summaryrefslogtreecommitdiff
path: root/Master
diff options
context:
space:
mode:
authorKarl Berry <karl@freefriends.org>2018-04-30 22:44:17 +0000
committerKarl Berry <karl@freefriends.org>2018-04-30 22:44:17 +0000
commita4539fbc3763efe50ec66f835e3d41f907a282c6 (patch)
tree0681f0079af4f31269c64a564b3bb20c03453555 /Master
parentd310a5884150cb8753e7fbea759cc579c2a305b4 (diff)
kurdishlipsum (30apr18)
git-svn-id: svn://tug.org/texlive/trunk@47518 c570f23f-e606-0410-a88d-b1316a301751
Diffstat (limited to 'Master')
-rw-r--r--Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README28
-rw-r--r--Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdfbin0 -> 54521 bytes
-rw-r--r--Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex93
-rw-r--r--Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty1158
-rwxr-xr-xMaster/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check2
-rwxr-xr-xMaster/tlpkg/libexec/ctan2tds5
-rw-r--r--Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc1
-rw-r--r--Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc0
8 files changed, 1281 insertions, 6 deletions
diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README
new file mode 100644
index 00000000000..2ce801a3d64
--- /dev/null
+++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/README
@@ -0,0 +1,28 @@
+The kurdishlipsum package
+
+A package similar to the lipsum and ptext
+packages for the Kurdish language with more than 100 paragraphs of the Diwany Vafaiy, Ahmedy Xani, Naly, Mahwy,...
+
+Author: Asaad Abozeid Jund <asaad.jund@soran.edu.iq>
+Copyright (C) 2018 by Asaad Abozeid Jund
+
+============================================================
+1. Contents of the package
+--------------------------
+
+ kurdishlipsum.sty
+ kurdishlipsum.tex
+ kurdishlipsum.pdf
+ README (this file)
+
+To run the documentation, you must have the XB Niloofar, XB Yas or the Yas fonts on your computer.
+
+
+
+2. License
+--------------------------
+This material is subject to the LaTeX Project Public License. See
+
+ http://www.ctan.org/tex-archive/help/Catalogue/licenses.lppl.html
+
+for the details of that license.
diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf
new file mode 100644
index 00000000000..5edd309aa31
--- /dev/null
+++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.pdf
Binary files differ
diff --git a/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex
new file mode 100644
index 00000000000..5da7c78125e
--- /dev/null
+++ b/Master/texmf-dist/doc/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.tex
@@ -0,0 +1,93 @@
+\documentclass[a4paper,12pt]{article}
+\usepackage[left=2cm,right=2cm]{geometry}
+\usepackage{fancyvrb}
+\usepackage{hyperref,url}
+\usepackage{xepersian}
+\settextfont{XB Niloofar}
+\title{به‌سته‌ی
+\textsf{kurdishlipsum}\RTLthanks{ڤێرژن
+$1,1$}
+}\author{اسعد ابوزید جند%
+\LTRthanks{\href{mailto:abozeid84@gmail.com}{\texttt{asaad.jund@soran.edu.iq}}}}
+\date{\latintoday}
+\begin{document}
+ \renewcommand{\abstractname}{پوخته‌ی باسه‌كه‌}
+\baselineskip=.7cm
+\maketitle
+\begin{abstract}
+بەستە (Package) ـی
+\verb|\kurdishlipsum|،
+ بە کەڵک ‌وەرگرتن لە بەستەی
+ \verb!\ptext!
+ نووسراوە.
+کاری ئەم بەستەیە، چاککردنی بەند‌ (Paragraph)‌ ـه له‌ شیعر و غەزەل و قەسیدەی شاعیرانی بە وێنەی وه‌فایی، نالی، مەحوی و خانی و ...، هەروەها بۆ لێنووسینی لاپەڕەکان بەکار دێ.
+\end{abstract}
+\section{شێوازی به‌كارهێنان}
+بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین ئەم بەستەیە بە
+\verb|\usepackage{...}|
+بنووسین.
+
+ وەکوو بەستە (Package) ـەکانی تر، کە لەگەڵ
+\verb|xepersian|
+به‌كارده‌هێنرێن، وا چاکترە پێش ئەم package ـە بەکاری بێنین.
+وەک دەیبینن چوار کۆدی گرنگ لەم بەستەیەدا هەن، گرنگترینیان كۆدی،
+\verb!\kurdishlipsum!
+ ـه. ئەم کۆدە، بەند (Paragraph) ـەکانی ۱ تا ۷ ـی ئەم به‌سته‌یه‌مان بۆ چاپ دەکا، کە پتر لە لاپەڕەیەکی $A4$ ،
+\verb!a4paper!،
+ دەبێ. بۆ گۆڕین و دەستکاریکردنی ژمارەی بەند (Paragraph) ـەکان، لە
+ \texttt{n} تا \texttt{m}
+ سوود لە کۆدی
+\LRE{\verb!\setkurdishlipsumdefault{n-m}!}
+ وەردەگرین و پێی چاپ دەکەین.
+ دەتوانین بە جۆرێکی تریش کۆدی
+\verb!\kurdishlipsum!
+بەکار بێنین، بە نموونە:
+
+\LRE{\verb|\kurdishlipsum[4-|\verb|57]|}،
+به‌نده‌كانی‌ $4$ تاكو $57$ چاپ ده‌كات، یا كۆدی
+\verb!\kurdishlipsum[23]!،
+پاراگرافی $23$ـی پێ چاپ ده‌كرێ.
+
+ئه‌و به‌ند (Paragraph) ـانەی کە بە كۆدی
+\verb!\kurdishlipsum!
+چاك ده‌كرێن، به‌ كۆدی
+\verb!\par!
+له‌ یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه‌. به‌ مانایه‌كی تر، هه‌ر به‌ند(Paragraph) ـێك به‌ كۆدی
+\verb!\par!
+كۆتایی دێ. ڕەنگە هەندێ جار ئەم کارە، کێشەی لابه‌لا درووست بکا، بۆیە ئەم بەستە (Package) ـە، بژاره‌ی
+\textsf{nopar}
+ـی هه‌یه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، به‌ شێوه‌ی
+\begin{Verbatim}
+\usepackage[nopar]{kurdishlipsum}
+\end{Verbatim}
+به‌كار ده‌هێنرێ.
+سه‌ره‌ڕای ئه‌م كۆدانه‌ی كه‌ باسمان كردن، ‌ كۆدی
+\verb!\kurdishlipsum!،
+پێناسه‌یه‌كی تریشی هه‌یه،‌ ‌ ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌ستێره * ـی له‌گه‌ڵ دابنێین (واتا به‌م شێوه‌یه‌:
+\verb!\kurdishlipsum*!)،
+وەکوو ئەوە وایه کە کۆدی
+\textsf{nopar}
+ـمان پێناسه‌ كردبێ. به‌ واتا‌یه‌كی تر، ئه‌گه‌ر كۆدی
+\textsf{nopar}
+به‌كار نه‌هێنرێ، ئه‌وا كۆدی
+\verb!\kurdishlipsum*!،
+به‌نده‌كان به‌ بێ كۆدی
+\verb!\par!
+چاپ ده‌كا.
+كۆدی
+\verb!\par!
+به‌و مانایه‌ دێت كه‌ به‌نده‌كان جیا بن و بەسەریەکەوە نەنووسرێن.
+
+
+\section{سوپاس و پێزانین‌}
+
+سوپاس و پێزانین بۆ هەردوو بەڕێز: وەفا خەلیقی\LTRfootnote{\url{persian-tex@tug.org}}، کە هەریەک لە بەستەکانی
+\verb!\xepersian!
+ و
+\verb!\bidi!
+ و وەحید دامەن ئەفشان\LTRfootnote{\url{www.damanafshan.ir}}، کە بەستەی
+\verb!\ptext!
+ ی درووست کردووە.
+
+ سوپاسی به‌رێز: زیاد اسعد عەلی ده‌كه‌ین بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌ كوردییه‌كه‌.
+\end{document} \ No newline at end of file
diff --git a/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty b/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty
new file mode 100644
index 00000000000..138a9ad44c1
--- /dev/null
+++ b/Master/texmf-dist/tex/xelatex/kurdishlipsum/kurdishlipsum.sty
@@ -0,0 +1,1158 @@
+%%
+%% This is file `kurdishlipsum.sty',
+%% Inspired by Vahid Damanafshan's ptext package
+%%
+%%
+%% Copyright © 2018 by Asaad Abozeid Jund
+%% <asaad.jund@soran.edu.iq>
+%%
+%%
+%% This file may be distributed and/or modified under the
+%% conditions of the LaTeX Project Public License, either
+%% version 1.2 of this license or (at your option) any later
+%% version. The latest version of this license is in:
+%%
+%% http://www.latex-project.org/lppl.txt
+%%
+%% and version 1.1 or later is part of all distributions of
+%% LaTeX version 1999/12/01 or later.
+%%
+\NeedsTeXFormat{LaTeX2e}
+\ProvidesPackage{kurdishlipsum}[2018/04/21 v1.1 A package similar to the lipsum and ptext
+packages for the Kurdish language with more than 100 paragraphs of the Diwany Vafaiy, Ahmedy Xani, Naly, Mahwy,...]
+\RequirePackage{biditools}
+\newcounter{kurd@count}
+\setcounter{kurd@count}{0}
+
+\def\kurd@par{\par}%
+
+\DeclareOption{nopar}{\let\kurd@par\relax}
+\ProcessOptions
+
+\bidi@newrobustcmd\kurd@default{1-7}
+\bidi@newrobustcmd\setkurdishlipsumdefault[1]{%
+ \bidi@renewrobustcmd{\kurd@default}{#1}}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurd@dokurdishlipsum{%
+ \ifnum\value{kurd@count}<\kurd@max\relax%
+ \addtocounter{kurd@count}{1}%
+ \csname kurdishlipsum@\roman{kurd@count}\endcsname%
+ \kurd@dokurdishlipsum%
+ \fi
+}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum{%
+ \@ifstar\@@kurdishlipsum\@kurdishlipsum
+}
+
+\bidi@newrobustcmd\ChangeKurdishlipsumPar{%
+ \ifx\kurd@par\relax
+ \def\kurd@par{\par}%
+ \else
+ \let\kurd@par\relax
+ \fi
+}
+
+\bidi@newrobustcmd\@@kurdishlipsum[1][\kurd@default]{%
+ \begingroup
+ \ChangeKurdishlipsumPar
+ \@kurdishlipsum[#1]
+ \endgroup
+}
+\bidi@newrobustcmd\@kurdishlipsum[1][\kurd@default]{%
+ \expandafter\kurd@minmax\expandafter{#1}%
+ \setcounter{kurd@count}{\kurd@min}%
+ \addtocounter{kurd@count}{-1}%
+ \kurd@dokurdishlipsum%
+}
+
+\def\kurd@get#1-#2;{\def\kurd@min{#1}\def\kurd@max{#2}}
+\def\kurd@stripmax#1-{\edef\kurd@max{#1}}
+\def\kurd@minmax#1{%
+ \kurd@get#1-\relax;%
+ \edef\kurd@tmpa{\kurd@max}%
+ \edef\kurd@relax{\relax}%
+ \ifx\kurd@tmpa\kurd@relax\edef\kurd@max{\kurd@min}%
+ \else\expandafter\kurd@stripmax\kurd@max\fi%
+}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@i{%
+درێغا بای خەزان دایە بەھاری شۆخ و ڕەعناکەم لە ئیزھاری عەمەل کەوت ئافتابی عالەم ئاراکەم
+وەرەق ڕێزان،خەزان کەوتە ڕەزان،وەزعی چەمەن گۆڕا بەسەرچوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحراکەم
+خەزان ھات و چەمەن چۆڵ بوو لە نەغمەی بولبول و قومری درێغا! حەسرەتا! بۆ گوڵعیزارە سەروباڵاکەم
+لە گریان ئاسمان دامانی سوور بوو شینی گێڕاوە مەگەر گیراوە یا مایل بە شامە ڕۆژە ڕووناکەم؟
+ئەدیمی بەختی من ڕەش بوو تەرازوو وا ترازاوە دەبێ مەیلی بە تائیف کردبێ تەئسیری شەعراکەم؟
+لە من دوور بۆتەوە خورشیدی ئەوجی مەعریفەت، شایەد بە تیغی غەم سەری خۆم ھەڵگرم ھەمڕەنگی جەوزاکەم
+لە من وەحشی بووە ئاھووخەرامی لالەڕوخسارم مەکەن مەنعم کە ھەروەک شێت و ھاران ڕوو لە سەحراکەم
+بە مەحروومی لەگەڵ بەختی سیادا ماوە فرمێسکم لە تازیەی ھیجرەتی خورشیدی عالەم واسورەییاکەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@ii{%
+وەفایی پێت بڵێم: دونیا و دینت بۆچی بەرھەم بوو دەڵێن: ڕۆیی لەسەر دونیایێ قیبلەی دین و دونیاکەم
+نیشات و عوشرەتی دونیا بە نەشئە و قووەتی چاوە ئەمن چ بکەم لە دونیادا کە ڕۆیی نووری بیناکەم
+کە تۆ ڕۆیی، لەبەر چاوم کورەی خاکی بە ئاوا چوو! لە پاش تۆ، ئەی گوڵی نەوڕەستە، خاکی کوێ بەسەرداکەم؟
+خۆشا بەو ڕۆژە عەکسی پڕتەوی حوسنت لە سینەم دا ئەوێستاش مەست و مەخمووری تەجەللای تووری سیناکەم
+خۆشا بەو وەقتە تۆ میرئاتی دولبەر بووی بە دڵدارم ئەوێستاش مەحوی دیداری جەمالی ڕۆژە حیرباکەم
+بە یادی پێکەنینی تۆ کە دەگریم و دەبارێنم دەبێتە مەنبەعی شیر و شەکەر شۆراوی دەریاکەم
+کە دەگریم بۆ جەمالی تۆ دیارە ئەشک و ئاھی من لە خورشیدی دەداتن دەم، ستارەی شامی یەلداکەم
+بە یادی تۆیە وا دەم دەم خورۆشی ئاھ و ناڵەی دڵ لە تاو گوڵشەن دەناڵێ عەندەلیبە شێت و شەیداکەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@iii{%
+فەلەک - خانە خەرابێ - بەزمی مەستانی وەھا تێکدا نەما داری لە سەر بەردی، بە دەردی سەر چ ئاواکەم؟
+لە ژێر باڵی ھوما جێی بازی شاھی قەسری شاھان بووم درێغا! ئێستە وێرانەی، سیسار و جوغدە جێگاکەم
+لە ناڵێن کەوتووم بۆ دەستی یاری موتریب و مەجلیس وەکوو تاری گوسەستە تێک چووە بەند بەندی ئەعزاکەم
+دڵم بێھۆش و خوێنبارە لە دووریی نێرگسی ساقی سوراحی کەوتووە دەگری، دەڵێ: کوا بادە پەیماکەم؟
+شکا پشت و دڵی من بۆ وەفاتی پیری مەیخانە بە چەرخێکی فەلەک وای کرد نە جامم ما نە میناکەم
+لەسەر حەوزی دەروونی، چی بەسەر ھات ھاتوچۆت قوربان؟ کوا دەم کەوسەر و خولد و خەرام و نەخلی تووباکەم؟
+سەدای یاحەییی دەروێشان، نەوای یاھوویی دڵڕێشان لە دەوری خانەقادا بوو بە جیسم و ئیسمی عەنقاکەم
+ھەتاکەی قەلبی من دەرھەم بێ ئەی ئیکسیری خاکی من؟ لە خاکی کوێ موقیمی پێم بڵێ؟ قوربانی ئەو خاکەم!.
