جەوری تۆ ببێ، سپڵەم وتی: حاشا، دەزانم ئەم ڕەقیبەم فیتنە ھەڵبەستە +بە جێیە کوشتنم، سووتاندنم، خاکت بە با بۆ دام؟! وتی: ئاھەنگی عیشقی من مەقاماتە لەگەڵ بەستە +بە زوڵفیدا ھەڵاوەسرابوو دڵ عومری بە سەد ئامال نیگاھی وەک ئەجەل ھات و وتی توولی ئەمەل بەستە +قەزا بێ دەستەڵاتت کا، چیە غەیری ڕەزا چارە؟ لە بەر دەستی جەلابا ڕێویێکە شێری پەل بەستە +بە خۆ کوشتن نەجاتی خۆ بدە مەحوی وەکوو فەرھاد لە زۆری قەھرەمانی عیشق، ئەفەندم، ھەر ئەجەل بەستە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxvi{% +لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا ئەو شۆخە سەرمەستە سەریش ئەبڕێ، سەریشی لێ دەدا، ھەی ھەی چ سەربەستە! +بنازم بەم سەراپا نازە، بازی غەمزە تێ بەردا ئەگەر سیمرغی بەر بێ ھەم بووە یەک مورغی پەڕ بەستە +ئەسیری چاھی غەم بێ، خانە با دەربەستە بێ مەجنوون لە خەیمەی نازدا عوشرەت دەکا لەیلا، چ دەربەستە! +بە فکرێکە کە ئەم خوونڕێژە شیری بەستە پشت ئەمڕۆ، لە ئەستۆ دانی کێیە؟ کێ دەکا ئاخۆ کەمەر بەستە؟! +بەرەڵدا کردنی نەفست زەرەرخێزە و فەسادئەنگێز بە ڕەحمەت بن قەدیمی ئێمە فەرموویانە: «خەر بەستە...» +قسێکی پڕ لە تەئسیری بە فرزەندی دەوت پیرێ: عەزیزم تازە گەیوی تۆ، ئەمن باری سەفەر بەستە +لە بەر قاپی خەراباتا منی دی، عیشوەیێکی کرد وتی: مەحوی لە بادەت چی، ئەتۆ خوێنی جگەر بەستە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxvii{% +لە ڕۆژێ ھەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە +دەبینی جێیەک ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادە نۆشینە سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆشینە +لە کێ پرسم دڵی بۆ پڕ لە خوێنی حەسرەتە یاقووت؟ عەزاپۆشی چیە و کێیە، جلی پیرۆزە بۆ شینە! +بەھارێکی کە داخۆ بێ، نەیێ، ھەی بێن و شینێ کەین فەلەک ھەر شینە، سەحرا شینە، کێو و لێوی جۆشینە +وتم: بۆ ڕووت و پووتن و ئەو کەسانەی عاشقی ڕووتن؟ وتی: شان و شکۆھی زیندە دڵ ھەر ژەندە پۆشینە +سەفای سافی جوانی ڕۆی و دوردی پیری ھات خومارێ ماوە بەس ئەمشەو لە بادەی بەزمی دۆشینە +کوڕی بێ، تا سەر ئەم دایەی زەمانە مەمکی کەس نادا کە سەعبە شیری شەفقەت مەحویا لەم شێرە دۆشینە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxviii{% +دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ، ھەر دەردە وەک جیوە کە ھاتی کوشتتن، ئەو ڕۆحی مەحز، ئەم جەوھەری زیوە +لە دنیا تا دەگاتە ئاخیرەت کاریگەرە تیری وەکوو تیری تەھەمتەن زامی پاک ئەم دیو و ئەو دیوە +لە ئەحواڵ و مەقامات ئەر دوا خۆ، خۆ نەگۆڕێ لێت ھەر ئەو گورگە، «ئەبوزەیدی سورووجی» تەوری گۆڕیوە +عەلاوەی بوونە ڕۆح، ھەر بیکوژی، ئەعدا عەدوو دەکوژی چ عەقڵە؟ دوشمنی وا پەروەری، کێ خێری لێ دیوە! +لە عیشوەی پڕ فەنی دنیا مەبە ئەیمەن، کە وەک نۆشی بە تەفرەی مەی سەد دانا قەڕابەی زەھری نۆشیوە +وەکوو قەترینە بەحرێ دین و دنیایی پێشەکی لێ سەند بە ھەرکەس قەترەیە بەرماوە وەسڵێکی ڕەوا دیوە +وەکوو دێو ئیشی عەکسە، میھری قەھرە، شەربەتی زەھرە فریبە، گەنمی ھەر جۆ، شیری ھەر دۆ، ڕۆنی ھەر پیوە +کە دەستت بۆ لە سەر سەر نێ، سەر و ماڵت بە غارەت چوو کە لێوی پێ کەنی، عالەم دەکا سەرشێت و کالیوە +لە مەکری ئەم عەجووزە و سیحری دێوی نەفس ئەمن مەحوی پەنا دەگرم بە زاتی ئەقدەسی بێچوونی نادیوە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxix{% +دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە جگەر غەڵتانی خوێنی حەسرەتی لێوێکی خوونخوارە +سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگیرسێنی شۆخێکە حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە +خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیا مارە +لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ڕیت بە دەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە +لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران کە سەبزە و گوڵ لە چاوم دا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە +نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xl{% +بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە +کە دێم ئیزھاری شۆر و شینی دڵ کەم، بەڵکی ڕەحمێ کا بە خەندە دێ دەڵێ: خۆڵی بە سەردا بێژن ئەم ھارە +وتم با بەس وجوودی بێ وجوودم باری خاتر بێ لەگەڵ دڵ گۆشەیێکم گرت، ئەوم بەردا بە یەکبارە +لە کونجی بێکەسیدا موددەیێکم بردە سەر، ئاخر شەوێ دڵ کەوتە بەحسی بێ وەفایی ئەو ستەمکارە +وتم: ئەی دڵ لە دولبەر شەکوەکردن حەیفە، دڵ دەیوت: ئەمە بۆ دولبەرێکی دڵنەوازە، ئەو دڵ ئازارە +وتم: خۆشە بە ئوممێدی وەفا جەور و جەفا، دەیوت: بە سەر چوو عومرم و نەمدی وەفایەک لەو جەفاکارە +وتم: پەنھانییە دەرحەق بە عاشق لوتفی مەعشووقان وتی: ئەو زاھیر و باتین لە زومرەی ئێمە بێزارە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xli{% +وەگەرنا، دەفعەیەک لەم بەینە بۆ دەفعی گلە دەیوت ھەواڵێکی بپرسن، چۆنە ئەو مەزڵوومی بێچارە؟ +لە پڕ بایەک لەگەڵ بۆی ئاشنا ھات و وتی: مەحوی! بەشارەت بێ کە ئیقباڵت موبارەک، تالعت یارە +کە ھاتم، شۆخەکەی غارەتگەری دین و دڵت دەیوت: بپرسە حاڵی ئەو سەودازەدەی بەدبەختی ئاوارە +دەبێ بێ ئافتابی ڕوومەت و سوبحی جەبینی من چ فەرقێکی ببێ ڕۆژی لە شەو، سوبحی لە ئێوارە! +وتم: وا سەرفەرازت کردم، ئەمجا سا دەخیلت بم لە باتی من، سەبا، تۆ دەچیەوە عەرزی کە ئەمجارە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlii{% +ئەگەرچی مودەیێکە من لە زوڵمانی سیابەختی ونە زەڕڕەی وجوودم، ڕۆژی ڕووناکم شەوی تارە +لە فەیزی ناوی مەولانا ضیاءالدینەوە ئێستە ھەموو ڕۆژە شەوم، قەترەی وجوودم بەحری ئەنوارە +ھەتا ئەو ناوە پاکەم کردە زیکر و فیکری ڕۆژ و شەو ھەناسەم بۆنی میسکی گرتووە، لێوم شەکەربارە +بە یومنی ئەو، بەھارە پاییز و زستان و ھاوینم کە ھەر گاھێ بکەم بەحسی لە دەورم گوڵ بە خەروارە +بە ئیخلاسی ئەوم ئاوێنەکەی دڵ وا جەلا داوە کە چیھرەی شاھیدی مەقسوودمی تێدا نموودارە +جەمالی ڕابیتەی، وا دڵبەرە، بەختی خەواڵووشم بە ئوممێدی تەماشایەک ھەمیشە چاوی بێدارە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xliii{% +کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا +کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا +وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم وتی: عاشق دەبێ ھەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا +ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی: کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا! +وتی مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xliv{% +سەیری مەنجەڵ کەن چلۆن پڕیە لە چێشت خاک بر سر کن غم ایام را +سەد تفم لێ کەن لە سەر یاپراخ و گۆشت ما نمیخواهیم ننگ و نام را +دوێنێ دەرگای مەتبەخم لێ داخرا خاک بر سر نفس بدفرجام را +ئاگری لۆقەنتەچی بوو، ئافەرین سوخت این افسردگان خام را +غەیری حەڵوا تامی دەم شیرین ئەکا کس نمیبینم ز خاص و عام را +دوێنێ یەک گیپەم لە گیپەخانە دی کز دلم یکباره برد آرام را +چۆن فیدای باجی مەجێی چێشتکەر نەبێ هر که دید آن سرو سیماندام را +قانعا! با، ئێستە بێ نانی بەڵا معاقبت روزی بیابی کام را. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlv{% +مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت +لە ڕووت و قووتی وەک من ڕوو[ت] مەپۆشە کە وەسڵی تۆیە قووتی عاشقی ڕووت +موژەت قوللابییە ھەم تیر و ھەم شیر برۆت میحرابییە ھەم تاق و ھەم جووت +لە سندووقی پڕی سینەم بترسە کە ئاگر بەر بداتە تەخت و تابووت +لەبەر خەندەی لەبی لەعلی ئەتۆ بوو کەوا شەککەر دەباری، گوڵ دەپشکووت +دەکەی نەخچیری سەد دڵ ھەر بە تیرێ ئیلاھی ھەر بمێنێ دەست و بازووت! +چ شیرینە خوتووتی دەوری لێوت بەڵێ مەعلوومە خۆشە خەتتی یاقووت +ھە نالی! بەڵکوو بیکێشی بە ناڵین بناڵە، دامەنیشە مات و مەبھووت. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlvi{% +کە تۆ ھاتی لە نەومیدی نەما باس لە ھیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس +لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس +فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی لە ڕەجمی نەجمی ناھیدی نەما باس +حەوادیس جام و، دەوران بوو بە ساقی لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس +شوکر جەمعییەتێکی بێ نیزاعە لە شەڕڕی موددەعی و کەیدی نەما باس +ڕەقیب و موددەعی ھەردوو لە خەودان ھەتا چەن ساعەتێکی دی نەما باس +سەماعە، گەردشی عیشقە، حەقیقەت لە سۆفی و ڕەقسی تەقلیدی نەما باس +لە سایەی قەددی مەوزوون و دوو زوڵفی لە نالی و شیعر و تەسویدی نەما باس. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlvii{% +لەبت میم و، قەدت ئەلف و، زوڵف چیم دەزانی بەم سیانە تالیبی چیم! +وەفای عەھدە لە من ڕۆح و، لە تۆ ماچ چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم +کە ھاتی تێغی بێزاریت لە سەر دام سەری خۆم خود بە خود ھەڵگرت و ڕۆییم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlviii{% +ڕەفیقان! من ئەوا ڕۆییم لەلاتان لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان +بڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان +مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەھەننەم! سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان +سەفەرمان چونکە ڕێی ھات و نەھاتە دوعامان بۆ بکەن، ئێوە و خوداتان! +منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم دەترسم من بڕۆم، بشکێ سوپاتان +شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان +ئەوەند ئەرجوو دەکا نالی کە جار جار بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlix{% +شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟! +دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان! خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو +دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو +کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان، چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟! +لە خەو ھەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟ ھەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟ +سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو +موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@l{% +نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ +دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ! +بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ +ھەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ +قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت شەرابم عەینی ژەھری مارە بێ تۆ +لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ +لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ +ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ +ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ +لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@li{% +بِحَمْدِ اللّه دوو چاوی یارم ئۆخەی بە بێ مەی مەستە، بێ مەی مەستە بێ مەی +لە بوستانی (ئیرەم)دا قەت نییە وەک شەمامەی وەک شەمامەی وەک شەمامەی +شەوی ھیجر و بەقای عومری ڕەقیبم خودا تەی بێ، خودا تەی بێ، خودا تەی +وەرە، موتریب، بە کوێری چاوی ئەغیار سەدای نەی دێ، سەدای نەی دێ، سەدای نەی +لە دووری نازەنینم ڕەنگ زەردم وەکوو بەی، ھەروەکوو بەی، ھەروەکوو بەی +لە نەھرەینی دوو چاوم ئەشکی خوێنین پەیاپەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی +گوتی: نالی! ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی! +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lii{% +سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە دەڵێی عاسی بووە لەو جێگە بەرزە! +سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دی: بە گەرمی داوەرێ بەم تەرزە تەرزە؟! +ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە! +ئەلا ئەی نازەنین ئاھوو، بە باھوو دڵی سەییادی خۆت ھێنایە لەرزە! +دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە نالی! کە موتڵەق چا نییە ئینسانی ھەرزە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@liii{% +جۆشش و تابە لەنێو دیدەیی گریانمدا! چ تەنوورێکە لە تەندوورەیی تۆفانمدا +شەبەھی زۆڵفی شەبەھ گۆنەیە، ڕووگەردانی! بەسەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا +شەرەر و تابش و بارش لە دەمی ڕەعدی بەھار! ئەسەری سۆزشی گریانە لە ئەفغانمدا +تۆ کە حۆریت، وەرە نێو جەننەتی دیدەم چ دەکەی! لەم دڵەی پڕ شەرەر و سینەیی سۆزانمدا؟! +قیمەتی ماچی دوسەد کیسەیی ساغە و، نیمە! غەیری یەک کیسەیی سەد پارە لە گیرفانمدا +شیرەیی جانە وتم یا مەیە؟ چا بوو فەرمووی! عەکسی لەعلی لەبی مەرجانە لە فنجانمدا +بەحسی سیڕڕی دەھەنی نوقتە بە نوقتە بگەڕێی! سەری موویێ نییە بێ نوکتە لە دیوانمدا +نالی، ئەو نوقتە کەوا بوو بە نیشانەی چاوی! من لە سەفحەی ڕوخی ئەو دولبەرە نیشانم دا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@liv{% +لایقی مەخزەنی تەبعە ھەموو کەنزی غەزەلم قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەسەلم +سایەیی پایە وەکوو باڵی ھوما و بازی سپیم نە وەکوو بوومی قەدەم شووم و، نە ھەمڕەنگی قەلم +کەوکەبەی تەلعەتی شاھانەیی تۆم بورھانە: کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم +ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم +حەرەکاتم سەکەنات و، سەکەناتم حەرەکات چوستە سستی، قەوییە زیعف و، سەریعە کەسەلم +بێش و کەم بێ شکەم و حیرس، وەکوو تیفلی ڕەزیع زاوییە بێشکەم و، بێ شکم و بێ حییەلەم +خوانی زی شانی جیھان ھەنگی خۆشاھەنگە، وەلێ مێشی دەم نۆشم و، دوم نێشم و، عەکسی عەسەلم +عاجیزی شوکری تەمامی نیعەمم سەر تا پا کە نە ڕیش بەڵم و، نە کۆسە و، نە کەل و گۆج و شەلم +نالی و سینەیی بێکینەیی چاکم، ئەمما چاکی دامەن تەڕم و، وشکە سەرابی عەمەلم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lv{% +دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەزابی نادەم +مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گول و مول بە دوسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم +گوتم: ئەی ماھ، دڵی من بە دڵی خۆت بکڕە! گوتی: من بەردی بەقیمەت بە کەبابی نادەم +گۆشەگیرم لە برۆت و، موتەوەححیش لە موژەت ڕۆحی شیرینم ئەبەر شیر و قولابی نادەم +تەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانە سینەکەم چاکە بە ئینسانی خەرابی نادەم +نالیا ئەم غەزەلەت تازە بە تازە وتووە بە دووسەد «مەسنەوی» و «لوببی لوباب»ی نادەم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lvi{% +قەدری من چەندە لەلای دەوڵەتی دنیایی دەنی، قەدری ئەو کەمتر و، ھەردوو لە غەمی یەکدی غەنی +تاغی و باغی و، باغی گوڵ و نەیرەنگ و فەنی شاد و شادابە بە گوڵ ئاتەشی و و نارەوەنی +ھێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزی و دار و دەوەنی، کە دەڕەقسێ وەکوو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی +لە خەزان بێخەبەرە بەرگی بەھار و چەمەنی بێبەقایی گوڵ و سەرو و سەمەن و یاسەمەنی +فەلەکی میھر مەھی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی کەوکەبەی ئەنجومی و دائیرەیی ئەنجومەنی +خوانی ئەلوانی زەمین و سەفی سینی و سەحەنی تەشت و تاس و تەبەق و لەنگەر و شەمع و لەگەنی +من وەکوو ڕەعدم و تۆ وەک گوڵ و سەبزەی دیمەنی من دەگریێم و دەناڵێنم و تۆ پێدەکەنی +ئەی دەراتوو لە دوو مەجرایی دوو میزابی مەبال مەبە بادی وەکوو خەرزیھ بەھەوای کیبر و مەنی. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lvii{% +تەنی ڕازی بە خەشین پۆشیی وەک شێر و شوتور بێنیازە لە برێشم تەنی و پیلەتەنی +گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟ +گوتی تاجی عەرەب و، ئالی عەبا فەرموویان: عەیبە تەن پەروەری و نەرمی و نازک بەدەنی +ئێمە مەردین و ھەموو شێری خەشینپۆشی مەساف کرمی قەز ھەرچی تەنی، بۆ تەنی نیسوانی تەنی +قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەھلی سونەنی +تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنی و قەڵبەزەنی +میللەتی کورد و عەرەب ھەردویەکە تەفرەقە بوون لە جەفا و میحەنی موڵکی سەبا و یەمەنی +وەکوو ئەو کرمە لەنێو قوببەیی ئەبریشمدا عاقیبەت موردەیی یەئسی عەمەل و بێکەفەنی +چونکە نالی! لەسەر ئەم ئەرزە غەریبی وەتەنی ھەستە باری مەدەنی بە، مەدەنی بە، مە دەنی. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lviii{% +بێ جوێ بوونەوەیێ، زەخم و برین و ئەسەرێ، تیری و موژگانی درێژت لە جگەر تێدەپەڕێ... +سۆفیی خەڵوە نشین بۆ نەزەرێکی گوڵی ڕووت ڕەنگە وەک نەرگسی تەڕ چاوی سپی بێت و دەرێ +زوڵفی دوو تایی ترازوو مەسەلی دڵکێشت، ڕۆح دەکێشن بە دوو سەر، ئەم بە سەرێ، ئەو بە سەرێ! +من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش سەیدی حەرە مموددەعی، ھەروەکوو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟! +یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەزە غەمی زوڵفی بە خەمت بوو لە دڵمدا بە گرێ +وەکوو پەروانە بە شەو ھێندە بە موشتاقی دێم، بە چرای کوڵمتەوە، ڕەنگە عەسەس لێم بگەڕێ +لە جگەرگۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ بێخەتا کەس نییە ڕازی کە لە ئەولادی درێ... +ڕاستی جەوھەرییە تیغی زوبانی نالی نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قسەی پێ دەبڕێ... +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lix{% +وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە ئیبتیدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێئەسەرە +نەو نیھالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواھی منە ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێسەمەرە +قامەتی سەروی، ئەگەر بێ بەرە، بۆچ نارەوەنە؟! تۆ بڵێ زوڵفی ئەگەر دووکەڵە، بۆچ ناری بەرە؟! +زوڵف ئەگەر دووکەڵە، دووکەڵ بەری گوڵناری نیە! سەروە گەر قامەتی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟! +بە حەقی جەڕڕی ھەیاسەی زەڕ و کاکۆڵی سەری دڵی گوم گەشتەیی من کوشتەیی پشت و کەمەرە +بێ ئەگەر بێتە دەرت، دەیدەیە بەر شەق وەکوو گۆ نییە زاتیشی نەیێ دڵ، چ بکا، قوڕ بە سەرە! +لە دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم، وەلوەلەی حەلق و گەرووی نالی لە گەردوون بە دەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lx{% +کئەڵڵاھ... ئەڵڵاھ... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی ھەیە! لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی ھەیە! +دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ واجبە مەدحی بکا ھەرچی کە ماڵێکی ھەیە +ئەھلی ئەم شارە ھەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون یووسفی میسرە، عەجەب جاھ و جەلالێکی ھەیە! +گەر خەیاڵی دەھەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە، دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی ھەیە! +خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالی! ھەروەک خزری زیندە لەسەر چاھە، زولالێکی ھەیە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxi{% +ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە نەیشەکەر قەددە، بەڵا بەندی ھەیە، قەندی نییە +عادەتێکی ھەیە ھەرگیز لە کەسێ ناپرسێ زاڵمێکی وەیە قەت خەوفی خوداوەندی نییە +دەرحەقی من زەھر و سرکەفرۆشە بە برۆ دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە +دولبەرێکم ھەیە مەشھوورە بە بێمانەندی بێشک و شوبھە، خودا شاھیدە، مانەندی نییە +ئەھلی دنیایی لەبەر حیرس و تەمەع ھوشیارن بە خوسووسی بگەڕێی مەست و خیردەمەندی نییە +خانەقاش ھەروەکوو مەیخانە، کە ھەر ئاوا بێ مەجلیسێکی ھەیە، ئەمما گەپ و گۆبەندی نییە +واقیعەن خانەقە خۆش زەمزەمەیێکی تێدا یە، بەڵا قەندی ھەیە، گەندی ھەیە، ڕەندی نییە +مەدرەسە، مەحبەسەیە، مەبحەسەیی وەسوەسەیە کەسی تێدا ھەیە، ئەمما خۆش و خورسەندی نییە +تالیبی ڕاھی حیجازم، لە موخالیف ھەڵدەن بێ نەوا قەلبی حەزینم قووەتی بەندی نییە +شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن دڵی نالی چ ڕەقە، قەت غەمی فرزەندی نییە!. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxii{% +بیدی مەجنوونە وجوودم لە ھەموو بەر بەرییە نە کەسێ مونتەفیعی یەک بەری یا سێبەرییە +چیت لە کاکۆڵی سەر و موویی میانی داوە؟ ھەموو ھەر ھەمم و پەرێشانی و دەردی سەرییە +بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومی بۆ خەڵق چ دەکێشی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە +موتمەئین خاتر و ئەیمەن مەبە ھەرگیز لە شەڕی نەفسی ئەممارە، کە ئەم مارە لەگەڵ تۆ شەڕییە +لۆمەیی نالیی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا! ئەمە موددێکە زەدەی لەتمەیی دەستی پەرییە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxiii{% +سەری ھەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە گەردشی تووکی سەرم دووکەڵی سەودایێکە +وەرە سەر سەیری سەفاگاھی نەزەرگەی چاوم کە عەجەب مەنزەرەیی سەیر و تەماشایێکە +سۆزشێکی نەفەس و شۆڕشی نائی نایێ ھەریەکە نەوعە غینایێکە، بە مەعنایێکە +حەڵقە حەڵقەی چ دەکەی داوی کەمەندی زوڵفت بۆ دڵی خەستە کەوا بەستەیی ھەودایێکە؟! +ھەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەھر و نیکاح دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە! +نالی ئاسوودە نییە توولی نەمامی عومرت بە نەفەس دێت و دەچێت، ئەسڵی لەسەر بایێکە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxiv{% +دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وەتەنە خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە +پەرچەمی سونبولی و، قەددی قضيب البانی زوڵف بەھلوولی و، خەت زەنگی و، وەجھی حەسەنە +تەڵعەتی ئایەتی جان مەزھەری ئیعجازی بەیان لەبی دورج و، دەھەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە +دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک خوێنی من سابیتە، باتیل نییە وەک ڕەنگی خەنە +وەک گوڵی ئاتەشی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنی قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە +ڕۆشنیی دیدە بە ئینسانە، کە موژدەی قەدەمت ڕۆشنیی دیدەیی غەمدیدەیی بيت الحَزَنە +دڵی نالی کە ئەنیسی قەرەداغە، ئێستەیش داغی سەرچاوە و دێوانەیی دار و دەوەنە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxv{% +پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا ھەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا +لادە دەسرۆکەیی ھەوری لە جەبین دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا +لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا +فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس سەری داخستووە وەک چاوی حەیا +مەمخەرە ھاوییەیی ھەولی فیراق دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا +«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی «بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا! +سەری فەرھادم و، دەندووکی قوڵنگ دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا +خاتری زاھیدی خاڵی، خاڵی نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا +دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا!. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxvi{% +عومری بێحاسڵی من چوو بە عەبەس ئەمەکم ھەرچی ھەبوو چوو بە عەبەس +میھری بێمیھری ڕوخت گیراوە لە منی سایە سیفەت چوو بە عەبەس +قەسدی یاریتە لەکن بەزمی ڕەقیب یاری من! خۆت مەکە بەدخوو بە عەبەس +خانەیی دڵ کە خەرابە، چ بڵێم بە خەیاڵت کە: بفەرموو، بە عەبەس! +نالی ئەو غونچە دەمە بێزارە مەکە ماچی دەمی، ئەرجوو، بە عەبەس. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxvii{% +بیستم لە ھەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە +فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە +چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە +پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!... +زاھید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟! +نالی مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ... مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە... +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxviii{% +لەو وەختەوە بیستوومە دیتن بەقەدەر چاوە، ھەر مووم لە بەدەن یەکسەر، وەک عەینی فەنەر، چاوە +فەرمووی کە ھەموو دەم بێ گریان و، شەویش نەنوێ ئەم بەندەیە مەئموورە، ئەم ئەمرە لەسەر چاوە +جێگایێ نەزەرگا بێ، شەش جانیبی دەریا بێ، ئەی مەردومی سەیرانی، لەم خیتتەیە ھەر چاوە +چاویشی لە نالی کرد، دین و دڵ و جانی برد گەر زوڵفە ئەگەر نازە، گەر خەندەیە، گەر چاوە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxix{% +گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم +ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم +تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم +ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ کە من ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم +شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار ترش و شیرین ھەم دەچێژم، ھەم دەخۆم +من لە تەوری عالەم و دەوری فەلەک زەربی لازیب، زەخمی بێمەرھەم دەخۆم +تاڵی بێیار و دیار و تار و مار عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم! +نەوعە ئینسانێ ھەیە غەم قووتیە من غەمی خۆم و غەمی عالەم دەخۆم +غەم دەڵێ: نالی کە غەمخواریم نەکا ناعیلاجم من بەنی ئادەم دەخۆم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxx{% +عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم +لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم +وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم +سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم! +شێخی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشی نالی م و بە ڕووتی لە ھەموو دیدە دەپۆشم. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxi{% +ئەی ساکینی ڕیازی مەدینەی مونەووەرە لوتفێ بکە، بفەرموو: مەدینەی منەو، وەرە +عەرشی بەرین کە دائیرەیە، ڕەوزە مەرکەزە فەرشی زەمین بە عەرسەیی تەیبە موجەوھەرە +تەیبە کە یەعنی عەکسی بەقیعی ھەموو عەبیر تەیبە کە یەعنی مایەیی ئەو میشکی ئەزفەرە +تەیبە کە یەعنی ڕۆژ و شەوی تیبی عالەمە ڕۆژی کە وشکە، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە +لێوم، لە ڕۆژی ڕۆشنی کافووری وشکی، وشک چاوم، لە شەبنمی شەوی وەک عەنبەری تەڕە +تەیبە کە یەعنی تەییب و تاھیر بە ڕەوحی ڕۆح فەرقی ئەڵێن: گڵی لە گوڵ، ئاوی لە کەوسەرە +یەعنی گوڵاوی قودسە گڵاوی ڕەفع ئەکا ئەو خاکە چاکە پاکەوو ئەو ئاوە مەتھەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxii{% +نالی کەوا سەگی سەگی ئەو مەرز و بوومەیە ئەمما سەگی موعەللەمی بێدەنگ و بێوەڕە +فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکە، سەرینی بەرد بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە +بێ تووکی جیفەخواری و گورگین و بێوجوود لەم ئاو و خاکە زاھیر و باتین موکەددەرە +گەردەن کەچی قەلادەیی ڕستی وەفاتە، دێ بۆ ڕاوی بێنی ئەو