+ \kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@iv{%
+لە سەر خاکی دەرت، قوربان، ھەتا من بم ھەتا سەر بێ ئەگەر تاجی سکەندەر بێ سەرم ناوێ لەسەر ناکەم
+ھەتا ڕۆژی ئەبەد، قوربان، لە سەر عەھدی قەدیمی تۆم بەھەشتم لێ حەرام بێ گەر بەبێ ڕووی تۆی تەمەنناکەم
+ئەمن شاییم بە تۆ بوو؛ چونکە شاھی غەم ڕەوێنم بووی کە من شاییم لە دڵ ڕۆییوە، ئیدی دڵ بەکێ شاکەم
+جەنازەم دی سەری ڕاگرت و فەرمووی: گوێم لە ناڵەت بێ درێغا! جێبەجێ بوو، ھاتەجێ تەعبیری ڕوئیاکەم
+خودا بۆ خۆی دەزانێ مەنبەعی نووری خودایی بووی درێغا! نەخلی ئەیمەن، مەزھەری نووری تەجەللاکەم
+نەسیمی فەیزی تۆ دین و دڵی دووبارە ئیحیا کرد درێغا! وەک مەسیحا باعیسی ئیحیایی مەوتاکەم
+دەلیلی تالیبان بووی، بۆ خودا، وەک ڕۆژ ھوەیدایە درێغا! مورشیدی دەوران و خورشیدی ھوەیداکەم
+لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوونە عاریف، ڕێی خودایان گرت درێغا! عاریفی ڕێگەی خودا و ئەھلی تەقواکەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@v{%
+موریدانی دەری تۆم دی بە چاوی خۆم، لە ئینس و جان درێغا! بۆ ئیمامی ئینس و جان مەولایی ئەولاکەم
+بەڵایێک ھات و پێی گیرا، بە بایێک نووری کووژاوە درێغا! شەمسی عیرفان و چرای تاریکە ڕێگاکەم
+لە حەڵقەی تالیبان وا ھەر دەبارێ نوور لە تەشریفت درێغا! بۆ سەر و سەرحەڵقەیی ئەولادی تاھاکەم
+ئەمن نادان و نەمزانی، ئەرێ بۆچ عاریف و عامی وەکوو پەروانە سووتابوون لەبەر شەمعی شەب ئاراکەم؟
+لەبەر چاوی نەزانان ساحیر و زەندیق و کافر بووی درێغا! پیری بەستام، قوتبی خەرقان، غەوسی بەغداکەم
+بە داوی دانە بۆ گیرا، بە دەریای عیلمی ئەسماوە لەبەرچی ھاتەخوار ئادەم لەسەر فیردەوسی ئەعلاکەم؟
+پەنای بۆچ بردە بەر دار ئەو کە دەیزانی دەبێ شەق بێ؟ نە ئاخیر ساحیبی ئایات و موعجیز بوو زەکەریاکەم؟
+لە سیڕڕی نووری چاوانی عەجەب بێنوور و حیکمەت بوو بڵێ بۆچ پیری کەنعانی دەگریا، نووری عەیناکەم؟.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@vi{%
+لەبەر قەومی مونافیق بوو دەبێ ھەڵبێ کە دەیزانی مەقامی خۆی وەکوو ڕۆژ ڕوونە روح اللهیی عیساکەم
+سەحابەی بۆچ شکا؟ بۆچی شەھید بوو گەوھەری پاکی؟ موحەممەد: باعیسی بوون، شاھی تاج و تەختی لەولاکەم
+شەھیدی دەستی کافر بوون کە ئەکسەر ئەولیایی دین جەوابی موددەعی چ بدەم؟ سکووتی بێحەد ئینشاکەم
+نە «ئاو» موختارە بڕوێنێ، نە «ئاور» تا بسووتێنێ نە «خاک» چی پێیە بینوێنێ، ئەگەر سەدجاری بەر «با»کەم
+عەدەم «باری» سەبەبکارە، وجودێکی حەقە دیارە بۆ خۆی فەععال و موختارە، خوداوەندی تەواناکەم
+بە مینھاجی خەلیلی حەق، بە میعراجی رسول الله دەبێ ھەر بێتەجێ ئەمر و ئیرادەی حەق تەعالاکەم
+ئەتۆ چووی بۆ جیواری حەق ئەمن مام حەبس و زیندانی غەمی بەندەت ھەبێ ئەی سەیید و سەردار و مەولاکەم
+بە سووڕەت گەرچی لێم دووری، بە مەعنا بەرقی مەستووری بەڵێ بەرچاو و مەنزووری دەڵێی تۆی نووری بیناکەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@vii{%
+لە کوێ بتبینمەوە، شاد بم بە ڕووی تۆ، بێیە سەرچاوم؟ مەگەر چاوم لە دڵ بێ سینەکەم ئایینە سیماکەم
+دەمت بێنە دڵم مەشکێنە دەستم بگرە ئەو جارەش بە ھۆشیاریم دەیێ ساقی، کە نەڕژێ جامی سەھباکەم
+غەریب و بێکەس و ئاوارە کەوتووم، دوور لە ڕۆحی خۆم بە دەردی بێدەوا ماوم، ڕەفیقان کوا مەسیحاکەم
+خوداوەندا! ڕەحیما! قادرا! ئامورزگاری خۆم کەریم و، حەییی و غەففار و، قەدیم و فەردە یەکتاکەم
+بە حەققی نووری وەجھی پاک و بێمانەند و بێمیسلت بە ئیسمی ئەعزەمی خۆت ئەی خودای سەتتار و داناکەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@viii{%
+بە سەرمەستانی بادەی ساغیری عەھدی ئەلەستت کەی بە قەترێکی نەجاتم دەی لە دەست خۆم ڕوو لە دەریاکەم
+وەفایی بێکەس و داماوە پابەندی تەلیسمێکە مەدەد یا ڕۆحی غەوسی ئەعزەم و شاھی بوخاراکەم
+بە حەققی نووری موتڵەق، جەددی ئەمجەد، شاھی لەولاتان ئیمامی یەسریب و، قیبلەی مەلایک، ماھی بەتحاکەم
+بە حەققی چار یار و ئال و ئەولادی نبي الله بە ئەنسار و موھاجیر قائیدانی قیبلە گومڕاکەم
+بە ڕۆحی خواجەگانی نەقشبەند و قیبلەگاھی خۆم غەریب و جانسپاری کەعبە قوتبی دین و دونیاکەم
+بە قووەی جازیبەی دڵتان وەفایی دەست و دامانە چ نابێ گەر لە سایەی ئێوە قەتعی ماسوی الله کەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@ix{%
+ئیرۆ ل تەختێ دلبەرێ، یا رەب چ شێرین ئەسمەرە ژێ نابتن من دلبەرێ، ئەو دلبەرە یا دل بەرە
+دل بوو کو بریا جانە ئەو، دین بوو وە یا ئیمانە ئەوھەم لوتفە ھەم ئحسانە ئەو، ھەم لاڤە ھەم گەردەن زەرە
+کاکول ژ بەر تاجێ ب زەر،تا تا وەکی پڕ بێنە دەر سەرعەسکەرێ تیپا تەتەر، سەردارە یانە سەروەرە
+یا رەب حەبیبا ڕەنگ فەلەق، جۆرێ تەتەق داگرت شەفەق یا بەلگێ نوورە یا وەرەق، یا قشتە یانە چەنبەرە
+زولفن گەلۆ پوڕ پێچ و خەم، یا سونبولا باغێ ئرەم زنجیرە یا سەر تا قەدەم ڕەشمارە یانە ئەژدەرە
+ئەو توررە یا گیسۆنە ئەو، زەنجینە یان ھندۆنە ئەو شوترینە یا شەببۆنە ئەو، یان تۆغ و شاھێ سەنجەرە
+ئەبروونە یا مەھ بوو ھلال، ھندۆنە یا نیشان و خال گیسۆنە یا حەزرەت بلال، مەشغوولێ ئەللاھ ئەکبەرە
+چاڤن گەلۆ یا سەرخوەشن، ەشن ڕ یا کافرن یا دل بیمارن ئەو یا نەخوەشن، یا نەرگسە جادووگەرە
+روخسارە یا رەب یا قەمەر، گوفتارە یا رەب یا گوھەر ئەو قەیدە یا رەب یا خەبەر ئەو شەھدە یانە شەککەرە
+ڕوونە گەلۆ یا وەردێ ئال، ئالالە یان دێما ب خال قندیلێ نوورا ذو الجلال، مرئاتە یانا مەزھەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@x{%
+دێم شووشە نوورا حەق د ناڤ، دەو غونچەیا شێرین گولاڤ روخ وەردێ گول ڕەنگین خوناڤ، خال بسک و نیشان عەنبەرە
+لێڤن گەلۆ یا قووتێ جان، یاقووتە یا قووتێ رەوان یان قۆتییا دورجا دوڕان، یان حەوزە یانە کەوسەرە
+یا رەب خەتێ رەیحانییە، سەر سوورەئێ قورئانییە یان خاتەما سولتانییە، فەرمانە یانە دەفتەرە
+خالن گەلۆ یا فولفلن، ئەو عارزن یان سۆرگولن ئەم عاشقن یان بولبولن، زکرێ مە وەردا ئەحمەرە
+ئەو گەردەنا شوبھی شەمال، سەرچەشمەیا ئاڤا زەلال قاروورە یا خەمرا حەلال یا شووشەیە یا شەککەرە
+یا رەب قەدا زیبایە ئەڤ، یان کەعبەیا عولیایە ئەڤ یان مسجد الأقصىیە ئەڤ، یان سدرە یانە عەرعەرە
+یا رەب دلێ دیوانەیە، یا عاقلێ فەرزانەیە یان بولبولێ وێرانەیە، یان عوودە یانە مەجمەرە
+ئەو خانییێ دل دادەیە، مەشرەب ژ بەنگ و بادەیە دەردێ وی یارەک سادەیە، لەو ھەر زەعیف و ڕەنگ زەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xi{%
+ژ دەردێ عشقێ بەدحالم، عەجەب بەربوویە من نارەک وەرە جانا ببین حالم، نە من دل ما نە دلدارەک
+نە دلدار و نە من دل مان، نە ئالئال و نە سۆرگول مان نە رەیحان و نە سونبول مان، د دل دا من خەلی خارەک
+د دل دا من خەلی پەیکان، وەرە سەر من بکە ئحسان ل گۆراھی رەقیبی مان، ببین خوەش بوو بریندارەک
+ڤەدە دەستان حەبیبا من، بکە دەرمان تەبیبا من بکە دەرمان برینا من ب دەست و تللێ موبارەک
+برینداران برین خوەش بوون، رەقیبان ھەردو ڕووڕەش بوون د باغێ حوسنێ گول گەش بوون نەکێشت بولبول ئازارەک
+سەحەر بولبول ب ھاوارە، د دل دا ئەو بریندارە کول و نالین ژ بۆ عارە، نە گول مانە نە گولنارەک
+نەکێشت بولبول ئازارێ، ل رەغما موحبەتا خارێ ل فەسلا ماھێ ئازارێ، نەمینت قەت ل دل بارەک
+ل دل بارێ غەمان بارە، نە نیسانە نە ئازارە ھەڕۆ خانی ب ھاوارە، د دەستی مایە گوفتارەک.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xii{%
+فات عمري في هواك يا حبيبي كل حال
+آه و نالم همدمم شد در فراقت ماه و سال
+گر بنم قانم دیلرسن چوق دن أولموشتر حلال
+مەست و سەرخۆشم ژ عشقێ من نەما عەقل و کەمال
+أنت فكري في فؤداي أنت روحي في الجسد
+لشکر غمهای تو ملک دلم ویرانه کرد
+داده گلدم عشق ألندن أیسترم سندن مدد
+ڤان تەتاران کرنە تالان عەقل و دین و ملک و مال
+طال غمي، زاد همي، شاع سري في الملا
+تشنهٔ جام وصالم چون شهید کربلا
+یوقسه سن دیوانه أولدن نیجه حالن أی دلا
+یان ژ نووڤە عشوەیەک دا من حەبیبا چاڤ غەزال
+بت هجرانا حبيبي لست مني عالماً
+مُردم از درد فراقت غافلی از حال من
+جان و دل دن عرض قلدم حالمی جانانه بن
+عەرزێ حالا من تو غافل قەت نەپرسی عەرزحال
+هل لنا من نعمة الوصل حبيبي من نصيب
+اوفتادم بر درت بی چاره سرگردان غریب
+درد من چوق الیك سندن اونه یوق هیچ طبیب
+ئەی تەبیبێ من دەوایێ دەردێ خانی ھەر وسال.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xiii{%
+ھەر دنالم شەڤ و ڕۆژان مەگەر ئەییوبم ئەز ھێستران ھەر ڤەدمالم مەگەر یەعقووبم ئەز
+ب کەرەم دەست ژ مە بەردن گول و وەردان بکن وەر بپێچین ب جەفایێ خوە نە مەکتووبم ئەز
+ھندەکێ غەم ھەیە دائم ل من ئەو ڤێک دکەڤن ئەز نزانم کو ب چاڤ وان خوەیی مەحبووبم ئەز
+غەم تەلەبکارێ مەیە ئەم خوە تەلەبکارێ دیار وە تلسمێ تەلەبێ تالب و مەتلووبم ئەز
+عەجەب ئقبالێ ژ من نھە خانی کو ل بال پادشاھێ غەم و دەردان وەھە مەرغووبم ئەز.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xiv{%
+بەحری نوور
+و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غەوری ناکا غیُر علم الله سبحانه
+و صلى الله على ئەو زاتی پاکی قودسی ئایاتە کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابی حەیی مەننانە
+و صلى الله على ئەو حەزرەتەی ساحێب کەماڵاتە کە ئەعلا موعجیزەیی، قوربانی بم من، نووری قورئانە
+لە تاریکی شەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعەیێکی دا ھەزار و سێسەد و بیست دووە، دنیا چراخانە
+چرایەک نووری بێچوونی مومیددی بێ، دەبێ وا بێ چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مانە
+تعالى الله بە دو دەھ بوو کە ھەر دوو عالەمی داگرت بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شانە
+لەگەڵ ئەم ئیحتیشامە زوھدی دنیایی تەماشا کە کە یەک لەت نانی جۆ بوو قووتی، یا خورما دوو سێ دانە
+فەلەک جاھێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ تەنەززول کا علوووی ھیممەتی بۆ دەنکە زیزانە
+موھیممێ غەیری زاتی حەی لە ھیممەتیا نییە، ئیللا لە بەر ئەم ئوممەتە بێ ھیممەتە دایم بە ئەحزانە
+چ مەدحێکت بکەم لایق بە تۆ یا خیر خلق الله منی بێ خێری نالائیق کە جیبریلت سەناخوانە
+بەیانی گەورەیی خولقی کەسێ ئایەت لە شەئنی بێ نە مەقدووری من و تۆیە، نە ئیشی قِس و سَحبانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xv{%
+لە ئادەم تا مەسیحا، ئەنبیا یەک یەک بە قەومی خۆی خەبەر داوە: لە پاش ئێمە کە دێ، ئەو فەخری ئەکوانە
+نوعووتی خۆی و نەعتی ئال و سەحبی وەک گوھەر دەرجە لە دورجا، یەعنی کوتوبی مونزەلەی ئەو ئەنبیایانە
+چەھا ڕوھبان و کاھین، ھاتیفی غەیبی بە یەکتریان... دەدا موژدە کە جەننەت دێتە دنیا بەم نزیکانە
+کە تەشریفی قدوومی ھاتە دنیا، بارشێکی فەیز لە ھەوری مەرحەمەت باری، کە ئاساری نومایانە
+ڕشێنەی ئاگری بەردایە عومری ئاگری زەردەشت بە بەرقی بوو کە شەق بوو تاقی کیسڕا بوو بە وێرانە
+دڵی سووتا بە زەردەشت و بە کەسری کیسڕەوی گریا ئەوەندە بەحری ساوا نم لە چاویدا بووە تانە
+ئەتۆش ئەی نەفسی بەد تینە، بەبێ جێ دڵ مەسووتێنە لە بەر کسر و کەمی دنیا، بەسە ئەم شین و گریانە
+ھەموو کارت بە حیلە خزمەتی فیکری عەزازیلە عەزا وەک پیرەژن مەگرە، دیارە کاری مەردانە
+بە زیکر و فیکری شیمەی موستەفا وەقتت موسەففا کە کە باسی ئەو سەفابەخشە، تەرەب خێرە، دوڕئەفشانە
+محمد ئیبنی عبدالله ی عبدالمطلب، هاشم سەفاوەی ولدی اسماعیل و سەفوەی ولدی عدنانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xvi{%
+ئەوە ھادی سوبول، تەنیا ئەوە مەبعووسە بۆ سەر کول بەوە خەتمی ڕوسول، خاتەم ئەوە، تاجی ڕەسوولانە
+شەفیعی ڕۆژی ڕەستاخێزە، بۆ ھەمووانە دەستاوێز ئەوە ئەو ڕۆژە وەک خۆ، ما بقى صُما و عُمیانه
+لە زیکری ئەو دەجۆشێ ڕەئفەت و ڕەحمەت دەبارێ ھەم ڕءُوفُ هەم ڕحیمُ وەسفی ئەو وەک وەسفی ڕەحمانە
+خودا لەو زیکر و فیکرەم قەت نەکا غافڵ زوبان و دڵ ھەتا غونچە دڵ و سۆسەن زوبانی باغ و بوستانە
+لەگەڵ مەحزی خەیاڵی، دڵ بە جارێ بۆتە کێوی توور لە کن وەسفی جەماڵی، لێوی واسیف گوڵ بە دامانە
+جەلال و شەوکەتی، ئەستۆ شکێنی سەرکەشانی عەسر جەمال و تەلعەتی، جەوھەرگودازی زوڵمەتستانە
+تەماشا کردنێکی، ڕۆح بەخشی عالەمی مردوو نیگاھێکی بە توندی، ڕەستخێزی عالەمی جانە
+لە ڕۆژی حەرب و زەربا، ڕوعب و سامی ڕۆح ئەکا سەرسام ئەگەر شێری ژیانی ڕوو بە ڕوو بێ، چاری نەژیانە
+کە وەقتێ ئال و یارانی لە خدمەتیا دەبن وەک ڕۆح حەیاتە، نووری چاوە، ئونسی جانە، مەحزی ئیحسانە
+گەھی دانیشتنی، کێوێکی تەمکینت لە بەر چاوە لە وەقتی ڕۆیینیدا، ھەر دەڵێی سەروە خەرامانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xvii{%
+لە ڕوخساری لەتیفی گوڵ، لە جەعدی عەنبەرینی دڵ دەجۆشێت و دەبارێ، ئەو گولستان، ئەم دلستانە
+لەبی ڕۆحی ڕەوان و نێوچەوانی ڕۆژی لێ دەتکێ زوبانی تا شەکەرڕێزە، دەھانی گەوھەر ئەفشانە
+مەلاحەت مەحوی دیداری، حەلاوەت وەقفی گوفتاری تەراوەت نەزری گوڵزاری، کە ڕەشکی باغی ڕیزوانە
+وەکوو یاقووت و بەردی تر، جەنابی ئەحمەدی موڕسەل کە تێفکری لە ئینسانە، بەڵێ، ما نەک وەک ئینسانە
+وجوودی ئەو لەگەڵ باقی وجوودان ئەر نییە فەرقی بە قەد ڕۆح و جەسەد، بێ سێبەری خاریج لە ئیمکانە
+مەگەر ئەو سێبەرانەی خەزنە مەندە کردووە بۆ حەشر چ دڵسۆزە کە لەو گەرمایەشا سایەی لە سەرمانە
+لەگەڵ بێ سایەیی، سایەی خەیاڵی کەوتە سەر ھەر کەس چ کەسدار و چ بێکەس، سەییدە، سەردارە،سوڵتانە
+ئەوی ساتێ لە بەر پێیا سەری تەسلیمی دانابێ ئەبەد مالیک ڕیقابی گەردنی تەسلیمی شاھانە
+غول و بەندە و غوڵام و خادیم و دەربانی بەر دەرگای: نەجاشی و توببەع و ھیرقەل، عەزیزی میسر و خاقان ە
+کەسێ جێ ھەڵتروشکانێکی لەو بەر قاپیە دەس کەوت بە عاری دێ بڵێن ئەم جێگە وەک تەختی سولەیمان ە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xviii{%
+خودا پێداوەکانی فایزی ئیکسیری سوحبەت بوونچ من، چی تۆ، مەلائیک، ئەنبیا خۆزگەی بە خۆیانە
+عولووی مەرتەبەی گەر شەممەیێکت تێ گەیێنم من دەترسم بەردەبارانم بکەن ئەم تێ نەگەیوانە
+نەزەر دەرکی عولووی ھیممەتی ناکا یەقین ئەمما لەگەڵ باقی ڕوسول دا تێبگەی، بۆ فەرقی بڕوانە
+شەفاعەی نووحە بۆ کەنعان و ئیبراھیمە بۆ ئازەر ڕسول الله شافیع بێ چ بۆ خزم و چ بێگانە
+بە قوربانی ڕجایەک بم کە ڕاجی بێ موحابا بێ ڕجا قوربانی یەئسە، بێتە سەر خۆمانە خۆمانە
+کەلیم أرني کە فەرموو ھەر جوابی لن تراني ی دی موشەڕڕەف بوو موحەممەد بێ تەڵەب بەو مەرتەبە و شانە
+عورووجی عیسەوی تا ئاسمان و شەمسی عالەم بوو عورووجی ئەحمەدی تا لامکان و شەمسی جانانە
+لە زەرفی یەک نەفەسدا شەو ھەزار ئەندەر ھەزاران ساڵ زیاتر بەڵکی ڕێ تەی کات و ڕیجعەت کا ھەر ئەو ئانە
+چ ڕێیەک؟ بەو ھەموو شاباڵەوە جیبریلی ذی قُوۀ بە جێ مابوو لە ڕێ، دەیوت: خزم مەیدانی سووتانە
+کە گەییە زاتی باری، نووری بێچوونی لە سەر باری کە ھەڵگیرسا، بە دەوری شەمعی خۆیا بوو بە پەروانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xix{%
+ قبوولی لێ کرا ھەرچی ڕجا بوو، پێی درا ھەرچی عەتا بوو، ھاتە جێ ھەرچی سزایی ئیکرامی میھمانە
+لەگەڵ ھەر خەتوەیەک تەھسیلی عیلمێکی لدُنّی کرد لە ھی ئەو سەر دەپرسی ڕۆحی حیکمەت نووری عیرفانە
+بە مافیھایەوە ھەرچی ھەیە عیلمی کورەی نۆ چەرخ بە قەترێکی بزانە، دیدەکەم، لەو بەحری عەممانە
+لە بەر نوقسانی تەشبیھم پەشیمانیشم و دەشڵێم کە ڕۆیی بەدری کامیل، ھاتەوە خورشیدی پەخشانە
+بە ئاوابوونی نووری ون دەبێ خورشید و ئەم شەمسە لە ئاوابوونیا نوور و ئیزاعەی سەد دوو چەندانە
+ئەوەندەی لێ دەزانم بەم نەزانی خۆمەوە مەحوی بە چاوی سەر خودابینە، بە چاوی دڵ خودازانە
+چ چاوێ؟ کوحلی ما زاغ البصر سورمەی سەوادی بێ مونەووەر بێ بە نووری ڕوئیەتی بێ چوون و چەندانە
+چ دڵ، قەترێکە، ئەمما عەرشی ڕەحمانی تیا دەرجە چ دڵ، نوقتێکە، ئەمما مەرکەزی پەڕگاری ئیمکانە
+فەقەت چاوی حەسوود و قەلبی مونکیر کوێر و بێ دەرکە لەم ئیدراکاتە، بەھرەی ھەر عەزابی یەئس و حیرمانە
+دەبێ چاو و دڵێکی پاک و بێ غەش میسلی ئاوێنە ببێ ئەو سوورەت و مەعنایە بنوێنێ كما كانَ.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xx{%
+خودا ئەم ئاینەی لائیق بە بو بەکر و عومەر دیوە کە ئەووەڵ سانی و سانی شەرەفیابە بە لَو کانَ
+لە بەعدی ئەو دووە عوسمانی ذی النورینه ذوالانوار عەلی شاھی ویلایەت، بابی عیلم و شێری یەزدانە
+بەسەریانا، بەسەر باقی سەحابە و ئال و یاران اببارێنێ خودا ھەر ئان و وەقت و ساعە رضوانَه
+بە نووری عەکسی پێغەمبەر ئەوەندە مونعەکیس بووبوون غەریبی تازە ھاتوو دەیوت: ئەم پێغەمبەرستانە
+خودا ھەر موعجیزەی لائیق بە ھەر پێغەمبەرێ دیوە ھەموو ئەو موعجیزاتەی داوە بەم سەرداری ھەمووانە
+یەدی بەیزا چیە، ھەر تاقە ئەنگوشتێکی چەند ئیعجا ـزی لێ زاھیر بووە، ھەر یەک وەکوو ماھێ کە تابانە
+ئیشارەی یەک سەر ئەنگوشتی مەھی لەو دوورەوە شەق کرد ھەر ئەو ئەنگوشتە بوو دەتوت فوارەی ئاوی حەیوانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxi{%
+سەری کرد ئاو ئەوەندە لەشکرێکی سێسەدی دا ئاو لەگەڵ ئاوی وزوو، بە خوا ئەو ئاوە ئابڕوومانە
+ھەر ئەو ئاوە بووە تۆفانی داغستانی کوفر و شیرک ھەر ئەو ئاوە تەراوەت بەخشی باغستانی ئیمانە
+شەوی ھیجرەت کە ئەعدا زۆری ھێنا، مشتەخاکێ بوو پیا چەندن، دەبەنگ و کوێر و کەڕ مان ئەو لەعینانە
+لە ناو ئەو گورگ و ورچ و سەگ گەلە دەرچوو باذن الله بە یاری غارەوە، یاری لە باری، ڕێ لە بەریانە
+وەکوو خورشید و مەھ پێی سەیریان لێ ھەڵبڕی تا غار لە غارا سەیری کرد ئەعدا کە وەک سێبەر لەدوویانە
+بە یەک دوو عەنکەبووت و کۆتری بێ فام و بەستەزمان شعوور و فەھمی گۆڕی لەو سەگ و ئیبلیس و دێوانە
+بەھەشتی داخڵی یەسریب دەبێ، طوبىٰ لە بۆ ئەنسار بە کوففارانی مەککە تا ئەبەد یا وَیلنامانە
+ئەگەر ئەم ھیجرەتە نەبوایە، دین ئەم شەوکەتەی کەی بوو کە ھەر کەس تێ بگا بەم دینە نەسخی جوملە ئەدیانە
+بە ھیجرەت، غیرەتی دینی موھاجیر، خدمەتی ئەنسار لە قووە ھاتە فیعل و بوو لە عالەمدا بە دەستانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxii{%
+لە فەیزی ھیجرەتە ئەسحابی بەدر ئەم شەو ھیلالی بوون سبەی ھەر یەک بووە بەدرێکی کامیل ئەو ھیلالانە
+چ ھیجرەت؟ شەھدی وەسڵ، ئارامی جانە بۆ ھەواخواھان چ ھیجرەت؟ بۆ عەدوو تەعزیبی ڕۆح و زەھری ھیجرانە
+ھەواخواھی علیه الرحمه و الرضوانیان بۆ ما ئەعادیشی علیه اللعنه بەشیان و بەسیانە
+کەسێ ئایەی عفا الله عنك مەحزی دڵنەوایی بێ معاذ الله دڵی ئەو ڕەنجە کردن عەینی خوسرانە
+کەسێ بێنێتە نوتق ئاسک، بەعیر و سووسەمار و گورگ بە تەسدیقی موقیڕ بن یەک بە یەک ئەم بێ زوبانانە
+بە ئەمری یا ئیشارەی بەس درەختی ڕیشە دابەستوو لە ڕەگ دەربێت و بێتە خدمەتی ڕەقسانە ڕەقسانە
+بە تەکزیبی کەسی وا، ناکەسێ جورئەت بکا لا شک... سەگی ھارە، بەرازە، مولحیدە، بووجەھلە، شەیتانە
+سەبیر اهبط ئیفادەی بوو، حیرا ایت الیی عەرز نە وەک ئەو وەحشییانە پڕ دەنە ئەو ڕۆحی ئینسانە
+لە دەستی دا کە بەردە وردە دەستی کردە تەسبیحات چووە سێ دەستی کەو ھەر جۆشی بوو سُبحانَ سُبحانَ.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxiii{%
+لە ڕۆژی ئەربەعادا بوو کە ساتێ حەپسی ڕۆژی کرد لە سەھبادا تلووعی پێ دەکا دووبارە لەو شانە
+چتیرێ بوو و مەنێ جۆ ڕۆژی خەندەق قووتی دەھ سەد کەس بە تەکمیلی، بە ڕووخۆشی، عەتا فەرموو کەریمانە
+لە ھەر ڕێیەک دەڕۆیی، بۆ سەلام و سوجدە بەر بردن چ جۆشێ بوو دەکەوتە دار و بەردی ئەو مەکانانە!
+بە ھەوری تێ مەگەن، ئیللا مەلائیک شەھپەڕی خۆیان ھەموو دەم یەک دەدا بۆ سایەبانی ئەو سولەیمانە
+دوعا فەرموونی بۆ عاھات و دەردی بێ دەوا سەیرە لە دڵیایە کە ئاساری ئیجابەی مەرھەمی جانە
+چیە ئیبرا، وەرە سەر موعجیزەی ئیحیا بە حەددێکە لە ئەنفاسی نفختُ فیه من ڕوحي نومایانە
+ئەوەندە چاوی پڕ بێ نووری پڕ نوور و مونەووەر کرد کە نەرگس چاوەچاوی نووریە لەو نووری چاوانە
+خەبەردانی لە موستەقبەل قسەی چی لێ بکەم تا حەشر ھەموو بەر تیبقی فەرموودەی ئەوە ئەم واقیعاتانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxiv{%
+بەیانی شەش حەو ئیعجازی لە جوملەیی سەد ھەزار ئیعجاز ئەوی دەیکا پەشیمانە، ئەوی نەیکا پەشیمانە
+ئەگەر بێ موعجیزاتی سەد یەکێکی بێنمە تەحریر دەبێ ھەر تاقە بەیتێکم ببێتە سەد کوتوبخانە
+چ قابیل من بە سەد بەیتێکی کوردی، سەد ھەزار ئەسرار بدەم شەرح و بەیانی کەم لەگەڵ ئەم عەقڵی نوقسانە!