دەر و دەشتە موعەتتەرە +دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا بە چنگ لەو خاکە ئەفخەرە کە ھەموو تاج و ئەفسەرە +کھف الأنامی ھیجرەتی ئەسحابی بێ ڕوقوود! بیکە بە خاکی خادیمی قیتمیری ئەو دەرە +بەڵکوو لە فەڕڕی تەیبە کە تیبی پەیەمبەرە ساکن ببێ گەڕۆڵیی ئەو کەلبە بێ فەڕە +پەیغامبەر و حەبیبی خودا، خاتَمُ الرُّسُل ڕەوزەی لە ئەرز و سایە لەسەر چەرخی ئەخزەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxiii{% +قەت سێبەری دەبێ لەسەر ئەم ئەرزە فانییە ئەو تاقە نەخلی عەرشە کە تووبایی سێبەرە؟! +ئەو سێبەرە کە قوببەیی فیردەوسی باقییە ئەو سێبەرە کە خێوەتی سەحرایی مەحشەرە +ئەو سێبەرە کە عالەمی عولویی لە نوورییە شەمس و نوجووم و ھەرچی لەواندا موقەڕڕەڕە +ئەو سێبەرە کە مەزھەری حوببی خودایییە کەنزی موتەلسەمی نەزەری حەییی ئەکبەرە +جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی سەربانی عەرش و کورسی و جوبریلی شەھپەڕە +دنیای چلۆن دەوێ کە بە قەد ھیممەتی نەکرد ئەم خەلعەتە کە ئەتڵەسی نۆ چەرخی ئەستەرە +تەشبیھی حوسنی فائیقی، ئاخر، بە چی بکەم! نووری سونووحی تەلعەتی سەد لەوحی ئەنوەرە +مەعلوومە چونکی جەمعی ڕوسول موقتەبیس لەون یووسف یەکێ لەوانە کە سەرلەوحی دەفتەرە +گوفتاری نۆشی شاھیدی سەد شەھدی فائیقە ڕوخساری خۆشی أَظْھَرُ مِنْ شمسی ئەنوەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxiv{% +ئەو شاھی ماھی میسرە، ئەھالی لە ڕێی سوجوود قورئان دەڵێ کە بەندە ئەمەو بەندە پەروەرە +ئەو دێ دەبا بە کەشمەکەش، ئەم دێ دەبا بە لوتف ئەو شاھی دڵبەرە، نە شەھەنشاھی دڵدەرە +ئەفرادی مورسەلین ھەموو یەک ڕازە، ئام کەلام لەم جێگەدا بزانە موقەددەم موئەخخەرە +شوبھەی نییە کە شەمس و قەمەر سێبەری ئەون نیسبەت بە ھەردوو وەجھی وەکوو نوور و سێبەرە +بورھانە سوورەتی بەشەری چونکە نوورە، نوور بێ زیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت موعەببەرە +واقیف بە ھەرچی کەتمی خەبایایی مازییە عالیم بە ھەرچی دێت و دەبێت و موقەددەرە +ئەو ڕووی لە کەعبە، کەعبە بە ڕووی ئەو موشەڕڕەفە یەعنی جەبینی قیبلە و میحراب و مینبەرە +با بێینە سەر وەجاھەتی قەدری لەکن خودا بۆ عاسیان لە مەغفیرەت و سەرفی مەغفیرە +ڕەحمەت بە حوسنی سوورەتی ئینسان زوھووری کرد خَیرُ الْبَشَر لەقەب بە شەفاعەت موبەششەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxv{% +موژدە لە عاسیان کە ئەو ئیقبالی ڕەحمەتە ئیسمی ڕەحیم و غەوس و شەفیع و موخەییەرە +ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک! بنواڕە حاڵی ھالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە +حیفزت شەبان و، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە، +دائیم لە جەنب و خوار و کەمیندا بە ڕۆژ و شەو بۆ فرسەتە لە ڕێگەیی ئیمانی ئەم مەڕە +ئێمە بەقیعی غیرەتی تۆمان حەزیرەیە ئەم نەفسە گورگە مێشە شەیاتینی عەسکەرە +خۆی کردووە بە گەورە و قەڕڕاڵی موڵکی تەن پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە +قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوزەتم سێ ئیلتیجام ھەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە +ئەووەڵ لە ئیلتیجام ئەوەتە ئەی غەیووری دین حازر ببی لە کەشمەکەش و شۆری غەرغەرە +گۆچانی غیرەتت لە ملمدا موعەوزە بێ تا موژدە دێ کە نووری یەقینم موزەففەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxvi{% +فائیز دەبێ بە نووری نەجاتی حەبیبی حەق لەو جێگەدا بە کوێری ئەو خەسمە ئەبتەرە +ڕوو زەرد و وشک و خائیب و خاسیر ببێ عەدوو واسیل ببم بە ڕەحمەتی بارانی، مەقبەرە +دوومینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعتەرە، +تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە، +ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەزڵی تۆ زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە +سێمینە ئیلتیجام دەڵێم ئەی غەوسی عاسیان ھاواری بگرە بەردەیی ئاشووبی مەحشەرە +ئەو ڕۆژی ئاخیرەی کە چ ڕۆژی لە دوو نیە ڕوو ترش و قەمتەریر و عەبووس و غەزەنفەرە +ئەم فەرشە خاکییە دەتەکێنن لە تۆز و گەرد ئەم عەرشە نۆ سەحیفەیە دەیکەن بە یەک پەڕە +دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق گوێ لێرە دەیبیێ، کە لەوێ گوێ ھەموو کەڕە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxvii{% +ڕۆژی قیامەتی فَإِذا ھُمْ قِیام و، شەخس قائیم چەقیوە، کێلە، لەسەر خاکی مەحفەرە +ئایا قەد و قیافەیی خۆی بوو بە کێلی خۆی، یا ساقی عەبھەرە کە دوو چاوی لەسەر سەرە! +دنیا بووە بە تاوە و، سەحرا بە ژیڵەمۆ دنیا دەڵێن کە ئاگرە، ناری سەمەندەرە +دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام ئیسغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرزی مەحزەرە +لایەک «زەبانیە» لە سەروکاری نارە، نار ھَلْ مِنْ مَزِیدْ زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە +لایێکی کەش لە جەننەت و ڕیزوان تەدارەکە حۆری ئەوا بە مونتەزیری دێنە مەنزەرە +ئەشخاسی خاسسە تَشْخَصُ أَبْصارُھُمْ ھەموو وا نفسْی یانە ھەریەکە بۆ خۆی موحەییەرە +زێر و زەبەر دەبن بە دوو فیرقە، لە فیرقەتەین واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە +ئەکسەر کەسینە، تابیعی بەرد و حەرارەتە یەعنی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxviii{% +باقی کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە ھەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە +لەو کێشە کێشەدایە کەوا ڕەش سپی دەبێ لەو کێشە کێشەدایە کەوا ئەحمەر ئەسفەرە +ئەعمالمان لەگەڵ ھەموو ئەوزاعی حاڵمان مەغشووش و جەمعی، حازرە، گەر خەیر، ئەگەر شەڕە +مەخزوونی ڕوقعە، حەببە بە حەببە، لە کەففەدا خالیس دیارە، مس کە مسە، عەینی زەڕ زەڕە +زەڕڕێک لە چاوی بۆتەیی سەڕڕافی کەففەدا مەخفی نیە، دیارە، وەکوو ڕۆژی نیمەڕە +گریان ھەموو ڕەشاوە لەبەر ئاھی دوود ڕەنگ موژگان بووە بە خامە و، دیدە بە مەحبەرە +میزماری شەھسەواریی تۆیە کە سەف سەفە کۆگایی حاسیلاتتە بەیدایی بەیدەرە +ڕۆژی جەزا ڕجا بکە بۆ نالیی دەربەدەر چون لەم جیھان گوناھی گەلێ زۆر و ئەکسەرە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxix{% +ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، ھەتا کەی حیرسی وێرانە! لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە! +موسوڵمان! لێرە مانی خان و مانت ھەر نەمان دێنێ پەشیمان بە کە دەرمانی نەمانت مایەی ئیمانە +بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ خەتیرەی گەنجی وێرانە، زەخیرەی کونجی کاشانە +بەقییەی عومری زایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقسانە +چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە چ تەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە +فیداکاری تەن و جان بە، لە ئاسانی ھەراسان بە کە داغ و دەردی ڕێگەی مەککە باغ و وەردی