+کە ھەر سیڕڕێکی عەقڵی کول تیا کول مایەوە بالكُل کە ھەر سیڕڕێکی سەد عاریف تیا مەدھۆش و حەیرانە
+فەقەت نابێ کە دەرکی کول نەبوو یەکبارە تەرکی کول بە باغێکە لە کن بولبول گوڵێ لەو باغ و بوستانە
+لە هَمزیّه و لە بُردەم چونکە کەم دی ئیستیفادەی کورد منیش ئەم کوردییەم دانا لە ڕیزی ئەو قەسیدانە
+زوبانی عیشقبازی خۆشە گەر کوردی وەگەر تازی قسەی بێ سۆزی عیشق ھەر گەوھەرە، مەحبووبی بێ ئانە
+ئەلا ئەی فەخری عالەم رحمة للعالمینی تۆ لە دەرحەق ناکەس و کەس ڕەحم و لوتفی ئێوە یەکسانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxv{%
+بدە ئیزن، ئەم قەسیدەی کوردییەش بێتە مەقامی عەرز ئەگەرچی وەک شعوورم شیعرەکانیشم پەرێشانە
+موکەڕڕەڕ بوو قەسیدەی بوردە نەشئەی عالەمی پڕ کرد بفەرموو بەم قەسیدەی کوردە نۆبەی نەشئە پێوانە
+ئەگەر بوردە، ئەگەر کوردە، ئەگەر سافە، ئەگەر دوردە قبوولی تۆ کە بوو لەبڕێزی نەشئەی ڕەوح و ڕەیحانە
+قبووڵی تۆ نەبوو، سەد با عەرەب بێ، ھەر ئەبووجەھلە قبووڵی تۆ ئەگەر بوو، فورسی دوو سەد ساڵە سەلمانە
+منم وەک ئەو زەعیفە، ئەم قەسیدە، ئەو گلە دەزوە ئەمن کڕیاری ماھی لامکان، ئەو ماھی کەنعانە
+منم مووری زەعیف و ئەم قەسیدە لاقە کوللەی من فەقەت من ھەدیەکەم خدمەت سولەیمانی سولەیمانە
+بە چاوی مەرحەمەت بڕوانە ھەدیە و ساحێبی ھەدیە بە زۆری ڕابوێرە ئەم کەمە لەم کەمترینانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxvi{%
+قبووڵی کەم لە کەم کردن، وەھا وا تێ بگا زۆرە بە تۆ زۆری بزانم، کەمتری شیمەی کەریمانە
+ئەدەب وایە کە لەم گوستاخیانەش تۆبە کەی مەحوی خەیاڵی خاوە عەنقا ناکەوێتە داوی ئەفسانە
+دەبێ ھەر موو زووبانێ، ھەر زووبانێ داستانێ بێ بکەم نەختێ بەیانی ناکەسی خۆ بەو زوبانانە
+ئەوەندەی زاتی ئێوە مەخزەنی فەزڵ و کەماڵاتە لە مندا بەو حەدە نەقس و ڕەزایل دەرج و پەنھانە
+دەخیلی ئەو سەگی بەر قاپییەم جارێ بە یەکجاری سەرئەفرازم بکە، فەرموو: سەگی بەر دەرکی خۆمانە
+وەکوو جامی دەڵێ، ئەم وشک ھەڵاتوو من سەگێکی گەڕ جگەر تینووم و دەخوازم نمێ لەو بەحری ئیحسانە
+بە یەک دوو قەترە تێر ئاوی حەیاتی کە وەکوو قیتمیر لە کەھفی خۆتیا ڕێ دە، سەگی ئەسحابی خۆتانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxvii{%
+دەکەم عەرزی نیاز، ئەرچی لە تۆ نایابە مەخفی ڕاز بە جان و دڵ، دڵ و جانم خودا خواھانە، خواھانە
+لە تۆ حوببی خودا بۆ خۆم و بۆ ئەولاد و ئەحبابم کە حوببی ماسیوا دەرکا لە دڵ وەک بت لە بتخانە
+خودایا ھەم لە تۆ حوببی ڕەسوول و ئیتتیباعی ئەو کە ئیکسیری مسی ماھییەتی مەغشووشی ئینسانە
+ببارێ، یا ڕەبی ھەر لەحزە سەد لەک بارشی ڕەحمەت لە سەر ئەو، ھەم لە سەر ئەو جەمعی ئال و سەحب و یارانە
+ھەتا ئاگر گڕێنی شۆڕشی تەبع و خرۆشی دڵ کزە و سۆزەی نەسیمی سوبح و ئێوارەی بەھارانە
+سەبا، تا لێوی غونچەی گوڵ دەکا تەعلیمی شەککەرخەند نەسیمی سوبحدەم تا پەرچەمی سونبول دەکا شانە
+ھەتا ھەوری بەھاری غازەکاری گوڵشەنە ئیشی ھەتا بولبول لە سەر گوڵ نەغمەخوان و ناڵە سەنجانە
+بڵێن ئینس و مەلەک پڕ بەم زەمین و ئاسمانانە:
+و صلی الله علی ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە کە دەرکی غەوری ناکا غیرُ علم الله سبحانه.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxviii{%
+لە باسی مەینەت و دەردی دەروونی بۆیە دەم نادەم لە خوێناوی دڵی پڕغەم کە سینەم مەوج ئەدا تا دەم
+غەمم دێتێ کە بۆ وەک کۆدەک ئاگر بەردەمە کاغەز لە بۆ نوسینی غەمنامەی دڵم ھەرگا قەڵەم دادەم
+ھەلە، پاڕانەوە ئەمرۆ، زوبان و دڵ لە کارایە زوباناوەر کە بەستەزمانە سبحەینێ کە قووچا دەم
+بە حەق ھەر حەق، بە ناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حەق لادەم
+بڵا گوڵ ئاتەشی تێ بەر ببێ، پەروانە بێ بولبول دەبێ ھەر بچمە باغ و ڕازی دڵ شەممێکی بەر با دەم
+سبەینێ وەرنە سەیری کوشتنم وادەم چەھا داوە لە سەر وادەی درۆی ئەو نادەم ئیتر وادە، قەت نادەم
+وتم: گەر حاڵی مەحوی تێ بگەی ڕەم بەم حەدە ناکەی وتی: ئەو تێ نەگەیوە، من پەری م و ئەو بەنیئادەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxix{%
+لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم
+بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم ھەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم
+ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵەتزەدە ھێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم
+خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە قیامەت، ھەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم
+لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ ھەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم
+چیە سووچ و گوناھی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر ھەڵکەن، ھەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم
+سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم
+لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم
+مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxx{%
+بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم! بە شەمعێکی وەھا چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم!
+لە خەزنەی دڵمدا ھەرچی ھەیە، ھەر داغی سەودایە دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم!
+لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزھەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم!
+لە ڕێی ئەو شۆخە دا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما دەسا خاکی ھەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم!
+دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم!
+لە چاوانم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەر دەریە سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم!
+لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی ھەموو دنیا نەکەم، چ بکەم!
+بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە! بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم!
+ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی! ھەتا قامی قیامەت، ئاھ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم!
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxi{%
+خوداکەی! بەس کە بۆ دنیا ئەمەندە ئایین و ئۆیین تەماشا کە ئەحیببا ساغ و ئۆیین چی ھەموو ڕۆیین
+لە مانم دا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من خودا پێ دا و ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین
+لە بەرچاوی بتم کەوتووم ئەمن، وەک ئەشکی نەومێدی ھەتا دەچمە فەنا، خاکم بە سەر منم و بە ڕوو ڕۆیین
+بڵا نەیشگەمێ، ھەر بۆ سەرەفرازی بە سەر نەک پێ بە ڕێگەی یاردا لابدّ منه دوو بە دوو ڕۆیین
+عیبارەت چی ھەیە؟ ھەر «سیمیا» تەعبیری پێ لێدەم لە دنیایەک عیبارەت بێ لە مەحزی ھاتن و ڕۆیین
+برۆ داگرتنت عوششاقی پێ چوونە شەرارەی مەرگ دەھا مەرگ ئینتیزارێکن بە ئەمرێکی برۆ ڕۆیین
+لە بەینی نوور و زوڵمەت ئامەشۆ سەر ناگرێ مەحوی نیگارم بۆیە پێمی وت: لە من ھاتن، لە تۆ ڕۆیین.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxii{%
+لە پڕ بەردی ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو فیداتم، دەست و بردێ، ساقیا، جامی شەرابێ زوو
+چییە دنیا، ژنێکە ھەر شەوی سک پڕ بە سەد فیتنە سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەھلی دڵ دەکا بێزوو
+کە دایەی خاکت ئاخر ھەر دەبێ بگرێتە باوەش خۆی، بکە خاکێ بە سەر خۆتا لە قاپی بو تُرابێ زوو
+بە تابی عەکسی ئەو دیدارە دڵ سووتا، موزەککایە کەتانت ڕاگرە ساز و بە جیلوەی ماھتابێ زوو
+دەنی تەبعی بە جارێ عالەمی داگرت ئەوا مەحوی درەنگە ئیلتیجا بە بەر ڕەئیی عالی جەنابێ زوو.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxiii{%
+بە نۆشی جانی وەردەگرم پیاڵەیی زەھری ھەر نێشێ بە دەردی دڵ بچم گەر بێ لە جەوری تۆ دڵم بێشێ
+بەوەم زانی لە باغا چقڵی گوڵ ھەڵچەقیە داوێنی کە لێرە دڵ لە سینەمدا برینی نەشتەری دێشێ
+شوکر یار ئیزنی دام ھەم گریە کەم ھەم قوڕ بە سەردا کەم بە جارێ شاھی من بەحر و بەڕی بەخشی بە دەروێشێ
+لەمێ مەیدانی عیشقە، کلکە ڕێوی ڕیشی تۆ، زاھید چ بێ قەدری؟ دەبێ گەر شێری بێتێ کلکی ڕاکێشێ
+وتم ڕوخسەت دە جانا، دا بە قوربانی لەبت کەم جان وتی بەحرێکی شەھد ئەڵبەت دەنیشێ پێیەوە مێشێ
+خودا گرتوو دڵم، چۆتن بە گژ شۆر و شەڕی عیشقا بە نەسسی ئایە ئەفلاک و زەمین ئەم بارە ناکێشێ
+سەنەد بێ مۆر و خەت دەعوەی مەحەببەت کردنە مەحوی تەعەششوق، بێ دڵێکی داغدار و سینەیی ڕێشێ.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxiv{%
+دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبز پۆشێکە وەکوو سونبول حەواسم تەفرەقەی کاکۆڵ بە دۆشێکە
+کە شایەد بێتەوە بۆ سەیری شینی ئەم سیابەختە بە مەرگی مەحوی ئەی نەی ناڵەیێ، وەی دەف خرۆشێ کە!
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxv{%
+کە دیم ئالۆزە چاوی، زوو وتم: ئەم فیتنە ھەڵبەستە وتی: جاران ئەتۆ دەتوت بە من: کەم فیتنە ھەڵبەستە
+بە سووتن چم، گلەم نەبووە لە دەردی سەردی میھری تۆ من و شەکوە؟ وتی: گوێ ناگرم لەم فیتنە ھەڵبەستە
+بە غەیرەز شوکر، ئەگەر شەکوەم لە جەوری تۆ ببێ، سپڵەم وتی: حاشا، دەزانم ئەم ڕەقیبەم فیتنە ھەڵبەستە
+بە جێیە کوشتنم، سووتاندنم، خاکت بە با بۆ دام؟! وتی: ئاھەنگی عیشقی من مەقاماتە لەگەڵ بەستە
+بە زوڵفیدا ھەڵاوەسرابوو دڵ عومری بە سەد ئامال نیگاھی وەک ئەجەل ھات و وتی توولی ئەمەل بەستە
+قەزا بێ دەستەڵاتت کا، چیە غەیری ڕەزا چارە؟ لە بەر دەستی جەلابا ڕێویێکە شێری پەل بەستە
+بە خۆ کوشتن نەجاتی خۆ بدە مەحوی وەکوو فەرھاد لە زۆری قەھرەمانی عیشق، ئەفەندم، ھەر ئەجەل بەستە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxvi{%
+لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا ئەو شۆخە سەرمەستە سەریش ئەبڕێ، سەریشی لێ دەدا، ھەی ھەی چ سەربەستە!
+بنازم بەم سەراپا نازە، بازی غەمزە تێ بەردا ئەگەر سیمرغی بەر بێ ھەم بووە یەک مورغی پەڕ بەستە
+ئەسیری چاھی غەم بێ، خانە با دەربەستە بێ مەجنوون لە خەیمەی نازدا عوشرەت دەکا لەیلا، چ دەربەستە!
+بە فکرێکە کە ئەم خوونڕێژە شیری بەستە پشت ئەمڕۆ، لە ئەستۆ دانی کێیە؟ کێ دەکا ئاخۆ کەمەر بەستە؟!
+بەرەڵدا کردنی نەفست زەرەرخێزە و فەسادئەنگێز بە ڕەحمەت بن قەدیمی ئێمە فەرموویانە: «خەر بەستە...»
+قسێکی پڕ لە تەئسیری بە فرزەندی دەوت پیرێ: عەزیزم تازە گەیوی تۆ، ئەمن باری سەفەر بەستە
+لە بەر قاپی خەراباتا منی دی، عیشوەیێکی کرد وتی: مەحوی لە بادەت چی، ئەتۆ خوێنی جگەر بەستە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxvii{%
+لە ڕۆژێ ھەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە
+دەبینی جێیەک ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادە نۆشینە سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆشینە
+لە کێ پرسم دڵی بۆ پڕ لە خوێنی حەسرەتە یاقووت؟ عەزاپۆشی چیە و کێیە، جلی پیرۆزە بۆ شینە!
+بەھارێکی کە داخۆ بێ، نەیێ، ھەی بێن و شینێ کەین فەلەک ھەر شینە، سەحرا شینە، کێو و لێوی جۆشینە
+وتم: بۆ ڕووت و پووتن و ئەو کەسانەی عاشقی ڕووتن؟ وتی: شان و شکۆھی زیندە دڵ ھەر ژەندە پۆشینە
+سەفای سافی جوانی ڕۆی و دوردی پیری ھات خومارێ ماوە بەس ئەمشەو لە بادەی بەزمی دۆشینە
+کوڕی بێ، تا سەر ئەم دایەی زەمانە مەمکی کەس نادا کە سەعبە شیری شەفقەت مەحویا لەم شێرە دۆشینە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxviii{%
+دەوای ئەم نەفسە مەلعوونەت دەوێ، ھەر دەردە وەک جیوە کە ھاتی کوشتتن، ئەو ڕۆحی مەحز، ئەم جەوھەری زیوە
+لە دنیا تا دەگاتە ئاخیرەت کاریگەرە تیری وەکوو تیری تەھەمتەن زامی پاک ئەم دیو و ئەو دیوە
+لە ئەحواڵ و مەقامات ئەر دوا خۆ، خۆ نەگۆڕێ لێت ھەر ئەو گورگە، «ئەبوزەیدی سورووجی» تەوری گۆڕیوە
+عەلاوەی بوونە ڕۆح، ھەر بیکوژی، ئەعدا عەدوو دەکوژی چ عەقڵە؟ دوشمنی وا پەروەری، کێ خێری لێ دیوە!
+لە عیشوەی پڕ فەنی دنیا مەبە ئەیمەن، کە وەک نۆشی بە تەفرەی مەی سەد دانا قەڕابەی زەھری نۆشیوە
+وەکوو قەترینە بەحرێ دین و دنیایی پێشەکی لێ سەند بە ھەرکەس قەترەیە بەرماوە وەسڵێکی ڕەوا دیوە
+وەکوو دێو ئیشی عەکسە، میھری قەھرە، شەربەتی زەھرە فریبە، گەنمی ھەر جۆ، شیری ھەر دۆ، ڕۆنی ھەر پیوە
+کە دەستت بۆ لە سەر سەر نێ، سەر و ماڵت بە غارەت چوو کە لێوی پێ کەنی، عالەم دەکا سەرشێت و کالیوە
+لە مەکری ئەم عەجووزە و سیحری دێوی نەفس ئەمن مەحوی پەنا دەگرم بە زاتی ئەقدەسی بێچوونی نادیوە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xxxix{%
+دڵم ئەمشەو نەخۆشی نیسبەتی چاوێکی بیمارە جگەر غەڵتانی خوێنی حەسرەتی لێوێکی خوونخوارە
+سەرم شێواوی شێوەی فیتنە ھەڵگیرسێنی شۆخێکە حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە
+خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیا مارە
+لە شینی فیرقەتی ئەودا ئەوەندە ئەشکی سوورم ڕیت بە دەوری جێگەما تا بڕ دەکاتن دیدە، گوڵزارە
+لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران کە سەبزە و گوڵ لە چاوم دا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە
+نەمامی قامەتی پەروەردەی ئاوی دیدەکەی من بوو کەچی گوڵچینی باغی وەسڵی ئەو ئێستاکە ئەغیارە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xl{%
+بە دەردی خۆمەوە گەر گۆشەیەک دەگرم بە بێ دەنگی بە لاما دێ بە خەشم و ڕق دەڵێ: خۆ نەقشی دیوارە
+کە دێم ئیزھاری شۆر و شینی دڵ کەم، بەڵکی ڕەحمێ کا بە خەندە دێ دەڵێ: خۆڵی بە سەردا بێژن ئەم ھارە
+وتم با بەس وجوودی بێ وجوودم باری خاتر بێ لەگەڵ دڵ گۆشەیێکم گرت، ئەوم بەردا بە یەکبارە
+لە کونجی بێکەسیدا موددەیێکم بردە سەر، ئاخر شەوێ دڵ کەوتە بەحسی بێ وەفایی ئەو ستەمکارە
+وتم: ئەی دڵ لە دولبەر شەکوەکردن حەیفە، دڵ دەیوت: ئەمە بۆ دولبەرێکی دڵنەوازە، ئەو دڵ ئازارە
+وتم: خۆشە بە ئوممێدی وەفا جەور و جەفا، دەیوت: بە سەر چوو عومرم و نەمدی وەفایەک لەو جەفاکارە
+وتم: پەنھانییە دەرحەق بە عاشق لوتفی مەعشووقان وتی: ئەو زاھیر و باتین لە زومرەی ئێمە بێزارە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xli{%
+وەگەرنا، دەفعەیەک لەم بەینە بۆ دەفعی گلە دەیوت ھەواڵێکی بپرسن، چۆنە ئەو مەزڵوومی بێچارە؟
+لە پڕ بایەک لەگەڵ بۆی ئاشنا ھات و وتی: مەحوی! بەشارەت بێ کە ئیقباڵت موبارەک، تالعت یارە
+کە ھاتم، شۆخەکەی غارەتگەری دین و دڵت دەیوت: بپرسە حاڵی ئەو سەودازەدەی بەدبەختی ئاوارە
+دەبێ بێ ئافتابی ڕوومەت و سوبحی جەبینی من چ فەرقێکی ببێ ڕۆژی لە شەو، سوبحی لە ئێوارە!
+وتم: وا سەرفەرازت کردم، ئەمجا سا دەخیلت بم لە باتی من، سەبا، تۆ دەچیەوە عەرزی کە ئەمجارە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlii{%
+ئەگەرچی مودەیێکە من لە زوڵمانی سیابەختی ونە زەڕڕەی وجوودم، ڕۆژی ڕووناکم شەوی تارە
+لە فەیزی ناوی مەولانا ضیاءالدینەوە ئێستە ھەموو ڕۆژە شەوم، قەترەی وجوودم بەحری ئەنوارە
+ھەتا ئەو ناوە پاکەم کردە زیکر و فیکری ڕۆژ و شەو ھەناسەم بۆنی میسکی گرتووە، لێوم شەکەربارە
+بە یومنی ئەو، بەھارە پاییز و زستان و ھاوینم کە ھەر گاھێ بکەم بەحسی لە دەورم گوڵ بە خەروارە
+بە ئیخلاسی ئەوم ئاوێنەکەی دڵ وا جەلا داوە کە چیھرەی شاھیدی مەقسوودمی تێدا نموودارە
+جەمالی ڕابیتەی، وا دڵبەرە، بەختی خەواڵووشم بە ئوممێدی تەماشایەک ھەمیشە چاوی بێدارە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xliii{%
+کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا
+کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا
+وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم وتی: عاشق دەبێ ھەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا
+ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی: کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا!
+وتی مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xliv{%
+سەیری مەنجەڵ کەن چلۆن پڕیە لە چێشت خاک بر سر کن غم ایام را
+سەد تفم لێ کەن لە سەر یاپراخ و گۆشت ما نمی‌خواهیم ننگ و نام را
+دوێنێ دەرگای مەتبەخم لێ داخرا خاک بر سر نفس بدفرجام را
+ئاگری لۆقەنتەچی بوو، ئافەرین سوخت این افسردگان خام را
+غەیری حەڵوا تامی دەم شیرین ئەکا کس نمی‌بینم ز خاص و عام را
+دوێنێ یەک گیپەم لە گیپەخانە دی کز دلم یکباره برد آرام را
+چۆن فیدای باجی مەجێی چێشتکەر نەبێ هر که دید آن سرو سیم‌اندام را
+قانعا! با، ئێستە بێ نانی بەڵا معاقبت روزی بیابی کام را.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlv{%
+مەکە ئیخلافی ئەو وەعدەی کە فەرمووت دەخیلت بم کە خانەی سەبرەکەم سووت
+لە ڕووت و قووتی وەک من ڕوو[ت] مەپۆشە کە وەسڵی تۆیە قووتی عاشقی ڕووت
+موژەت قوللابییە ھەم تیر و ھەم شیر برۆت میحرابییە ھەم تاق و ھەم جووت
+لە سندووقی پڕی سینەم بترسە کە ئاگر بەر بداتە تەخت و تابووت
+لەبەر خەندەی لەبی لەعلی ئەتۆ بوو کەوا شەککەر دەباری، گوڵ دەپشکووت
+دەکەی نەخچیری سەد دڵ ھەر بە تیرێ ئیلاھی ھەر بمێنێ دەست و بازووت!
+چ شیرینە خوتووتی دەوری لێوت بەڵێ مەعلوومە خۆشە خەتتی یاقووت
+ھە نالی! بەڵکوو بیکێشی بە ناڵین بناڵە، دامەنیشە مات و مەبھووت.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlvi{%
+کە تۆ ھاتی لە نەومیدی نەما باس لە ھیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس
+لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس
+فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی لە ڕەجمی نەجمی ناھیدی نەما باس
+حەوادیس جام و، دەوران بوو بە ساقی لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس
+شوکر جەمعییەتێکی بێ نیزاعە لە شەڕڕی موددەعی و کەیدی نەما باس
+ڕەقیب و موددەعی ھەردوو لە خەودان ھەتا چەن ساعەتێکی دی نەما باس
+سەماعە، گەردشی عیشقە، حەقیقەت لە سۆفی و ڕەقسی تەقلیدی نەما باس
+لە سایەی قەددی مەوزوون و دوو زوڵفی لە نالی و شیعر و تەسویدی نەما باس.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlvii{%
+لەبت میم و، قەدت ئەلف و، زوڵف چیم دەزانی بەم سیانە تالیبی چیم!
+وەفای عەھدە لە من ڕۆح و، لە تۆ ماچ چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم
+کە ھاتی تێغی بێزاریت لە سەر دام سەری خۆم خود بە خود ھەڵگرت و ڕۆییم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlviii{%
+ڕەفیقان! من ئەوا ڕۆییم لەلاتان لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
+بڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان
+مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەھەننەم! سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان
+سەفەرمان چونکە ڕێی ھات و نەھاتە دوعامان بۆ بکەن، ئێوە و خوداتان!
+منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم دەترسم من بڕۆم، بشکێ سوپاتان
+شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن نەوەک بەر بێ شکاری خانەزاتان
+ئەوەند ئەرجوو دەکا نالی کە جار جار بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xlix{%
+شەوی یەلدایە، یا دەیجورە ئەمشەو کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەمشەو؟!
+دڵم وەک حاکمی مەعزوولە، قوربان! خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورە ئەمشەو
+دڵیش مایل بە دیدەی تۆیە، بۆیە لە من وەحشی و ڕەمیدە و دوورە ئەمشەو
+کە تۆی شای کەچ کولاھی دیدە مەستان، چ باکم قەیسەر و فەغفوورە ئەمشەو؟!
+لە خەو ھەڵساوە، یا ئاڵۆزە چاوت؟ ھەمیشە وایە، یا مەخموورە، ئەمشەو؟
+سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ جێگەم سەر دارەکەی مەنسورە ئەمشەو
+موسوڵمانان دەپرسن حاڵی نالی لە کونجی بێکەسی مەھجوورە ئەمشەو.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@l{%
+نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم، شەرت بێ، ھەتا ئەم خوارە بێ تۆ
+دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ ھەوارێکی چ پڕ ھاوارە بێ تۆ!
+بیناییم کوێرە، ھەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
+ھەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ
+قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت شەرابم عەینی ژەھری مارە بێ تۆ
+لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
+لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
+ھەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
+ھەموو ڕۆژێ لەتاو ھیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
+لە حەسرەت سەروی قەددت چاوی نالی دوو جۆگە، بەڵکوو دوو ڕووبارە بێ تۆ.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@li{%
+بِحَمْدِ اللّه دوو چاوی یارم ئۆخەی بە بێ مەی مەستە، بێ مەی مەستە بێ مەی
+لە بوستانی (ئیرەم)دا قەت نییە وەک شەمامەی وەک شەمامەی وەک شەمامەی
+شەوی ھیجر و بەقای عومری ڕەقیبم خودا تەی بێ، خودا تەی بێ، خودا تەی
+وەرە، موتریب، بە کوێری چاوی ئەغیار سەدای نەی دێ، سەدای نەی دێ، سەدای نەی
+لە دووری نازەنینم ڕەنگ زەردم وەکوو بەی، ھەروەکوو بەی، ھەروەکوو بەی
+لە نەھرەینی دوو چاوم ئەشکی خوێنین پەیاپەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی
+گوتی: نالی! ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی!
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lii{%
+سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە دەڵێی عاسی بووە لەو جێگە بەرزە!
+سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دی: بە گەرمی داوەرێ بەم تەرزە تەرزە؟!
+ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە!
+ئەلا ئەی نازەنین ئاھوو، بە باھوو دڵی سەییادی خۆت ھێنایە لەرزە!
+دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە نالی! کە موتڵەق چا نییە ئینسانی ھەرزە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@liii{%
+جۆشش و تابە لەنێو دیدەیی گریانمدا! چ تەنوورێکە لە تەندوورەیی تۆفانمدا
+شەبەھی زۆڵفی شەبەھ گۆنەیە، ڕووگەردانی! بەسەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
+شەرەر و تابش و بارش لە دەمی ڕەعدی بەھار! ئەسەری سۆزشی گریانە لە ئەفغانمدا
+تۆ کە حۆریت، وەرە نێو جەننەتی دیدەم چ دەکەی! لەم دڵەی پڕ شەرەر و سینەیی سۆزانمدا؟!
+قیمەتی ماچی دوسەد کیسەیی ساغە و، نیمە! غەیری یەک کیسەیی سەد پارە لە گیرفانمدا
+شیرەیی جانە وتم یا مەیە؟ چا بوو فەرمووی! عەکسی لەعلی لەبی مەرجانە لە فنجانمدا
+بەحسی سیڕڕی دەھەنی نوقتە بە نوقتە بگەڕێی! سەری موویێ نییە بێ نوکتە لە دیوانمدا
+نالی، ئەو نوقتە کەوا بوو بە نیشانەی چاوی! من لە سەفحەی ڕوخی ئەو دولبەرە نیشانم دا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@liv{%
+لایقی مەخزەنی تەبعە ھەموو کەنزی غەزەلم قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەسەلم
+سایەیی پایە وەکوو باڵی ھوما و بازی سپیم نە وەکوو بوومی قەدەم شووم و، نە ھەمڕەنگی قەلم
+کەوکەبەی تەلعەتی شاھانەیی تۆم بورھانە: کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم
+ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم
+حەرەکاتم سەکەنات و، سەکەناتم حەرەکات چوستە سستی، قەوییە زیعف و، سەریعە کەسەلم
+بێش و کەم بێ شکەم و حیرس، وەکوو تیفلی ڕەزیع زاوییە بێشکەم و، بێ شکم و بێ حییەلەم
+خوانی زی شانی جیھان ھەنگی خۆشاھەنگە، وەلێ مێشی دەم نۆشم و، دوم نێشم و، عەکسی عەسەلم
+عاجیزی شوکری تەمامی نیعەمم سەر تا پا کە نە ڕیش بەڵم و، نە کۆسە و، نە کەل و گۆج و شەلم
+نالی و سینەیی بێکینەیی چاکم، ئەمما چاکی دامەن تەڕم و، وشکە سەرابی عەمەلم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lv{%
+دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەزابی نادەم
+مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گول و مول بە دوسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم
+گوتم: ئەی ماھ، دڵی من بە دڵی خۆت بکڕە! گوتی: من بەردی بەقیمەت بە کەبابی نادەم
+گۆشەگیرم لە برۆت و، موتەوەححیش لە موژەت ڕۆحی شیرینم ئەبەر شیر و قولابی نادەم
+تەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانە سینەکەم چاکە بە ئینسانی خەرابی نادەم
+نالیا ئەم غەزەلەت تازە بە تازە وتووە بە دووسەد «مەسنەوی» و «لوببی لوباب»ی نادەم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lvi{%
+قەدری من چەندە لەلای دەوڵەتی دنیایی دەنی، قەدری ئەو کەمتر و، ھەردوو لە غەمی یەکدی غەنی
+تاغی و باغی و، باغی گوڵ و نەیرەنگ و فەنی شاد و شادابە بە گوڵ ئاتەشی و و نارەوەنی
+ھێندە دڵخۆشە لەبەر سەبزی و دار و دەوەنی، کە دەڕەقسێ وەکوو شاخ و فەنەن و نەستەرەنی
+لە خەزان بێخەبەرە بەرگی بەھار و چەمەنی بێبەقایی گوڵ و سەرو و سەمەن و یاسەمەنی
+فەلەکی میھر مەھی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی کەوکەبەی ئەنجومی و دائیرەیی ئەنجومەنی
+خوانی ئەلوانی زەمین و سەفی سینی و سەحەنی تەشت و تاس و تەبەق و لەنگەر و شەمع و لەگەنی
+من وەکوو ڕەعدم و تۆ وەک گوڵ و سەبزەی دیمەنی من دەگریێم و دەناڵێنم و تۆ پێدەکەنی
+ئەی دەراتوو لە دوو مەجرایی دوو میزابی مەبال مەبە بادی وەکوو خەرزیھ بەھەوای کیبر و مەنی.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lvii{%
+تەنی ڕازی بە خەشین پۆشیی وەک شێر و شوتور بێنیازە لە برێشم تەنی و پیلەتەنی
+گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
+گوتی تاجی عەرەب و، ئالی عەبا فەرموویان: عەیبە تەن پەروەری و نەرمی و نازک بەدەنی
+ئێمە مەردین و ھەموو شێری خەشینپۆشی مەساف کرمی قەز ھەرچی تەنی، بۆ تەنی نیسوانی تەنی
+قەز، برێشم، کە حەرامە لە ڕەجول، نەک نیسوان سوننەتی شەرعە، ئەگەر تابیعی ئەھلی سونەنی
+تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنی و قەڵبەزەنی
+میللەتی کورد و عەرەب ھەردویەکە تەفرەقە بوون لە جەفا و میحەنی موڵکی سەبا و یەمەنی
+وەکوو ئەو کرمە لەنێو قوببەیی ئەبریشمدا عاقیبەت موردەیی یەئسی عەمەل و بێکەفەنی
+چونکە نالی! لەسەر ئەم ئەرزە غەریبی وەتەنی ھەستە باری مەدەنی بە، مەدەنی بە، مە دەنی.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lviii{%
+بێ جوێ بوونەوەیێ، زەخم و برین و ئەسەرێ، تیری و موژگانی درێژت لە جگەر تێدەپەڕێ...
+سۆفیی خەڵوە نشین بۆ نەزەرێکی گوڵی ڕووت ڕەنگە وەک نەرگسی تەڕ چاوی سپی بێت و دەرێ
+زوڵفی دوو تایی ترازوو مەسەلی دڵکێشت، ڕۆح دەکێشن بە دوو سەر، ئەم بە سەرێ، ئەو بە سەرێ!
+من لە ئیحرامی ئەدەبدام و، ئەتۆش سەیدی حەرە مموددەعی، ھەروەکوو سەگ، بۆچی بە ئێمە دەوەڕێ؟!
+یادی چاوی بە فوتوورت لە دەرووندا مەرەزە غەمی زوڵفی بە خەمت بوو لە دڵمدا بە گرێ
+وەکوو پەروانە بە شەو ھێندە بە موشتاقی دێم، بە چرای کوڵمتەوە، ڕەنگە عەسەس لێم بگەڕێ
+لە جگەرگۆشەیی شیعرم مەدە مەعنایی خراپ بێخەتا کەس نییە ڕازی کە لە ئەولادی درێ...
+ڕاستی جەوھەرییە تیغی زوبانی نالی نەرم و توند، ئاوی گەلووگیرە، قسەی پێ دەبڕێ...
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lix{%
+وەسفی ڕوخساری لە فیکری بەنی ئادەم بە دەرە ئیبتیدای مەدحی دەمی وەک خەبەری بێئەسەرە
+نەو نیھالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواھی منە ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێسەمەرە
+قامەتی سەروی، ئەگەر بێ بەرە، بۆچ نارەوەنە؟! تۆ بڵێ زوڵفی ئەگەر دووکەڵە، بۆچ ناری بەرە؟!
+زوڵف ئەگەر دووکەڵە، دووکەڵ بەری گوڵناری نیە! سەروە گەر قامەتی، کەی سەروی ڕەوان بارەوەرە؟!
+بە حەقی جەڕڕی ھەیاسەی زەڕ و کاکۆڵی سەری دڵی گوم گەشتەیی من کوشتەیی پشت و کەمەرە
+بێ ئەگەر بێتە دەرت، دەیدەیە بەر شەق وەکوو گۆ نییە زاتیشی نەیێ دڵ، چ بکا، قوڕ بە سەرە!
+لە دەمی ناڵەیی زارم، دڵی پڕ زەمزەمەکەم، وەلوەلەی حەلق و گەرووی نالی لە گەردوون بە دەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lx{%
+کئەڵڵاھ... ئەڵڵاھ... کە چ عەقڵ و چ کەماڵێکی ھەیە! لەگەڵ ئەو عەقڵ و کەماڵە چ جەماڵێکی ھەیە!
+دڵڕفێنێکە لە بۆ مەدحی، سەراپایی ئەوێ واجبە مەدحی بکا ھەرچی کە ماڵێکی ھەیە
+ئەھلی ئەم شارە ھەموو نۆکەر و ئەتباعی ئەون یووسفی میسرە، عەجەب جاھ و جەلالێکی ھەیە!
+گەر خەیاڵی دەھەنی بێنمە نێو ئەم غەزەلە، دێن دەڵێن ئەم غەزەلە وردە خەیاڵێکی ھەیە!
+خەتی سەبزی لە کەناری لەبی، نالی! ھەروەک خزری زیندە لەسەر چاھە، زولالێکی ھەیە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxi{%
+ئاخ لەگەڵ ئێمە حەبیبە سەر و پەیوەندی نییە نەیشەکەر قەددە، بەڵا بەندی ھەیە، قەندی نییە
+عادەتێکی ھەیە ھەرگیز لە کەسێ ناپرسێ زاڵمێکی وەیە قەت خەوفی خوداوەندی نییە
+دەرحەقی من زەھر و سرکەفرۆشە بە برۆ دەرحەقی غەیری ئەمن غەیری شەکەرخەندی نییە
+دولبەرێکم ھەیە مەشھوورە بە بێمانەندی بێشک و شوبھە، خودا شاھیدە، مانەندی نییە
+ئەھلی دنیایی لەبەر حیرس و تەمەع ھوشیارن بە خوسووسی بگەڕێی مەست و خیردەمەندی نییە
+خانەقاش ھەروەکوو مەیخانە، کە ھەر ئاوا بێ مەجلیسێکی ھەیە، ئەمما گەپ و گۆبەندی نییە
+واقیعەن خانەقە خۆش زەمزەمەیێکی تێدا یە، بەڵا قەندی ھەیە، گەندی ھەیە، ڕەندی نییە
+مەدرەسە، مەحبەسەیە، مەبحەسەیی وەسوەسەیە کەسی تێدا ھەیە، ئەمما خۆش و خورسەندی نییە
+تالیبی ڕاھی حیجازم، لە موخالیف ھەڵدەن بێ نەوا قەلبی حەزینم قووەتی بەندی نییە
+شیعرەکانم، کە جگەرگۆشی منن، دەربەدەرن دڵی نالی چ ڕەقە، قەت غەمی فرزەندی نییە!.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxii{%
+بیدی مەجنوونە وجوودم لە ھەموو بەر بەرییە نە کەسێ مونتەفیعی یەک بەری یا سێبەرییە
+چیت لە کاکۆڵی سەر و موویی میانی داوە؟ ھەموو ھەر ھەمم و پەرێشانی و دەردی سەرییە
+بە ڕیا باری تەکالیفی ڕوسوومی بۆ خەڵق چ دەکێشی؟ ئەمە حومقێکە عەلاوەی کەرییە
+موتمەئین خاتر و ئەیمەن مەبە ھەرگیز لە شەڕی نەفسی ئەممارە، کە ئەم مارە لەگەڵ تۆ شەڕییە
+لۆمەیی نالیی دێوانە مەکەن ئەی عوقەلا! ئەمە موددێکە زەدەی لەتمەیی دەستی پەرییە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxiii{%
+سەری ھەر مووی بەدەنم تەرزە تەمەننایێکە گەردشی تووکی سەرم دووکەڵی سەودایێکە
+وەرە سەر سەیری سەفاگاھی نەزەرگەی چاوم کە عەجەب مەنزەرەیی سەیر و تەماشایێکە
+سۆزشێکی نەفەس و شۆڕشی نائی نایێ ھەریەکە نەوعە غینایێکە، بە مەعنایێکە
+حەڵقە حەڵقەی چ دەکەی داوی کەمەندی زوڵفت بۆ دڵی خەستە کەوا بەستەیی ھەودایێکە؟!
+ھەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەھر و نیکاح دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە!
+نالی ئاسوودە نییە توولی نەمامی عومرت بە نەفەس دێت و دەچێت، ئەسڵی لەسەر بایێکە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxiv{%
+دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وەتەنە خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە
+پەرچەمی سونبولی و، قەددی قضيب البانی زوڵف بەھلوولی و، خەت زەنگی و، وەجھی حەسەنە
+تەڵعەتی ئایەتی جان مەزھەری ئیعجازی بەیان لەبی دورج و، دەھەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە
+دەست لە خوێنم مەدە، ئالوودە مەکە دامەنی پاک خوێنی من سابیتە، باتیل نییە وەک ڕەنگی خەنە
+وەک گوڵی ئاتەشی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنی قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
+ڕۆشنیی دیدە بە ئینسانە، کە موژدەی قەدەمت ڕۆشنیی دیدەیی غەمدیدەیی بيت الحَزَنە
+دڵی نالی کە ئەنیسی قەرەداغە، ئێستەیش داغی سەرچاوە و دێوانەیی دار و دەوەنە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxv{%
+پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا ھەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا
+لادە دەسرۆکەیی ھەوری لە جەبین دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا
+لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا
+فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
+مەمخەرە ھاوییەیی ھەولی فیراق دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
+«گێل» ئەگەر تورکی، تَعال ئەر عەرەبی «بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیا!
+سەری فەرھادم و، دەندووکی قوڵنگ دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا
+خاتری زاھیدی خاڵی، خاڵی نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا
+دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان حاڵی نالی کە نە مرد و نە ژیا!.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxvi{%
+عومری بێحاسڵی من چوو بە عەبەس ئەمەکم ھەرچی ھەبوو چوو بە عەبەس
+میھری بێمیھری ڕوخت گیراوە لە منی سایە سیفەت چوو بە عەبەس
+قەسدی یاریتە لەکن بەزمی ڕەقیب یاری من! خۆت مەکە بەدخوو بە عەبەس
+خانەیی دڵ کە خەرابە، چ بڵێم بە خەیاڵت کە: بفەرموو، بە عەبەس!
+نالی ئەو غونچە دەمە بێزارە مەکە ماچی دەمی، ئەرجوو، بە عەبەس.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxvii{%
+بیستم لە ھەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە
+فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە
+چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە
+پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!...
+زاھید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟!
+نالی مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ... مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە...
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxviii{%
+لەو وەختەوە بیستوومە دیتن بەقەدەر چاوە، ھەر مووم لە بەدەن یەکسەر، وەک عەینی فەنەر، چاوە
+فەرمووی کە ھەموو دەم بێ گریان و، شەویش نەنوێ ئەم بەندەیە مەئموورە، ئەم ئەمرە لەسەر چاوە
+جێگایێ نەزەرگا بێ، شەش جانیبی دەریا بێ، ئەی مەردومی سەیرانی، لەم خیتتەیە ھەر چاوە
+چاویشی لە نالی کرد، دین و دڵ و جانی برد گەر زوڵفە ئەگەر نازە، گەر خەندەیە، گەر چاوە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxix{%
+گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم
+ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم
+تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم
+ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ کە من ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
+شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار ترش و شیرین ھەم دەچێژم، ھەم دەخۆم
+من لە تەوری عالەم و دەوری فەلەک زەربی لازیب، زەخمی بێمەرھەم دەخۆم
+تاڵی بێیار و دیار و تار و مار عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
+نەوعە ئینسانێ ھەیە غەم قووتیە من غەمی خۆم و غەمی عالەم دەخۆم
+غەم دەڵێ: نالی کە غەمخواریم نەکا ناعیلاجم من بەنی ئادەم دەخۆم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxx{%
+عومرێکە بە میزانی ئەدەب توحفە فرۆشم زۆرم وت و کەس تێی نەگەیی، ئێستە خەمۆشم
+لەو گەردەن و عیقدە کە پڕە گەردەن و گۆشت بەو پێیە کەنارم کە پڕە دامەن و کۆشم
+وەک توڕڕەیی پێچیدەیی تۆ ساغ و شکستەم وەک نەرگسی نادیدەیی تۆ خۆش و نەخۆشم
+سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!
+شێخی و سەراپا دەڵەک و ڕێوی دەپۆشی نالی م و بە ڕووتی لە ھەموو دیدە دەپۆشم.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxi{%
+ئەی ساکینی ڕیازی مەدینەی مونەووەرە لوتفێ بکە، بفەرموو: مەدینەی منەو، وەرە
+عەرشی بەرین کە دائیرەیە، ڕەوزە مەرکەزە فەرشی زەمین بە عەرسەیی تەیبە موجەوھەرە
+تەیبە کە یەعنی عەکسی بەقیعی ھەموو عەبیر تەیبە کە یەعنی مایەیی ئەو میشکی ئەزفەرە
+تەیبە کە یەعنی ڕۆژ و شەوی تیبی عالەمە ڕۆژی کە وشکە، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە
+لێوم، لە ڕۆژی ڕۆشنی کافووری وشکی، وشک چاوم، لە شەبنمی شەوی وەک عەنبەری تەڕە
+تەیبە کە یەعنی تەییب و تاھیر بە ڕەوحی ڕۆح فەرقی ئەڵێن: گڵی لە گوڵ، ئاوی لە کەوسەرە
+یەعنی گوڵاوی قودسە گڵاوی ڕەفع ئەکا ئەو خاکە چاکە پاکەوو ئەو ئاوە مەتھەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxii{%
+نالی کەوا سەگی سەگی ئەو مەرز و بوومەیە ئەمما سەگی موعەللەمی بێدەنگ و بێوەڕە
+فەرشی پەڵاسە، دۆشەکی خاکە، سەرینی بەرد بێ تووک و، ڕووت و قووت و، فەقیر و قەلەندەرە
+بێ تووکی جیفەخواری و گورگین و بێوجوود لەم ئاو و خاکە زاھیر و باتین موکەددەرە
+گەردەن کەچی قەلادەیی ڕستی وەفاتە، دێ بۆ ڕاوی بێنی ئەو دەر و دەشتە موعەتتەرە
+دا کووچە کووچە خۆڵی بەسەردا بکا بە چنگ لەو خاکە ئەفخەرە کە ھەموو تاج و ئەفسەرە
+کھف الأنامی ھیجرەتی ئەسحابی بێ ڕوقوود! بیکە بە خاکی خادیمی قیتمیری ئەو دەرە
+بەڵکوو لە فەڕڕی تەیبە کە تیبی پەیەمبەرە ساکن ببێ گەڕۆڵیی ئەو کەلبە بێ فەڕە
+پەیغامبەر و حەبیبی خودا، خاتَمُ الرُّسُل ڕەوزەی لە ئەرز و سایە لەسەر چەرخی ئەخزەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxiii{%
+قەت سێبەری دەبێ لەسەر ئەم ئەرزە فانییە ئەو تاقە نەخلی عەرشە کە تووبایی سێبەرە؟!
+ئەو سێبەرە کە قوببەیی فیردەوسی باقییە ئەو سێبەرە کە خێوەتی سەحرایی مەحشەرە
+ئەو سێبەرە کە عالەمی عولویی لە نوورییە شەمس و نوجووم و ھەرچی لەواندا موقەڕڕەڕە
+ئەو سێبەرە کە مەزھەری حوببی خودایییە کەنزی موتەلسەمی نەزەری حەییی ئەکبەرە
+جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی سەربانی عەرش و کورسی و جوبریلی شەھپەڕە
+دنیای چلۆن دەوێ کە بە قەد ھیممەتی نەکرد ئەم خەلعەتە کە ئەتڵەسی نۆ چەرخی ئەستەرە
+تەشبیھی حوسنی فائیقی، ئاخر، بە چی بکەم! نووری سونووحی تەلعەتی سەد لەوحی ئەنوەرە
+مەعلوومە چونکی جەمعی ڕوسول موقتەبیس لەون یووسف یەکێ لەوانە کە سەرلەوحی دەفتەرە
+گوفتاری نۆشی شاھیدی سەد شەھدی فائیقە ڕوخساری خۆشی أَظْھَرُ مِنْ شمسی ئەنوەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxiv{%
+ئەو شاھی ماھی میسرە، ئەھالی لە ڕێی سوجوود قورئان دەڵێ کە بەندە ئەمەو بەندە پەروەرە
+ئەو دێ دەبا بە کەشمەکەش، ئەم دێ دەبا بە لوتف ئەو شاھی دڵبەرە، نە شەھەنشاھی دڵدەرە
+ئەفرادی مورسەلین ھەموو یەک ڕازە، ئام کەلام لەم جێگەدا بزانە موقەددەم موئەخخەرە
+شوبھەی نییە کە شەمس و قەمەر سێبەری ئەون نیسبەت بە ھەردوو وەجھی وەکوو نوور و سێبەرە
+بورھانە سوورەتی بەشەری چونکە نوورە، نوور بێ زیللە، ماسیوای بە دوو نیسبەت موعەببەرە
+واقیف بە ھەرچی کەتمی خەبایایی مازییە عالیم بە ھەرچی دێت و دەبێت و موقەددەرە
+ئەو ڕووی لە کەعبە، کەعبە بە ڕووی ئەو موشەڕڕەفە یەعنی جەبینی قیبلە و میحراب و مینبەرە
+با بێینە سەر وەجاھەتی قەدری لەکن خودا بۆ عاسیان لە مەغفیرەت و سەرفی مەغفیرە
+ڕەحمەت بە حوسنی سوورەتی ئینسان زوھووری کرد خَیرُ الْبَشَر لەقەب بە شەفاعەت موبەششەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxv{%
+موژدە لە عاسیان کە ئەو ئیقبالی ڕەحمەتە ئیسمی ڕەحیم و غەوس و شەفیع و موخەییەرە
+ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک! بنواڕە حاڵی ھالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
+حیفزت شەبان و، ئێمە ڕەمە و، ئەو لەعینە گورگ ئەم نەفسە گورگە مێشە لەگەڵ ئەو بەد ئەختەرە،
+دائیم لە جەنب و خوار و کەمیندا بە ڕۆژ و شەو بۆ فرسەتە لە ڕێگەیی ئیمانی ئەم مەڕە
+ئێمە بەقیعی غیرەتی تۆمان حەزیرەیە ئەم نەفسە گورگە مێشە شەیاتینی عەسکەرە
+خۆی کردووە بە گەورە و قەڕڕاڵی موڵکی تەن پشت و وەزیری ئەو سەگە دەججالی ئەعوەرە
+قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوزەتم سێ ئیلتیجام ھەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە
+ئەووەڵ لە ئیلتیجام ئەوەتە ئەی غەیووری دین حازر ببی لە کەشمەکەش و شۆری غەرغەرە
+گۆچانی غیرەتت لە ملمدا موعەوزە بێ تا موژدە دێ کە نووری یەقینم موزەففەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxvi{%
+فائیز دەبێ بە نووری نەجاتی حەبیبی حەق لەو جێگەدا بە کوێری ئەو خەسمە ئەبتەرە
+ڕوو زەرد و وشک و خائیب و خاسیر ببێ عەدوو واسیل ببم بە ڕەحمەتی بارانی، مەقبەرە
+دوومینە ئیلتیجام ئەمەتە ئەو دەمەی دەبێ ئەلواحی ئەڵحەدم بە زەنابیلی مەعتەرە،
+تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە،
+ئیمدادی فەتحی بابی زوبانم بە فەزڵی تۆ زوو بێ، کە ئەووەلین گوزەری پرد و مەعبەرە
+سێمینە ئیلتیجام دەڵێم ئەی غەوسی عاسیان ھاواری بگرە بەردەیی ئاشووبی مەحشەرە
+ئەو ڕۆژی ئاخیرەی کە چ ڕۆژی لە دوو نیە ڕوو ترش و قەمتەریر و عەبووس و غەزەنفەرە
+ئەم فەرشە خاکییە دەتەکێنن لە تۆز و گەرد ئەم عەرشە نۆ سەحیفەیە دەیکەن بە یەک پەڕە
+دەنگی فوغان و جۆش و خورۆشی جەمیعی خەڵق گوێ لێرە دەیبیێ، کە لەوێ گوێ ھەموو کەڕە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxvii{%
+ڕۆژی قیامەتی فَإِذا ھُمْ قِیام و، شەخس قائیم چەقیوە، کێلە، لەسەر خاکی مەحفەرە
+ئایا قەد و قیافەیی خۆی بوو بە کێلی خۆی، یا ساقی عەبھەرە کە دوو چاوی لەسەر سەرە!
+دنیا بووە بە تاوە و، سەحرا بە ژیڵەمۆ دنیا دەڵێن کە ئاگرە، ناری سەمەندەرە
+دیوانی گەرمی باری خودایە، بە پایە عام ئیسغایی خەڵقە، ساعەتێکی عەرزی مەحزەرە
+لایەک «زەبانیە» لە سەروکاری نارە، نار ھَلْ مِنْ مَزِیدْ زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
+لایێکی کەش لە جەننەت و ڕیزوان تەدارەکە حۆری ئەوا بە مونتەزیری دێنە مەنزەرە
+ئەشخاسی خاسسە تَشْخَصُ أَبْصارُھُمْ ھەموو وا نفسْی یانە ھەریەکە بۆ خۆی موحەییەرە
+زێر و زەبەر دەبن بە دوو فیرقە، لە فیرقەتەین واوەیل و ئیمتیازە کە کێ بێنە کێ بەرە
+ئەکسەر کەسینە، تابیعی بەرد و حەرارەتە یەعنی وەقوودی نارە، بوخاری موسەییەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxviii{%
+باقی کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە ھەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
+لەو کێشە کێشەدایە کەوا ڕەش سپی دەبێ لەو کێشە کێشەدایە کەوا ئەحمەر ئەسفەرە
+ئەعمالمان لەگەڵ ھەموو ئەوزاعی حاڵمان مەغشووش و جەمعی، حازرە، گەر خەیر، ئەگەر شەڕە
+مەخزوونی ڕوقعە، حەببە بە حەببە، لە کەففەدا خالیس دیارە، مس کە مسە، عەینی زەڕ زەڕە
+زەڕڕێک لە چاوی بۆتەیی سەڕڕافی کەففەدا مەخفی نیە، دیارە، وەکوو ڕۆژی نیمەڕە
+گریان ھەموو ڕەشاوە لەبەر ئاھی دوود ڕەنگ موژگان بووە بە خامە و، دیدە بە مەحبەرە
+میزماری شەھسەواریی تۆیە کە سەف سەفە کۆگایی حاسیلاتتە بەیدایی بەیدەرە
+ڕۆژی جەزا ڕجا بکە بۆ نالیی دەربەدەر چون لەم جیھان گوناھی گەلێ زۆر و ئەکسەرە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxix{%
+ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، ھەتا کەی حیرسی وێرانە! لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە!
+موسوڵمان! لێرە مانی خان و مانت ھەر نەمان دێنێ پەشیمان بە کە دەرمانی نەمانت مایەی ئیمانە
+بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ خەتیرەی گەنجی وێرانە، زەخیرەی کونجی کاشانە
+بەقییەی عومری زایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقسانە
+چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە چ تەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە
+فیداکاری تەن و جان بە، لە ئاسانی ھەراسان بە کە داغ و دەردی ڕێگەی مەککە باغ و وەردی مەردانە
+ئەگەرچی ڕێگە: خاکی خوێنە، دار و بەردی ئێسقانە، نیشانەی تیری ڕێگەی عەشقە ئەم ئێسقانە سپیانە
+وتم: داخۆ چییە سوور و سپی تێکەڵ؟! کە تێفکریم سەراسەر کەللەیی ئوشتر، لەبالەب خوێنی ئینسانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxx{%
+بەڵێ بەم ڕێگەدا جەممازە جانبازە کە ڕۆژ و شەو دەکا سەیر و سولووکی دائیمەن سەرخۆش و مەستانە
+قەتاری زەنگ و قۆڕی ئوشتر و ئێستر لەسەر کێوان دەڵێی زیڕەی سەدای قاز و قوڵنگی ئەوجی کەیوانە
+چ ڕێگێکی سپی واشە، ئەوەندەی کەھکەشان دوورە چ سەحرایێکی شین ڕەنگە، بە قەد نۆ ئاسمان پانە
+مەگەر ڕێی حاجیانە وا تیا سەییارە سەییارە! مەجەڕڕە ئالەتی جەڕڕی جەریری سارەبانانە!
+فەزا بەحری موحیت و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ سەرابی میسلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە
+لە سەد جێ کلکی ئوشتر گەییە ئەرزی مەھلەکە، ھێشتا یەمی فەججی عەمیقی ئاڵی ھەر بێقەعر و پایانە
+لەنێو ڕیگی ڕەوانی قوم نوقوم بوو وشتر و بوو گوم نەما گوێی بیستنی قُمْ قُم، چ جای ئیمکانی ھەستانە
+تەنی حاجی لەسەر چوار چێوەیی ناجی دەڵێی نەعشە لوعابی خۆر لەسەر ئیحرامی وەک کافووری ئەکفانە
+مەڵێ: دەشتە، بڵێ: دنیا ھەموو خانێکە ئەم حەوشە چ حەوشێکە؟ کە ئافاقی حەسار، ئەفلاکی سەربانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxi{%
+مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ کەمەندە، یا تەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
+عویوونی گەرم و سوێراوی میسالی چاوی گریانە ڕوعوونی شاخی سووتاوی شەبیھی جەرگی بوریانە
+لە بن خاکی مەغاکی ئاتەشینی، لەعلی لەب توشنە لەسەر ئابی سەرابی، سەروی سێرابی موغەیلانە
+سماقی ئەحمەرە، یا قووتی ڕۆح و ئاگری نەفسە؟! حەساتی ئەبیەزە، یا شوھب و نەجمی ڕەجمی شەیتانە؟!
+بە زاھیر گەر مەگەسدارە، بە باتین سەد چەمەنزارە بە سوورەت یەک بە یەک خارە، بە مەعنا سەد گولوستانە
+نەیستان و خەسەکزاری سونووفی شەوکەیی خاری گەلێ خۆشتر لە سەروستان و، دلکەشتر لە بوستانە
+قەتاد و عەرفەج و خیتمیی و عەزات و عەوسەج" و ئەسلی چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
+شەفیری چاڵی شۆری ھەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە حەفیری چاھی وشکی ھەر دەڵێی چاھی زەنەخدانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxii{%
+لەباتی لالەیی حەمرا جگەر پوڕ داغی خورشیدە لەباتی سونبولی تاتا سەر و سەودا پەرێشانە
+موغەیلانی جل و مێزەر دڕێنی سۆفییە، یەعنی ئەمە ڕێی موحریمانی مەحرەمی سەر ڕووت و عوریانە
+شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوزەیە، یاخۆ عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
+ئەسیری سیلسیلەی بەندی مەھاری سەرقەتارت بم کە دەمکێشێتە ڕەوزەی حەی وەکوو مەجنوونی دێوانە
+چ ڕەوزە؟ ڕەوزەیی جەننەت! چ جننەت؟ جەننەتی قوربەت! چ قوربەت؟ قوربەتی ڕاحەت! چ ڕاحەت؟ ڕاحەتی جانە!
+مەقام و زەمزەمەی حادی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری ھێنایە جۆلانە
+سەریری جونبوشی تەخت و مەحەففەی مەخمەڵی سەوزی دەڵێی تەسبیحی مورغانە، لەسەر تەختی سولەیمانە
+کەژاوە و دار و بار و تەختەیی لوختی لەسەر بوختی دەناڵێنن لە شەوقی تەیبە وەک ئەستوونی حەننانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxiii{%
+چ نوورێکە لەنێو فانۆسی بەرگی کەعبەدا، زاھیر دەکێشێ خەڵق و، باتین ئیمتیسالی ئەمری یەزدانە؟!
+چ جەزبە؟ جەزبەیی زەوئە لە قیندیلی حەرەمدا، وا دەبێ ئینسان لە تەوفیدا بسووتێ میسلی پەروانە
+چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوزەدا وا قائیمە قوببەی، قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
+چ حوجرە؟ حوجرەیی عولیا، کەوا نەعلینی خوددامی دوڕی تاجی سەری قوتب و وەلیی و شاھ و سوڵتانە!
+چ حوجرە؟ وا لە خاکی میللەتی دەوڵەت پەناھیدا کەمینە خادیمی سوڵتان و، شاھەنشاھی دەربانە!
+چ قوببە؟ سیلسیلەی قیندیل و شەمعی باب و میحرابی شوعاعی نووری دیدەی کەوکەبی ئەیوانی کەیوانە
+مەکانی واسیتەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
+چ میوانێکە؟ ساحێب جێ و جاھ و عیززەت و عەزمە کە دوو عالەم توفەیلی دەعوەتی و، ئەو ساحیبی خوانە!.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxiv{%
+موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و مەحفەل بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەزیری خوێش و بێگانە
+سیراجی ئەنبیا، خەتمی ڕوسول، نووری موبینی حەق کە عالی کەعب و قەدر و دەست و سەدر و خاتەمی شانە
+لەسەر ئەو زوڵمەت ئابادی شەوی کوفرە کە تالیع بوو، سەڵا ھەستا لە ئینس و جان کە ڕۆژی نووری ئیمانە
+لە نەفخی سوور و نەشری بەعسەتی دینی حەق ئیحیا بوو لە قەبری جاھیلییەت ھاتەدەر ھەرچی موسوڵمانە
+لە سایەی ئەمر و نەھیی، حەقق و باتیل بوو بە دوو فیرقە بە میسلی فەرقی ڕۆژ و شەو کە فاریق نووری ئیمانە
+سەعادەت بوو بە نوور و ساعیدی زەروەی ھیدایەت بوو عەلامەت نووری ئیمانی بیلال و وەیس و سەلمانە
+شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی زەلالەت بوو ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
+لە جوملەی موعجیز ئەندەر موعجیزی: ئەحکامی قورئانە کە میعراجی بوڵەندی ئەووەلی ئایاتی «سوبحان»ە
+لە نووری موعجیزەی تیغی نەما قەت زوڵمەتی شوبھەت کە ڕووناکی شەوی میعراجی، ڕۆژی بەدری بورھانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxv{%
+شەوەمما، شەوچراغی جەدی و سەور و مەرتەعی شامی، دوسەد قەرنی غەزالە و قۆچی سوبحی عیدی، قوربانە
+لە خەوف و خەجڵەتی، بەدری شەھی ئەنجوم سوپەھ ئێستەیش کە ھەڵدێ، زەردی و سووری لە تەلعەتیا نومایانە
+شەوەمما، کەوکەبەی ھەر کەوکەبی نیلی فەلەک دەتگوت لە میسری ڕۆژی زینەت دەستی مووسای ئیبنی عیمرانە
+شەوەمما، غیبتەیی نووری سووەیدایی دڵ و دیدە شەوەمما، خۆر تیا گۆیا لە شەرمی نووری پەنھانە
+شەوەمما، ڕۆژی ڕۆشن نەیگەیشتێ گەرچی ئێستاکەش لەدووی شەو کەوتووە، دەڕوا بە سەر سەر، گەرمی سەیرانە
+لە ھیجری یووسفی میعراجی، یەعقووبی فەلەک، چاوی نوجوومی بوو سپی، ھێشتاکو ھەر حەیران و سەھرانە
+فەلەک پەردەی شەب ئەندەر ڕۆژی سەر فانۆسی ئافاقی زەمین و ئاسمان، لەم بانە تا ئەو بانە تابانە
+شەوەمما سوبحی بیداریی تالیع بوو کە جوبریلی ئەمین بۆ خزمەتی تاھا تیا مەئمووری فەرمانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxvi{%
+بە فەرموودەی خودا فەرمووی: بفەرموو! ھەستە ھەر ئێستە لەجێی بەدری دوجا و دوڕڕی یەکتا، دوڕڕی یەکدانە
+ئەمن مەھدی ئەتۆ ھادی، شەوی تەجرید و تەقریبە لەبەرکە خەلعەتی قورئان و ئەم تەشریفی ڕیزوانە
+کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
+وەھا ھەستا بە باڵی جازیبەی قودرەت، لە نیوەی ڕێ بەجێما ئەسپ و پەیک و ڕەفڕەف و ئەم چەرخی دەورانە
+موشەڕڕەف بوو بە تەختی عەرش و تاجی قوربی عنداللّە بە ھەرچی دەرجی أوْ أدنی و ما أوحیی قورئانە
+بە ھەرچی چاوی دینی عیشقی تێدا شاھیدی سیدقە، بە ھەرچی دیدەیی عەقڵی تیا شەوکوێر و حەیرانە
+موخەسسەس بوو، مورەخخەس بوو بە ئەسرارێ کە تەقریری ئەجەلل و ئەعزەم و ئەعلا لە تەعبیری سوخەندانە
+پەیاپەی ھاتەوە سەر جێگەیی گەرمی لەگەڵ توحفەی سەلات و ھەم سەلام بێ لەو حەبیبی پاکی سوبحانە
+لەگەڵ ئال و لەگەڵ سەحبی، خوسووسەن چار یاری دین ئەبووبەکر و عومەر، عوسمان و حەیدەر شێری یەزدانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxvii{%
+بە قوربانی عولوومی ئەووەلین و ئاخیرینت بم لەگەڵ ئەسراری قورئانت کەوا ئەلتافی ڕەحمانە
+مورادم زیللەت و پاڕانەوەی حاڵە، نەوەک نەعتە بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت سەناخوانە
+ئەگەرچی کوردی دووری شارەزووری قەسوەتم، ئەمما وەسیلەم تەیبە و حیلمی شەفیع و فەزلی مەننانە
+بە سەر ھاتوومە ئەو خاکەی کە ھەر مسقاڵە زەڕڕێکی بە میزانی شەفاعەت کێوی حیلم و بەحری غوفرانە
+نەبوو ڕووم بێمە خاکی چاکی پاکی تەیبە، تا بیستم: بە سەگ نابێ مولەووەس ئاوی زەرقا، بەحری ئیحسانە
+چ زەرقا؟ بۆ سیاھی دەفتەری ھەر ناسییە ماحی چ تەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی ھەر دەرماندە دەرمانە
+دەری ڕەحمەت کەوا بەحری موحیتی عاسییە نالی تیا جان و تەن ئوفتادەی شەپۆلی سەیلی عیسیانە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxviii{%
+ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، ھاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە
+چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ پەست بوو تا کو پار ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
+ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
+نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
+وا ڕۆژ ھەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
+تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵخانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
+پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@lxxxix{%
+بە خۆڕایی نییە سووتاوی ڕووتە عاشقی شەیدا لە ڕووتی دیوە جیلوەی ئاتەشی سینا لە سینەیدا
+کوتم: عەقدی سورەییا ماھی من تونگی شەکەرنەی بوو کەچی بۆ ڕاستی ئیعجازی خۆی یارم لە خەندەی دا
+عەسای فەتحی مووسا کول بوو بە موعجیزە شکافی کرد کە فیرعەونی خەتی ھات و ئیحاتەی تووری کوڵمەی دا
+درۆت فەرموو حەزم بێ نایەڵم، گەر ڕاست دەڵێی سادەی! فەرەنگی قەومی دەججال ـ ئەی مەسیحا ـ دەوری کەعبەی دا
+لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزوونی وەرن لەو شیوە گوێ بگرن بە شین و شیوەنی نەیدا
+مەکەن مەنعی وەفایی چونکە سەرگەردانی جانانە لە سەر دینی کە شێخی خانەقا بردی کە تۆبەی دا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xc{%
+نەسیمی بادی نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا بەریدی عاشقان دیسان پەیامی دڵبەری ھێنا
+نەوید، ئەی عاشقانی دڵفگار! یار ھاتە سەر خەندە سەڵا، ئەی بولبولان! دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا
+مەگەر ڕێی کەوتە زولف و ڕووی حەبیبم بادی نەورۆزی؟ حەیاتێکی بە دنیا دا و بۆی گوڵعەنبەری ھێنا
+بە فەتحی دڵ دەڵێی یار زولف و سینە و ڕووی وەدەرناوە لە نەسرین و گوڵ و سونبوڵ بەھار ھات لەشکەری ھێنا
+دەڵێی چاوی منە ھەوری بەھاری دەم بە دەم دەگری دەڵێی ئاھی منە بەرقی درەخشان ئاوری ھێنا
+ھەوا چوو پڕ بە دامانی دەر و دەشتان، گوڵی کێشا سەبا ھات پڕ بە جەیبی کۆھساران، عەنبەری ھێنا
+لە نێو بەزمی وەنەوشە و جۆکەناران، لالە پەیدا بوو بە تاریکی خزر بۆ چەشمە شای ئەسکەندەری ھێنا
+کە ئیسلامی بەھار فتوای جیھادی کافری دەی دا سنەوبەر نێزە، گوڵبون گورز و سۆسەن خەنجەری ھێنا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xci{%
+نیسارئەفشان بە پایەندازی سوڵتانی بەھار ھاتن سەمەن دیبا، شەقایق ئەتڵەس و گوڵ مەخمەری ھێنا
+لە شایی دارە، گوڵ مەسنەدنشین بوو ھاتە پشکووتن چەمەن تەختی زوموڕڕود، گوڵ لە یاقووت ئەفسەری ھێنا
+لە بەزمی نێرگس و نەسرین بە دەفعی چاوەزاری گوڵ وەنەوشە دەستە دەستە عوود و، لالە مەجمەری ھێنا
+لە مەیخانەی چەمەن بەزم و تەرەبیان گرت قەدەحنۆشان شەقایق بادە، زەنبەق شیشە، نێرگس ساغەری ھێنا
+لە چەھچەی ساز و نەغمەی عەندەلیبان سووت ھەموو دونیا سەدایی تارزەن، ئاوازی خۆشخوان، ئاوری ھێنا
+حیکایاتی غەریبی پێیە بولبول جوملە خۆکردی دەڵێی چاپاری ئێران ڕۆژنامەی ئەختەری ھێنا
+بە شەوقی ڕوویی لالە و گوڵ لە باغان وا چراغانە دەڵێی باغی جینان ئەمساڵ بەری حۆر و پەری ھێنا
+لە گوڵشەندا ڕەیاحین مەست و شادابی ھەوای خۆشن دەڵێی ڕیزوانە بۆ ئەھلی بەھەشتی کەوسەری ھێنا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcii{%
+شکۆفە و گوڵ بە خەندە و عیشوە ئارامی دەروونیان دا بەھار بۆ خەستەکانی خۆی چ شیر و شەککەری ھێنا؟
+بە زەرد و سوورەوە خەمڵیوە بۆ دامادی بولبول ھات وەرەق میعجەر، ئەرز گوڵگوونە، شەونم زێوەری ھێنا
+ھەموو کەس چاوەڕوونی لێک ‏دەکەن وەک سورمەیان دیبێ مەگەر بادی سەبا خاکی گوزاری دڵبەری ھێنا
+چ دڵبەر؟ ئافتابی ماھڕوویان و شەکەرلێوان! بە خەندێکی لە سەحرا گوڵ لە دەریا گەوھەری ھێنا
+بە بێ شاباشی سەر، بە قسەی وەفایی گوڵچرا نابێ کە بولبول ھەر زمانی ھەن، وە پەروانەش سەری ھێنا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xciii{%
+بیستم لە ھەموو لایە مەیلی شەڕ و دەعوایە سەودا لە سەرمەدایە، باکم چ لە غەوغایە
+فەرمووی بە مژەی مەستی، ئازانە و تەڕدەستی سادەی لە دڵی سستی، تیرێ بە تەمەننایە
+چەرخی چەپی گەردوونە، ڕاست و چەپی چەند دوونە بێچاکە چ بێچوونە، ڕاستیی لە چەپیی نایە
+پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بە سەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!...
+زاھید! مەکە مەنعی دڵ، بۆ تۆ نییە سوودی گوڵ خاکت بەسەر ئەی غافڵ! کەوتوویە چ سەودایە؟!
+نالی مەکە وەسفی تۆ... باریکە نەمامی تۆ... مەعلوومە کە سەروی تۆ بێمیسلە لە دونیایە...
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xciv{%
+سەیدێ چەنگالا سەرێ زولفا شەھا شەھبازم ئەز مەستێ جاما عشوەیا شەھنازێ نازک نازم ئەز
+رەمز و ئعجازێ دخووبان بێ عبارەت مەدح دکەم مورشدێ کامل ئەزم ئیرۆھە ساحب ڕازم ئەز
+بەیزەیا ئەز تێ عەبەس بوو ئاشیانا من قەفەس. گەر چ دل تێ پڕ ھەوەس بوو بێ پەڕ و پەروازم ئەز
+ڤێ حەیاتا حیرەتێ چ بکەم بەقا نینە ژ بۆ لەو شەھیدێ غەمزەیا وێ دلبەرا تەننازم ئەز
+دەردەمەندەک من دڤێتن ھەمنەفەس بت خانییا. گەر مە ھەمدەستەک ھەبیتن سازێ خوەش ئاوازم ئەز.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcv{%
+ ئەی دلا گەر تە دڤێتن ببی دائم مەسروور. د تەرەبخانەئێ دونیا ڤەخوە ئاڤا ئەنگوور
+پێ نەبە غەفلەتێ غەوغائێ جەھانێ بدڕین. ژ مەقامێ کو ب ھش تێ ژ سەدایێ تەنبوور
+زمزما زەمزەمەیا راھێ حوسەینی ژ حجاز ڤەخوونت کەعبەیێ دل تا بتە بيت المعمور
+پەردەئێ زولمەتێ عشقا ل جەھانێ بدڕین ژ نەزەرگاھێ جەمالێ تو حجابێ بکە دوور
+مەنزەرێ دیدەئێ جانێ تە مونەووەر نەبتن نەسلێ ما زاغ نەکێشی تو ژ خال و خەتێ ھوور
+گونەھان گەر نەبویان لەززەت و زەوقەک حاشا فاعل ئاسم نەدبوو، تارک و تائب مەئجوور
+مەی و مەعشووق و ھەوەسبازی و دونیایێ زوھوور نەبوو وانا نەدبوو ئسمەکێ ئەللاھی غەفوور
+من گونەھ تێ ب گوناھان کو د نیڤ باغێ جەھان سەمەرێ خوەشتر ئەڤن، بوون ب حەرامی مەشھوور
+ھنگی دەورێ فەلەکێ ساغەرێ مە دەور دکەت مەھ و سالان دگرت ھەروە ژ عومرێ مە قوسوور
+ڕابە ئەی ساقییێ مەھوەش تو ژ رەغما فەلەکێ بدە من بادەئێ لەعلێ تو ژ جاما فەغفوور
+ شەیخێ جام ئەر نەفەسێ ھەمدەمێ دل کەت بێ موراد ل مورادێ دلێ موردە دبتن کەشفێ قوبوور
+یەعنی ئەو خانەئێ گل نابتە قابل قەتعا نە ب چەشمێ دلێ نازر نە ب ڕوویێ مەنزوور.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcvi{%
+عشقبازی دو تەریقن چ حەقیقەت چ مەجاز شەمعێ جان دێ بسوژیتن چ ب نار و چ ب نوور
+شەبێ زولماتێ ب ئمکانێ دبت سوبحێ نوما ئافتابێ ئەحەدییەت ژ فەلەق تێتە زوھوور
+سەر و مال و دل و جانێ مە فدایێ تە بتن بکە قەلبێ مە تو ساقی ژ شەرابا خوە تەھوور
+دا بکەم کەسبێ مەقامات و عولووێ دەرەجات یا بکەم کەشفێ کەراماتێ ژ دارا مەنسوور
+زاھدا گەر تە دڤێتن تو خودێ ناس بکی وەرە بەر سایەئێ شەمشاد قەدان قەت مەچە دوور
+ب زیارێ وەرە قەیدا شەجەرا وادیێ قودس کو بزانی ببھی سیتێ أنا الله ژ توور
+ئەز لەما شیفتە و والھێ مەحبووبانم کو د نیڤ ئایینەئێ جەبھەتێ وان من دییە نوور
+ھەر دەما نەترکێ خلخالێ بنێ تێنە خورووش ھەر دەما توررە ژ بەر تایێ قەسەب تێتە سودوور
+یانە کاکول ژ کنارێ کولەھێ کەچ بدەرین یا خەتێ مسکێ بڕێژ کەت ژ کنارێ کافوور
+کافرێ عشقم ئەگەر ئەز نەدەمێ ئیمانێ یا ب محرابێ بروویان نەبرم سەجدە ژ دوور
+واعزا گوھ بدە من دا ببھی نەقلێ سەحیح موسحەفا چەھرەئێ خووبانە کتێبا مەستوور
+دەفتەرێ عشقێ نەدا دەست تە موعەللم ژ ئەزەل مەعنەیا ئایەتێ حوسنێ ل تە لەوما مەستوور
+بێ تەکەللوف دخورم سووندێ ب قورئانێ شەریف خانیا سوورەتێ جانانە ب من سوورەئێ نوور.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcvii{%
+ئەوە شاھەنشەھە بۆ عەبد و پاشا موعەللەق خەیمەیی ئەفلاکی ھەڵدا
+ئەتۆ مەسنووعی، چیت داوە لە سانیع؟ لە زانینی ئەوە نادانە دانا
+موعەممایە جیھان ئیسمی موعەمما مەکانی ئیسمە نەک جێگەی موسەمما
+بە بێ دینی جەماڵی بێ قەرینی خەلایق سەربەسەر ئیمانی ھێنا!
+بە با زولفی کە لەرزی تابەتا بوو، لەگەڵ لەرز و لەگەڵ تا بوونە ھەمتا
+موتاڵای دەوری زولفەینی موسەلسەل ئەوەندەم کردووە لێم بۆ بە سەودا
+لە دەوری دوڕڕی دندانی بەقیمەت ددانی کەندووە لوئلوویی لالا
+لە لای من پەشمە ئەم زەخمە ھەتا کەی بە زایع ناچێ ئەم سەبرە لە لای خوا
+زەمانی حاڵە حاجی حاسڵی تۆ دەبێتە دوێنێ ئەمڕۆ میسلی فەردا.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcviii{%
+ئەگەر خاڵت بڵێم میشکی خەتایە عەزیزی من ئەمەم عەینی خەتایە
+لە بەر نەوخێزی سەبزەی دەوری لێوت تەنم کاھیدە میسلی بەرگی کایە
+دەڵێن عەنناب و شەککەر چاکە بۆ دەرد گوڵاوی لێوی تۆ بۆ من شیفایە
+تەبیبم ھاتە بالینم وەھای گوت: درێغا دەردی عیشقە، بێ دەوایە
+ئەگەر کوفرە بڵێم من موبتەلاتم وەرە سا بمکوژە بیللا غەزایە
+ئەوە خاڵە لە سەر گۆنای شەریفت وە یاخود دانەیی داوی بەڵایە
+خەمیدە قامەتی داوی خەمی تۆم ئەمەندەی ڕاستە حاجی بێ ڕیایە.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@xcix{%
+زاھدێ خەلوەت نشین پابەستێ کردارێ خوەیە
+تاجرێ رحلەت گوزین دلدارێ دینارێ خوەیە
+عاشقێ دلبەر حەبین دلدایێ دلدارێ خوەیە
+دا بزانی ھەر کەسەک بێ شوبھە غەمخوارێ خوەیە
+بێ عەمەل تو ژ کەس مەکە ھیڤی عەتاء و ھممەتێ
+بێ غەرەز ناکێشتن قەت کەس ژ بۆ کەس زەحمەتێ
+کەس نەھن قەت ھلگرت بارێ تە ئەو بێ ئوجرەتێ
+گەر چ عیسا بت ئەوی فکرا کەر و بارێ خوەیە
+ھۆشیار بی! دا نەکی عومرێ خوە بێ حاسل تەلەف
+لەو کو نادەت فایدە مال و گەنج و ئەولاد و خەلەف
+ماجەرایا خزر و دیوارێ یەتیمی بوو سەلەف.
+\kurd@par}
+
+\bidi@newrobustcmd\kurdishlipsum@c{%
+ڤی زەمانی ھەر کەسەک معمارێ دیوارێ خوەیە
+جا نەزەر کە تو ب پێلا کو وە واقع بت سواش
+گەر نەبیتن ئلتفات و مۆچە و دەبر و مەعاش
+جندییێ رمبازێ فارس نادەتن جانی بەلاش
+ساعەتا سەربازییێ ھیڤی ژ سەردارێ خوەیە
+خانیا زایع نەکەی عومرێ خوە ئەی نادان عەبەس
+بێ تەلەب نابی ژ وەسلێ بەھرەمەند ئەی بوولھەوەس
+سانعێ موتلەق کو نینە ئحتیاجەک وی ب کەس
+لوتف و ئحسان ژی ئەوی دەرحەق تەلەبکارێ خوەیە.
+\kurd@par}
+\endinput
+%%
+%% End of file `kurdishlipsum.sty'.
diff --git a/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check b/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check
index fa4cbfd8e1f..8f68fddd5d1 100755
--- a/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check
+++ b/Master/tlpkg/bin/tlpkg-ctan-check
@@ -357,7 +357,7 @@ my @TLP_working = qw(
koma-moderncvclassic koma-script koma-script-examples koma-script-sfs
komacv komacv-rg kotex-oblivoir kotex-plain kotex-utf kotex-utils
kpfonts ksfh_nat ksp-thesis
- ktv-texdata ku-template kurier
+ ktv-texdata ku-template kurdishlipsum kurier
l2picfaq l2tabu l2tabu-english l2tabu-french l2tabu-italian l2tabu-spanish
l3build l3kernel l3packages l3experimental
labbook labels labelschanged labyrinth ladder lambda-lists langcode langsci
diff --git a/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds b/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds
index 4e510a1317a..2235c13a18f 100755
--- a/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds
+++ b/Master/tlpkg/libexec/ctan2tds
@@ -6335,11 +6335,6 @@ sub POSTpxchfon {
&SYSTEM ("$MV $srcdir/*.sfd $sfddir/");
}
-sub POSTpxbase {
- print "POST$package - remove pxcjkcat, separate package\n";
- &SYSTEM ("$RM $DEST/tex/platex/pxbase/pxcjkbase.sty");
-}
-
sub POST_simple_rmFonts {
print "POST$package - rm Fonts dir\n";
&SYSTEM ("$RM -r Fonts");
diff --git a/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc b/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc
index 8b0b62651fa..cdb6cabe82b 100644
--- a/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc
+++ b/Master/tlpkg/tlpsrc/collection-langarabic.tlpsrc
@@ -17,6 +17,7 @@ depend ghab
depend hyphen-arabic
depend hyphen-farsi
depend imsproc
+depend kurdishlipsum
depend lshort-persian
depend luabidi
depend na-box
diff --git a/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc b/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc
new file mode 100644
index 00000000000..e69de29bb2d
--- /dev/null
+++ b/Master/tlpkg/tlpsrc/kurdishlipsum.tlpsrc