مەردانە +ئەگەرچی ڕێگە: خاکی خوێنە، دار و بەردی ئێسقانە، نیشانەی تیری ڕێگەی عەشقە ئەم ئێسقانە سپیانە +وتم: داخۆ چییە سوور و سپی تێکەڵ؟! کە تێفکریم سەراسەر کەللەیی ئوشتر، لەبالەب خوێنی ئینسانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxx{% +بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە +قەتاری زەنگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر لەسەر کێوان دەڵێی زیڕەی سەدای قاز و قوڵنگی ئەوجی کەیوانە +چ ڕێگێکی سپی واشە، ئەوەندەی کەھکەشان دوورە چ سەحرایێکی شین ڕەنگە، بە قەد نۆ ئاسمان پانە +مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە! مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە! +فەزا بەحری موحیت و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ سەرابی میسلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە +لە سەد جێ کلکی ئوشتر گەییە ئەرزی مەھلەکە، ھێشتا یەمی فەججی عەمیقی ئاڵی ھەر بێقەعر و پایانە +لەنێو ڕیگی ڕەوانی قوم نوقوم بوو وشتر و بوو گوم نەما گوێی بیستنی قُمْ قُم، چ جای ئیمکانی ھەستانە +تەنی حاجی لەسەر چوار چێوەیی ناجی دەڵێی نەعشە لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە +مەڵێ: دەشتە، بڵێ: دنیا ھەموو خانێکە ئەم حەوشە چ حەوشێکە؟ کە ئافاقی حەسار، ئەفلاکی سەربانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxi{% +مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ کەمەندە، یا تەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە +عویوونی گەرم و سوێراوی میسالی چاوی گریانە ڕوعوونی شاخی سووتاوی شەبیھی جەرگی بوریانە +لە بن خاکی مەغاکی ئاتەشینی، لەعلی لەب توشنە لەسەر ئابی سەرابی، سەروی سێرابی موغەیلانە +سماقی ئەحمەرە، یا قووتی ڕۆح و ئاگری نەفسە؟! حەساتی ئەبیەزە، یا شوھب و نەجمی ڕەجمی شەیتانە؟! +بە زاھیر گەر مەگەسدارە، بە باتین سەد چەمەنزارە بە سوورەت یەک بە یەک خارە، بە مەعنا سەد گولوستانە +نەیستان و خەسەکزاری سونووفی شەوکەیی خاری گەلێ خۆشتر لە سەروستان و، دلکەشتر لە بوستانە +قەتاد و عەرفەج و خیتمیی و عەزات و عەوسەج" و ئەسلی چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە! +شەفیری چاڵی شۆری ھەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە حەفیری چاھی وشکی ھەر دەڵێی چاھی زەنەخدانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxii{% +لەباتی لالەیی حەمرا جگەر پوڕ داغی خورشیدە لەباتی سونبولی تاتا سەر و سەودا پەرێشانە +موغەیلانی جل و مێزەر دڕێنی سۆفییە، یەعنی ئەمە ڕێی موحریمانی مەحرەمی سەر ڕووت و عوریانە +شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوزەیە، یاخۆ عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟! +ئەسیری سیلسیلەی بەندی مەھاری سەرقەتارت بم کە دەمکێشێتە ڕەوزەی حەی وەکوو مەجنوونی دێوانە +چ ڕەوزە؟ ڕەوزەیی جەننەت! چ جننەت؟ جەننەتی قوربەت! چ قوربەت؟ قوربەتی ڕاحەت! چ ڕاحەت؟ ڕاحەتی جانە! +مەقام و زەمزەمەی حادی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری ھێنایە جۆلانە +سەریری جونبوشی تەخت و مەحەففەی مەخمەڵی سەوزی دەڵێی تەسبیحی مورغانە، لەسەر تەختی سولەیمانە +کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختی دەناڵێنن لە شەوقی تەیبە وەک ئەستوونی حەننانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxiii{% +چ نوورێکە لەنێو فانۆسی بەرگی کەعبەدا، زاھیر دەکێشێ خەڵق و، باتین ئیمتیسالی ئەمری یەزدانە؟! +چ جەزبە؟ جەزبەیی زەوئە لە قیندیلی حەرەمدا، وا دەبێ ئینسان لە تەوفیدا بسووتێ میسلی پەروانە +چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوزەدا وا قائیمە قوببەی، قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە! +چ حوجرە؟ حوجرەیی عولیا، کەوا نەعلینی خوددامی دوڕی تاجی سەری قوتب و وەلیی و شاھ و سوڵتانە! +چ حوجرە؟ وا لە خاکی میللەتی دەوڵەت پەناھیدا کەمینە خادیمی سوڵتان و، شاھەنشاھی دەربانە! +چ قوببە؟ سیلسیلەی قیندیل و شەمعی باب و میحرابی شوعاعی نووری دیدەی کەوکەبی ئەیوانی کەیوانە +مەکانی واسیتەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە! +چ میوانێکە؟ ساحێب جێ و جاھ و عیززەت و عەزمە کە دوو عالەم توفەیلی دەعوەتی و، ئەو ساحیبی خوانە!. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxiv{% +موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و مەحفەل بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەزیری خوێش و بێگانە +سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق کە عالی کەعب و قەدر و دەست و سەدر و خاتەمی شانە +لەسەر ئەو زوڵمەت ئابادی شەوی کوفرە کە تالیع بوو، سەڵا ھەستا لە ئینس و جان کە ڕۆژی نووری ئیمانە +لە نەفخی سوور و نەشری بەعسەتی دینی حەق ئیحیا بوو لە قەبری جاھیلییەت ھاتەدەر ھەرچی موسوڵمانە +لە سایەی ئەمر و نەھیی، حەقق و باتیل بوو بە دوو فیرقە بە میسلی فەرقی ڕۆژ و شەو کە فاریق نووری ئیمانە +سەعادەت بوو بە نوور و ساعیدی زەروەی ھیدایەت بوو عەلامەت نووری ئیمانی بیلال و وەیس و سەلمانە +شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی زەلالەت بوو ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە +لە جوملەی موعجیز ئەندەر موعجیزی: ئەحکامی قورئانە کە میعراجی بوڵەندی ئەووەلی ئایاتی «سوبحان»ە +لە نووری موعجیزەی تیغی نەما قەت زوڵمەتی شوبھەت کە ڕووناکی شەوی میعراجی، ڕۆژی بەدری بورھانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxv{% +شەوەمما، شەوچراغی جەدی و سەور و مەرتەعی شامی، دوسەد قەرنی غەزالە و قۆچی سوبحی عیدی، قوربانە +لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەھی ئەنجوم سوپەھ ئێستەیش کە ھەڵدێ، زەردی و سووری لە تەلعەتیا نومایانە +شەوەمما، کەوکەبەی ھەر کەوکەبی نیلی فەلەک دەتگوت لە میسری ڕۆژی زینەت دەستی مووسای ئیبنی عیمرانە +شەوەمما، غیبتەیی نووری سووەیدایی دڵ و دیدە شەوەمما، خۆر تیا گۆیا لە شەرمی نووری پەنھانە +شەوەمما، ڕۆژی ڕۆشن نەیگەیشتێ گەرچی ئێستاکەش لەدووی شەو کەوتووە، دەڕوا بە سەر سەر، گەرمی سەیرانە +لە ھیجری یووسفی میعراجی، یەعقووبی فەلەک، چاوی نوجوومی بوو سپی، ھێشتاکو ھەر حەیران و سەھرانە +فەلەک پەردەی شەب ئەندەر ڕۆژی سەر فانۆسی ئافاقی زەمین و ئاسمان، لەم بانە تا ئەو بانە تابانە +شەوەمما سوبحی بیداریی تالیع بوو کە جوبریلی ئەمین بۆ خزمەتی تاھا تیا مەئمووری فەرمانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxvi{% +بە فەرموودەی خودا فەرمووی: بفەرموو! ھەستە ھەر ئێستە لەجێی بەدری دوجا و دوڕڕی یەکتا، دوڕڕی یەکدانە +ئەمن مەھدی ئەتۆ ھادی، شەوی تەجرید و تەقریبە لەبەرکە خەلعەتی قورئان و ئەم تەشریفی ڕیزوانە +کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە +وەھا ھەستا بە باڵی جازیبەی قودرەت، لە نیوەی ڕێ بەجێما ئەسپ و پەیک و ڕەفڕەف و ئەم چەرخی دەورانە +موشەڕڕەف بوو بە تەختی عەرش و تاجی قوربی عنداللّە بە ھەرچی دەرجی أوْ أدنی و ما أوحیی قورئانە +بە ھەرچی چاوی دینی عیشقی تێدا شاھیدی سیدقە، بە ھەرچی دیدەیی عەقڵی تیا شەوکوێر و حەیرانە +موخەسسەس بوو، مورەخخەس بوو بە ئەسرارێ کە تەقریری ئەجەلل و ئەعزەم و ئەعلا لە تەعبیری سوخەندانە +پەیاپەی ھاتەوە سەر جێگەیی گەرمی لەگەڵ توحفەی سەلات و ھەم سەلام بێ لەو حەبیبی پاکی سوبحانە +لەگەڵ ئال و لەگەڵ سەحبی، خوسووسەن چار یاری دین ئەبووبەکر و عومەر، عوسمان و حەیدەر شێری یەزدانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxvii{% +بە قوربانی عولوومی ئەووەلین و ئاخیرینت بم لەگەڵ ئەسراری قورئانت کەوا ئەلتافی ڕەحمانە +مورادم زیللەت و پاڕانەوەی حاڵە، نەوەک نەعتە بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت سەناخوانە +ئەگەرچی کوردی دووری شارەزووری قەسوەتم، ئەمما وەسیلەم تەیبە و حیلمی شەفیع و فەزلی مەننانە +بە سەر ھاتوومە ئەو خاکەی کە ھەر مسقاڵە زەڕڕێکی بە میزانی شەفاعەت کێوی حیلم و بەحری غوفرانە +نەبوو ڕووم بێمە خاکی چاکی پاکی تەیبە، تا بیستم: بە سەگ نابێ مولەووەس ئاوی زەرقا، بەحری ئیحسانە +چ زەرقا؟ بۆ سیاھی دەفتەری ھەر ناسییە ماحی چ تەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی ھەر دەرماندە دەرمانە +دەری ڕەحمەت کەوا بەحری موحیتی عاسییە نالی تیا جان و تەن ئوفتادەی شەپۆلی سەیلی عیسیانە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxviii{% +ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە +چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ پەست بوو تا کو پار ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار +ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد +نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە +وا ڕۆژ ھەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە +تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا +پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxix{% +بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا +کوتم: عەقدی سورەییا ماھی من تونگی شەکەرنەی بوو کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا +عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد کە فیرعەونی خەتی ھات و ئیحاتەی تووری کوڵمەی دا +درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی! فەرەنگی قەومی دەججال ـ ئەی مەسیحا ـ دەوری کەعبەی دا +لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا +مەکەن مەنعی وەفایی چونکە سەرگەردانی جانانە لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xc{% +نەسیمی بادی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا بەریدی عاشقان دیسان پەیامی دڵبەری ھێنا +نەوید، ئەی عاشقانی دڵفگار! یار ھاتە سەر خەندە سەڵا، ئەی بولبولان! دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا +مەگەر ڕێی کەوتە زولف و ڕووی حەبیبم بادی نەورۆزی؟ حەیاتێکی بە دنیا دا و بۆی گوڵعەنبەری ھێنا +بە فەتحی دڵ دەڵێی یار زولف و سینە و ڕووی وەدەرناوە لە نەسرین و گوڵ و سونبوڵ بەھار ھات لەشکەری ھێنا +دەڵێی چاوی منە ھەوری بەھاری دەم بە دەم دەگری دەڵێی ئاھی منە بەرقی درەخشان ئاوری ھێنا +ھەوا چوو پڕ بە دامانی دەر و دەشتان، گوڵی کێشا سەبا ھات پڕ بە جەیبی کۆھساران، عەنبەری ھێنا +لە نێو بەزمی وەنەوشە و جۆکەناران، لالە پەیدا بوو بە تاریکی خزر بۆ چەشمە شای ئەسکەندەری ھێنا +کە ئیسلامی بەھار فتوای جیھادی کافری دەی دا سنەوبەر نێزە، گوڵبون گورز و سۆسەن خەنجەری ھێنا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xci{% +نیسارئەفشان بە پایەندازی سوڵتانی بەھار ھاتن سەمەن دیبا، شەقایق ئەتڵەس و گوڵ مەخمەری ھێنا +لە شایی دارە، گوڵ مەسنەدنشین بوو ھاتە پشکووتن چەمەن تەختی زوموڕڕود، گوڵ لە یاقووت ئەفسەری ھێنا +لە بەزمی نێرگس و نەسرین بە دەفعی چاوەزاری گوڵ وەنەوشە دەستە دەستە عوود و، لالە مەجمەری ھێنا +لە مەیخانەی چەمەن بەزم و تەرەبیان گرت قەدەحنۆشان شەقایق بادە، زەنبەق شیشە، نێرگس ساغەری ھێنا +لە چەھچەی ساز و نەغمەی عەندەلیبان سووت ھەموو دونیا سەدایی تارزەن، ئاوازی خۆشخوان، ئاوری ھێنا +حیکایاتی غەریبی پێیە بولبول جوملە خۆکردی دەڵێی چاپاری ئێران ڕۆژنامەی ئەختەری ھێنا +بە شەوقی ڕوویی لالە و گوڵ لە باغان وا چراغانە دەڵێی باغی جینان ئەمساڵ بەری حۆر و پەری ھێنا +لە گوڵشەندا ڕەیاحین مەست و شادابی ھەوای خۆشن دەڵێی ڕیزوانە بۆ ئەھلی بەھەشتی کەوسەری ھێنا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcii{% +شکۆفە و گوڵ بە خەندە و عیشوە ئارامی دەروونیان دا بەھار بۆ خەستەکانی خۆی چ شیر و شەککەری ھێنا؟ +بە زەرد و سوورەوە خەمڵیوە بۆ دامادی بولبول ھات وەرەق میعجەر، ئەرز گوڵگوونە، شەونم زێوەری ھێنا +ھەموو کەس چاوەڕوونی لێک دەکەن وەک سورمەیان دیبێ مەگەر بادی سەبا خاکی گوزاری دڵبەری ھێنا +چ دڵبەر؟ ئافتابی ماھڕوویان و شەکەرلێوان! بە خەندێکی لە سەحرا گوڵ لە دەریا گەوھەری ھێنا +بە بێ شاباشی سەر، بە قسەی وەفایی گوڵچرا نابێ کە بولبول ھەر زمانی ھەن، وە پەروانەش سەری ھێنا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xciii{% +بیستم لە ھەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە +فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە +چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە +پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!... +زاھید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟! +نالی مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ... مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە... +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xciv{% +سەیدێ چەنگالا سەرێ زولفا شەھا شەھبازم ئەز مەستێ جاما عشوەیا شەھنازێ نازک نازم ئەز +رەمز و ئعجازێ دخووبان بێ عبارەت مەدح دکەم مورشدێ کامل ئەزم ئیرۆھە ساحب ڕازم ئەز +بەیزەیا ئەز تێ عەبەس بوو ئاشیانا من قەفەس. گەر چ دل تێ پڕ ھەوەس بوو بێ پەڕ و پەروازم ئەز +ڤێ حەیاتا حیرەتێ چ بکەم بەقا نینە ژ بۆ لەو شەھیدێ غەمزەیا وێ دلبەرا تەننازم ئەز +دەردەمەندەک من دڤێتن ھەمنەفەس بت خانییا. گەر مە ھەمدەستەک ھەبیتن سازێ خوەش ئاوازم ئەز. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcv{% + ئەی دلا گەر تە دڤێتن ببی دائم مەسروور. د تەرەبخانەئێ دونیا ڤەخوە ئاڤا ئەنگوور +پێ نەبە غەفلەتێ غەوغائێ جەھانێ بدڕین. ژ مەقامێ کو ب ھش تێ ژ سەدایێ تەنبوور +زمزما زەمزەمەیا راھێ حوسەینی ژ حجاز ڤەخوونت کەعبەیێ دل تا بتە بيت المعمور +پەردەئێ زولمەتێ عشقا ل جەھانێ بدڕین ژ نەزەرگاھێ جەمالێ تو حجابێ بکە دوور +مەنزەرێ دیدەئێ جانێ تە مونەووەر نەبتن نەسلێ ما زاغ نەکێشی تو ژ خال و خەتێ ھوور +گونەھان گەر نەبویان لەززەت و زەوقەک حاشا فاعل ئاسم نەدبوو، تارک و تائب مەئجوور +مەی و مەعشووق و ھەوەسبازی و دونیایێ زوھوور نەبوو وانا نەدبوو ئسمەکێ ئەللاھی غەفوور +من گونەھ تێ ب گوناھان کو د نیڤ باغێ جەھان سەمەرێ خوەشتر ئەڤن، بوون ب حەرامی مەشھوور +ھنگی دەورێ فەلەکێ ساغەرێ مە دەور دکەت مەھ و سالان دگرت ھەروە ژ عومرێ مە قوسوور +ڕابە ئەی ساقییێ مەھوەش تو ژ رەغما فەلەکێ بدە من بادەئێ لەعلێ تو ژ جاما فەغفوور + شەیخێ جام ئەر نەفەسێ ھەمدەمێ دل کەت بێ موراد ل مورادێ دلێ موردە دبتن کەشفێ قوبوور +یەعنی ئەو خانەئێ گل نابتە قابل قەتعا نە ب چەشمێ دلێ نازر نە ب ڕوویێ مەنزوور. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcvi{% +عشقبازی دو تەریقن چ حەقیقەت چ مەجاز شەمعێ جان دێ بسوژیتن چ ب نار و چ ب نوور +شەبێ زولماتێ ب ئمکانێ دبت سوبحێ نوما ئافتابێ ئەحەدییەت ژ فەلەق تێتە زوھوور +سەر و مال و دل و جانێ مە فدایێ تە بتن بکە قەلبێ مە تو ساقی ژ شەرابا خوە تەھوور +دا بکەم کەسبێ مەقامات و عولووێ دەرەجات یا بکەم کەشفێ کەراماتێ ژ دارا مەنسوور +زاھدا گەر تە دڤێتن تو خودێ ناس بکی وەرە بەر سایەئێ شەمشاد قەدان قەت مەچە دوور +ب زیارێ وەرە قەیدا شەجەرا وادیێ قودس کو بزانی ببھی سیتێ أنا الله ژ توور +ئەز لەما شیفتە و والھێ مەحبووبانم کو د نیڤ ئایینەئێ جەبھەتێ وان من دییە نوور +ھەر دەما نەترکێ خلخالێ بنێ تێنە خورووش ھەر دەما توررە ژ بەر تایێ قەسەب تێتە سودوور +یانە کاکول ژ کنارێ کولەھێ کەچ بدەرین یا خەتێ مسکێ بڕێژ کەت ژ کنارێ کافوور +کافرێ عشقم ئەگەر ئەز نەدەمێ ئیمانێ یا ب محرابێ بروویان نەبرم سەجدە ژ دوور +واعزا گوھ بدە من دا ببھی نەقلێ سەحیح موسحەفا چەھرەئێ خووبانە کتێبا مەستوور +دەفتەرێ عشقێ نەدا دەست تە موعەللم ژ ئەزەل مەعنەیا ئایەتێ حوسنێ ل تە لەوما مەستوور +بێ تەکەللوف دخورم سووندێ ب قورئانێ شەریف خانیا سوورەتێ جانانە ب من سوورەئێ نوور. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcvii{% +ئەوە شاھەنشەھە بۆ عەبد و پاشا موعەللەق خەیمەیی ئەفلاکی ھەڵدا +ئەتۆ مەسنووعی، چیت داوە لە سانیع؟ لە زانینی ئەوە نادانە دانا +موعەممایە جیھان ئیسمی موعەمما مەکانی ئیسمە نەک جێگەی موسەمما +بە بێ دینی جەماڵی بێ قەرینی خەلایق سەربەسەر ئیمانی ھێنا! +بە با زولفی کە لەرزی تابەتا بوو، لەگەڵ لەرز و لەگەڵ تا بوونە ھەمتا +موتاڵای دەوری زولفەینی موسەلسەل ئەوەندەم کردووە لێم بۆ بە سەودا +لە دەوری دوڕڕی دندانی بەقیمەت ددانی کەندووە لوئلوویی لالا +لە لای من پەشمە ئەم زەخمە ھەتا کەی بە زایع ناچێ ئەم سەبرە لە لای خوا +زەمانی حاڵە حاجی حاسڵی تۆ دەبێتە دوێنێ ئەمڕۆ میسلی فەردا. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcviii{% +ئەگەر خاڵت بڵێم میشکی خەتایە عەزیزی من ئەمەم عەینی خەتایە +لە بەر نەوخێزی سەبزەی دەوری لێوت تەنم کاھیدە میسلی بەرگی کایە +دەڵێن عەنناب و شەککەر چاکە بۆ دەرد گوڵاوی لێوی تۆ بۆ من شیفایە +تەبیبم ھاتە بالینم وەھای گوت: درێغا دەردی عیشقە، بێ دەوایە +ئەگەر کوفرە بڵێم من موبتەلاتم وەرە سا بمکوژە بیللا غەزایە +ئەوە خاڵە لە سەر گۆنای شەریفت وە یاخود دانەیی داوی بەڵایە +خەمیدە قامەتی داوی خەمی تۆم ئەمەندەی ڕاستە حاجی بێ ڕیایە. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcix{% +زاھدێ خەلوەت نشین پابەستێ کردارێ خوەیە +تاجرێ رحلەت گوزین دلدارێ دینارێ خوەیە +عاشقێ دلبەر حەبین دلدایێ دلدارێ خوەیە +دا بزانی ھەر کەسەک بێ شوبھە غەمخوارێ خوەیە +بێ عەمەل تو ژ کەس مەکە ھیڤی عەتاء و ھممەتێ +بێ غەرەز ناکێشتن قەت کەس ژ بۆ کەس زەحمەتێ +کەس نەھن قەت ھلگرت بارێ تە ئەو بێ ئوجرەتێ +گەر چ عیسا بت ئەوی فکرا کەر و بارێ خوەیە +ھۆشیار بی! دا نەکی عومرێ خوە بێ حاسل تەلەف +لەو کو نادەت فایدە مال و گەنج و ئەولاد و خەلەف +ماجەرایا خزر و دیوارێ یەتیمی بوو سەلەف. +\kurd@par} + +\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@c{% +ڤی زەمانی ھەر کەسەک معمارێ دیوارێ خوەیە +جا نەزەر کە تو ب پێلا کو وە واقع بت سواش +گەر نەبیتن ئلتفات و مۆچە و دەبر و مەعاش +جندییێ رمبازێ فارس نادەتن جانی بەلاش +ساعەتا سەربازییێ ھیڤی ژ سەردارێ خوەیە +خانیا زایع نەکەی عومرێ خوە ئەی نادان عەبەس +بێ تەلەب نابی ژ وەسلێ بەھرەمەند ئەی بوولھەوەس +سانعێ موتلەق کو نینە ئحتیاجەک وی ب کەس +لوتف و ئحسان ژی ئەوی دەرحەق تەلەبکارێ خوەیە. +\kurd@par} +\endinput +%% +%% End of file `kurdishlipsum.sty'. diff --git a/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check b/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check index fa4cbfd8e1f..8f68fddd5d1 100755 --- a/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check +++ b/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check @@ -357,7 +357,7 @@ my @TLP_working = qw( koma-moderncvclassic koma-script koma-script-examples koma-script-sfs komacv komacv-rg kotex-oblivoir kotex-plain kotex-utf kotex-utils kpfonts ksfh_nat ksp-thesis - ktv-texdata ku-template kurier + ktv-texdata ku-template kurdishlipsum kurier l2picfaq l2tabu l2tabu-english l2tabu-french l2tabu-italian l2tabu-spanish l3build l3kernel l3packages l3experimental labbook labels labelschanged labyrinth ladder lambda-lists langcode langsci diff --git a/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds b/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds index 4e510a1317a..2235c13a18f 100755 --- a/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds +++ b/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds @@ -6335,11 +6335,6 @@ sub POSTpxchfon { &SYSTEM ("$MV $srcdir/*.sfd $sfddir/"); } -sub POSTpxbase { - print "POST$package - remove pxcjkcat, separate package\n"; - &SYSTEM ("$RM $DEST/tex/platex/pxbase/pxcjkbase.sty"); -} - sub POST_simple_rmFonts { print "POST$package - rm Fonts dir\n"; &SYSTEM ("$RM -r Fonts"); diff --git a/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc b/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc index 8b0b62651fa..cdb6cabe82b 100644 --- a/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc +++ b/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc @@ -17,6 +17,7 @@ depend ghab depend hyphen-arabic depend hyphen-farsi depend imsproc +depend kurdishlipsum depend lshort-persian depend luabidi depend na-box diff --git a/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc b/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc new file mode 100644 index 00000000000..e69de29bb2d --- /dev/null +++ b/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc |